ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار بكرێم و
به‌ڵگه‌ی بێزار بوونم له تۆ بۆ بهێنه‌وه
ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنن كه من له عه‌شقی تۆ تێر بوومه و
ڕۆژێك هه‌ر دێ نێوانمت له‌گه‌ل ده‌بڕێنمه‌وه
دڵنیابه و یه‌قینت بێ
سوێند به جوانی و ئه‌وینت بێ
هه‌وڵێكی درۆیینه و هه‌ڵبه‌ستراوه
به ده‌می منی مودمینی خۆت دا كراوه
بۆ ئه‌وه‌ی دوو گیانیم به حه‌ز
بۆ تۆ له باربهن
بۆ ئه‌وه‌ی دوو دڵ
هی من یا هی تۆ له كار كه‌ن
بۆیه گوڵم حه‌زم بۆ تۆ و له تۆ
بێ بنه و تاسه‌ره
بۆیه گوڵم هه‌موو ئه‌و شك و پاساو و
بوختانانه بخه ژێر گڵ له نێو به‌ره
به من ناڵێی ئاخر چۆن ماسی له ئاو بێزار ده‌بێ
ئاخر چۆن له بینینی شتی جوان چاو بێزار ده‌بێ
به من ناڵێی ئاخر چۆن په‌پووله له گوڵ و به‌هار بێزار ده‌بێ
ئاخر چۆن به ڕووی عومر و ناخی گیان ژیار بێزار ده‌بێ
به من ناڵێی ئاخر چۆن مرۆڤ له هه‌وا بێزار ده‌بێ
ئاخر چۆن دایك له منداڵی ساوا بێزار ده‌بێ
ئارام 2012