جەین ئادامز دەڵێت: (ژنان لەبەر ئەوەى `ژیان دەبەخشن بە کەسێکء پاشان پەروەردەى دەکەن، هەستێکى تایبەتیان هەیە بەرامبەر بە جەنگء ئاشتى ). جەین ئادامز لە 6/9 /1860 تا 21/9/1935 ژیاوە. ئەو پارێزەرێکى مافپەروەرو ناسراوبوو لەناو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا. چونکە بەردەوام داکۆکى لەمافى ژنانء هەژاران دەکردو ئاشتى خوازو ئاشتى پەروەربووە. هەروەها ئادامز یەکەم کەسبوو لەئەمەریکادا خەڵاتى ئاشتى نۆبڵى بەدەستهێناوە.
ئادامز باشترین و گرنگترین کارەکانى کەبە یادگارى لەپاش خۆى بەجێى هێشتوە دروستکردنى ( تەلارێکى گەورە)یە لە شیکاگۆ، شایەنى باسە ئیستا ئەم تەلارە کراوە بە مۆزەخانەیەکى مێژوویىء میللى. لەوسەردەمەدا ئەم تەلارە بەشێوەیەکی وا دروست کراوە کە پەنابەرە کرێکارەکان توانیویانە تێیدا نیشتەجێببنء بحەوێنەوە. هەروەها ئەم تەلارە لەو ساڵانەدا بەهۆى یارمەتى خێرخوازانەوە، توانى هەموو هەفتەیەک خزمەت بگەیەنێت بە ( 10000 ) پەنابەر. سەرەتا چەندین ساڵ پەناگاى پەنابەرانى ئەوروپایى بوو. بەڵام لە ساڵى (1920)دا پەنابەرانى ڕەشپێستء مەکسیکیشى لەخۆگرت. جگەلەوەش لەناو ئەم تەلارەدا خزمەتگوزارى زۆر هەبوو بۆ نموونە: قوتابخانەى شەوانە بۆبەساڵاچوان، چێشتخانەى گشتى، وەرزشگا، کتێبخانە، باخچەى ساوایان بۆ ئەو منداڵانەى کەدایکیان کاریان دەکرد، لەگەلڕ هۆڵێکى کۆبوونەوە تایبەت بەگروپەکانى یەکێتى کرێکاران.
ئادامز لە زانکۆى ژنان( ڕاکفۆرد) خوێندنى تەواوکردوە. ئەو دەنگى خۆى خستە پالڕ کرێکارەکانى ئەم تەلارەو شۆڕشێکیان بەرپاکردء دەنگى ناڕەزاییان بەرزکردەوەء داوایان کرد کە:_ پێویستە بەرێگەیەکى یاسایى پێویستیەکانى ژیانى پەنابەران بەرامبەر بەکارەکانیان بۆدابین بکرێت، سەعاتى کاتى کارکردن بۆ ژنان دیارى بکرێت، یەکێتى کرێکاران بە شێوەیەکى ڕەسمى بناسرێت، دادگاى تایبەتى بۆ تاوانبارانى نەوجەوانان دروستبکرێت، بایەخیبدرێت بەمافى ژنان. ئادامز خاوەنى( 11) کتێبە لەسەر ئەم بابەتانەء ژمارەیەکى زۆریش وتارى نووسیووە.
خاتوو ئادامز لە( 1910) دا چوەناو (کۆمەڵەى نێودەوڵەتى ژنان بۆ ئاشتىء ئازادى) بەنیشانەى یەکەمین سەرۆکى حزبى ئاشتى خوازانى ژنانء یەکەمین سەرۆکى کۆنگرەى نێودەوڵەتى ژنان بۆ ئاشتىءئازادى لە لاهە لە ساڵى( 1915)دا پاڵێوراوە. سەرئەنجام بەهۆى ئەم کارە باشانەیەوە خەڵاتێکى زۆرى بەدەستهێناوە. هەروەها لەساڵى (1931)دا خەڵاتى ئاشتى نۆبڵى وەرگرتوە. ئادامز بەهۆى نەخۆشیەوە چوارسالڕ پاش ئەم خەڵاتە مەزنە بۆ هەمیشە ماڵئاوایى لە جیهان کرد.
دەبێت ئەوش بوترێت کە جەین ئادامز خۆشەویستیەکى لەڕادەبەدەرى هەبووە بۆ منداڵانء زۆربەى وزەى خۆى بۆ پێویستیەکانى ئەوان سەرف کردوە. جەین ئادامز لە 6/9 /1860 تا 21/9/1935
****************** سەرچاوە: سایتى زنان