بۆ حکومەتێکی دەم بە شیرینی نەوت و چوکلاتەی بودجە, سیستەمێک کە میللەتێکی گەیاندۆتە لوتکەی مشەخۆری و بەکاربەری.ئەرکی سەرشانە پەنجە شەکراوی بخاتە سەر زمانی ئەو خەلکەی لە ئاھەنگی شیرینی خواردنی دەسکەوتەکانی حکومەت چەپڵەیان لێدا و تێر ھەڵپەرین.
لە شوێنی حکومەت ترسم لەوەیە بەھۆی ئەو ھەموو شیرینی خواردنەوە, سیستەم توشی شەکرەبێت و بۆ چارەسەریش لە دەرزی (نۆڤاستین) خوا نەکردە کزی چاوەکانی بگاتە ئاستی کوێربوون و چاو دەرھێنان.
راستە ئەو پێشبینیە نابەجێیەی من دەبێتە نەخۆشی بۆماوەیی و کاتی زۆری گەرەکە و لەھەر پارێزیەکدا ئەو ئەگەرە لەناو دەبات.
بەڵام دڵنیام ئەو رۆژەی گونیەی ئاردی ھاوڵاتی بەتاڵ دەبێت, مانگی چواردەی لێ دەبێتە کولێرا.دڵی بەکام وێنەی جوان, بەکام یادەوەری بکاتەوە.کام موزدەی دڵخۆشکەری شیرینی خواردن, مەگەر دەرفەتەکان بقۆزنەوە بۆ پارێزی .
ناکرێ نەزانن, ھاوڵاتیانیش ماف بەخۆیان دەدەن شادی بگێرن
لەسەر ئەوانیش ئەرکە شیرینی ببەخشن و چەپڵەلێدەران بێ بەش نەکەن لە جەژنانە