هونه‌رمه‌ندی ناسراوه كورد و شاری هه‌ولێر حه‌سه‌ن سیساوایی ئه‌مرۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه له ته‌مه‌نی ١٠٣ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
بەپێی زانیارییەکان ماڵپەڕی NRT، ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوایی به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام دواجار له كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆ بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە بۆ دواجار ماڵئاوای له ژیانکرد.
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوا له‌ساڵی ١٩١٢ لهسیساوا له‌دایكبووه، به‌وته‌ی خۆی و كه‌سوكاری ماوه‌ی نزیكه‌ی 50 ساڵه له‌ڕێگه‌ی حه‌یران و لاوك خزمه‌ت به بواری هونه‌ری كوردی کردووە و تا ئێستاش چه‌ندین به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركردوه‌و بڵاوكردوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می حه‌یرانیشی له‌ساڵی ١٩٥٠ بووه له‌رادیۆ به‌غدا.