ئاماده‌کردنی : تابلۆ حه‌سه‌ن / ئه‌ڵمانیا / ماسته‌ر له سایکلۆژی / ئه‌ڵمانیا : تاڵیب مه‌نده‌لاوی کوردێکی خه‌ڵکی گه‌رمه‌سێری کوردستانه ، له کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو وه‌کی قوتابییه‌ک چووه‌ته ناو ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان و پاشتر له ناو پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پێ به‌خشراوه و چالاکانه له سنووری لقی پێنجی پارتی کاری کردووه.
له 1973 له به‌ر هۆکاری سیاسی به‌غدای به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی کرد به شۆرشی ئه‌یلول و له رێگه‌ی کاک ئه‌کبه‌ر حه‌یده‌ری ئامر به‌تالیۆنی شه‌شی به‌مۆوه ره‌وانه‌ی گه‌ڵاله کرا ، له‌وێ چووه کۆرسی تۆبخانه‌ی شۆڕش و له سه‌ر تۆپی سه‌د و بیست‌و دووی مه‌یدان ده‌ستبه‌کار ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی شۆڕس تووشی پلانێکی نه‌گریسی گه‌وره بوو که به ئیمزاکردنی هاوپه‌یمانی شوومی جهزایرهوه شۆرش که‌وته پێش دوورێیانێکی هات و نه‌هات ، یان ئه‌وه بوو درێژه به شۆڕش بدرێت که ده‌رنجامه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ڵاچۆکردنی کورد بوو یانیش چالاکی شۆڕش بۆ ماوه‌یه‌ک سڕ بکرێته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ل و مه‌رچی تازه دێته پێشه‌وه ، بێگومان هه‌ڵبژاردنی رێگه ی دووه‌م کارێکی سیاسی گونجاو بوو بۆ ئه‌و ده‌مه بۆیه ئه‌و رێگه‌یان ده‌ستنیشان کرا ، ئه‌نجامیش ئه‌وه بوو هه‌زاران خێزانی کورد بوون به په‌ناهه‌نده له شاره جیاجیاکانی ئێران ، ئه‌م کاک تالیبهش که‌وته شاری ساوه و له‌وێ بریاری ئه‌وه‌ی دا به‌رده‌وام بێت له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری به په‌ناهه‌نده‌کانی کورد بۆیه خۆی ناونووس کرد له کۆرسێکی سۆسیال و به سه‌رکه‌وتوویی له‌و کۆرسه ده‌رچوو و وه‌کو سهرپهرشکارێک ده‌ستبه‌کار بوو ، له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر وه‌ک کاک تالیب بۆمان ده‌یگێرێته‌وه که له لایه‌ن ئێرانه‌وه چاودێری خرابووه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یوه‌دییان به سه‌رکردایه‌تی شۆڕشه‌وه مابوو ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ئه‌و پهیوهنییهیان پاراست و به‌رده‌وامییان به خه‌باتدا، بۆیه ئه‌م چه‌ندین جار چاوی به شه‌هیدی گه‌وره کاک ئیدریس بارزانی که‌وتووه ، هه‌روه‌کو ده‌ڵی کاک ئیدریس زۆری لا گرنگ بوو که په‌ناهه‌نده‌کان یه‌کگرتوو بن و هه‌ماهه‌نگی باش له نێوانیاندا هه‌بێت ، هه‌مو جارێ ئامۆژگاری کاک تالیبی کردووه که رێزی تایبه‌ت له خێزانی شه‌هیدان بنرێت ، یارمه‌تی بۆ ده‌ناردن ، له هه‌موو کار‌و باریان ئاگادار بوو .
کاک تالیب خاوه‌نی خه‌رمانه‌یه‌ک یاده‌وه‌رییه ، له گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌یان دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک ده‌رێژێ ، رۆژێکیان کاک ئیدریس بانگی ده‌کات و ده‌ڵی تۆ به حوکمی کاره‌که‌ت هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ هه‌موو جۆره که‌سانێک ده‌که‌یت ، ته‌نانه‌ت وا پێویست ده‌کات بچیته ماڵانه‌وه ، به‌ڵام تۆ تا ئێستاش ژنت نه‌هێناوه ، ره‌نگه ئه‌مه‌یان بۆ که‌سایه‌تی تۆ گونجاو نه‌بێت ، ئایا بۆ بیر ناکه‌یته‌وه له پێکهێنانی خێزانێک ، کاک تالیب درێژه به قسه‌کانی ده‌دات و به قورگی پرگریانه‌وه ده‌ڵێ له‌و ده‌مه و له‌و غه‌ریبییه تازه هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکم بیستبوو ، که کاک ئیدریس ئه‌و قسانه‌ی بۆ ده‌کردم هه‌ستم کرد باوکم نه‌مردووه ، له راستیشدا ئه‌وه‌ی کاک ئیدریس بۆی کردم ڕه‌نگه باوکیشم نه‌یکردایه .
مه‌نده‌لاوی ده‌ڵێ گه‌رامه‌وه شاری ساوه و ئه‌م پرشنگ خانه‌م به‌رچاو که‌وت ( به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خێزانه‌که‌ی کرد ) که کچی کاک مه‌حمووده سووری که‌رکووکییه که کادرێکی پارتی و په‌ناهه‌نده‌یه‌کی کورد بوو له ئێران ، گه‌رامه‌وه لای کاکه ئیدریسم و هه‌واڵه‌که‌م پێگه‌یاند ، به بزه‌یه‌که‌وه ده‌ستی خسته شانمه‌وه و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌رهێنا و به خه‌تێکی جوان نامه‌یه‌کی بۆ کاک مه‌حمود نووسی تێیدا پێناسه‌کی باشی منی تێدا کردبوو ، له هه‌مان کاتدا نامه‌یه‌کی بۆ دایه حه‌مایل نووسی که ئه‌ویش یارمه‌تیم بدات ، هه‌روا وتی خۆت به بێکه‌س نه‌زانیت ، ده‌مه‌وێ هه‌رچی کورد هه‌یه له شاره‌که‌تان ئاماده‌ی شاییهکهتان بێت ، له ماڵی خۆت به جیا و له ماڵی خه‌زوورت به جیا خواردن بکرێت و ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێ له چێشتخانه‌یه‌کی ساوه بانگهێشت بکرێت .
کاک تاڵیب ده‌ڵێ که نامه‌که‌م برد بۆ حه‌مایل خان ویستم له پێش ژووره‌که‌ی چاوه‌روان بم ، به‌ڵام خوالێخۆشبوو هه‌ر وه‌کو دایکێکی میهره‌بان بانگی کردمه‌وه ژووره‌وه ، له ناو زه‌رفێک پاره‌یه‌کی زۆری پێدام و وتی ئه‌مه ماڵی تۆ و هه‌مو کوردێکه ، هه‌ر کاتێک ویستتان ده‌رگای ئه‌م ماڵه کراوه‌یه ، به‌ڵام جارێکی تر له ده‌رگا مه‌وه‌سته تکایه ، من سهبهرزم به هه‌مو کوردێک که ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ته‌رخان بکات ، به دڵێکی خۆشه‌وه گه‌رامه‌وه ساوه ، ئه‌وه‌ی کاکه ئیدریس و دایه حه‌مایل بۆیان کردم هه‌مووی به زیاده‌وه کرا .
ئێستا دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه چاو ده‌گێرم ته‌نها رۆحه شیرینه‌که‌ی کاکه ئیدریس ده‌بینم ، به دوای دایکێکی میهره‌بان ده‌گه‌رێم رۆحێکی سپی‌و بێگه‌ردی دایکی کوردان ده‌بینم ، که سه‌یری ئه‌م منداڵانه‌م ده‌که‌م که خوێندکاری باڵان له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێم ئه‌مانه یادگاری ئه‌و دایک و بابه میهرهبانهن .
دوا وته‌ی کاک تاڵب ئه‌وه‌یه که ئێستا به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه خه‌ریکی خه‌تمکردنی قورئانی پیرۆزم و وه‌کو دیارییه‌ک ده‌یبه‌خشم به‌و رۆحه سپییانهی که خزمه‌تکردنی کورد و کوردستان مه‌به‌ستی هه‌ره گه‌وره‌یان بوو .