شیروان ئیبراھیم حە یدە ری: من ھەر ساتێک کە رۆمانێکی ((بە ختیار عەلی)) دەخوێنمەوە، ھەر لەناو نیشانی رۆمانەکە تا دەگەم چڵە پۆپەی ڕۆمانە کەو تا کۆتایی تێکستە کە ھا رمونییە تیک یە خەم دەگرێ ودووانی بەردەوامم لە گە ڵ دروست دە کات، ئەمەش لەئەنجامی ئەوەیە ھاوکووفە لەگەڵ شەپۆڵی بیر کردنەوە ی منە کانی نێو من، یاخود واھەست دە کەم ھەر جارەی باس لەشتێک دەکات ئەو شتە منیش بیرم لێکردۆتەوە ولە گەڵی ژیاوم وە لە ناوەوە ی من زیندووە بە لام گوزارشتم لێ نەکردووە……
لەو ڕۆمانەی ئەم جارە دا کە بەناوی ((جەمشید خانی مامم کەھەمیشە با لە گەل خۆیدا دەیبرد)) ھەر لە گەڵ خوێندنەوەی کە سایە تی((جەمشیدخان)) یە کسەر ئە و حیکمە تەم بەیاد ھاتە وە کە دەڵیت ( ئە و گوڵە گە نمانەی کە گوڵە کانیان دانە گە نمی تێدا نیە و بۆشن رێک و راست و بڵندن لە گە ڵ شنە با یە کدا دە لە رێنە وە، بە لام ئە وە گوڵە گە نمانەی کە گوڵە کانیان پر دانە گە نمە دە چە مێنە وە لار دە بنە وە و سە نگین دە وەستن کە متر دە لە رێنەوە لە بەر قورسی و سەنگینی خۆیاندا ) وانە لە م وتەبەنرخە ئە وەیە ئە وانەی کە للە پوتن و ناوەرۆکیان پوچە ڵە سە ما دە کەن وپەت پە تێن دە کەن لەژیان دا لە گەڵ ھەموو تە وژمێکدا دێن ودەچن و دە گە رێنە وە لە گە ڵ ھەموو نەعرەتەیەکدا ئامادەنە و ھێرش دەبە ن وتوانای بیر کرنە وە و خۆ پێگە یاندن وپێدا چوونەوە یان نی یە توانای ئەوەیان نی یە رووداوەکان شە ن وکەو بکەن بۆخۆیان خەیاڵیان راحەتە تەو لێ یان پاڵدا تەوە،
بە ڵام ئەوانە ی تر وانین مرۆڤی جەوھەرین وکاکڵدارن خاوەن تێگە یشتن ولێکدانە وەی خۆیانن ھێزی دەرەکی وئاراستە ی دە رەوە کاریان تێ ناکات بۆ خۆیان بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان دەدەن و ناکەو نە بەر ھیچ تەوژمێک . (جەمشید خان ) پێچەوانە ئەم حیکمەتە یە ، با یاری پێ دەکات وەدەیفڕ ێنێ بەلام ھەر جارەی شتێک فێر دەبێ وپەیامێک دەگەینێ، پێکھاتەی جەستەیی لەئەفلام کارتۆنی (ماجد ) دەچێت کەیاری یەکی داری یە ولەدار داتاشراوە ھەموو جەستەی دێت ودەچێت وسە ما دەکات ، جەمشید خانیش بەسەر ھیچ شتێک نا نیشیتَەوە ، رۆماننووس ئەو کا رە کتەرەی بەشێوە یەکی وا دروست کردووە کەباڵندەی یەک بچێ وگەشت بکات وئامادە نەبێ لیسێکی بەردەوامی ھەبێ، ھەمووژیانی جوولە کردن وھەنگاو نانە ڕێک وەکو ئەوقسەیە ی (روجیە گارودی) کاتێک دەلێت: ( لەھەموو ژیانم دا پێگەی وەستا نی تێدانە بوو ھەر ڕۆیشتن بوو) واتە بەبە ردەوامی جوولە و حەرەکەت کردن بوون لەپێناوی کەشف کردنی نادیارەکان (جە مشید خان) بەھەمان شێوە وھە مان ئاقار دا ھەنگاو دەنێ بەڵام شێوازی کارکردنە کەی (جەوانییە تە) ئاسمانییە کاتێک بەرز دەبێتەوە پەی بەشتەکانی خوارەوە زیاتر دەبات، لەسەرەوە زباتر توانای شیکردنەوە ی خوارەوە ی ھەیە، بەڵام کاتێک دەکە وێتە سەرزەوی دەبێتە مرۆڤێکی عادەتیوھیچی لەمرۆڤە کانی تر زیاترنی یە کاتێک بەرز دەبێتەوە تەناف بازی دەکات بەسەر جوانییە کانی ناوەوەی خۆیدا بەڵام ساتێک دەکەوێ لە ھەمووشتەکان وھەوڵ وپەی پێبردنە کان خاڵی د ەبێتەوە بە ئەندازەیەک دەبێتە لاپە رە یە کی سپی وھیچی لەسەر نی یە ،یادەوەری وێران دەبێ لەو شتانەی کەلەجیھانی ئیحسا ساتە ھەستی پێ کردووە، پێچە وانە ی بە شێک لە (عارفە کانە ) چونکە ئەوانە لەحا لەتی مە ستی داکپوخامۆشن پاشان کە حالە کە بە ریان دەدات دەست دەکە ن بە گێرانەوەی بە سە رھات وتێگە یشتن وپێگە یشتنی خۆیان………………
((جەمشید خان)) کەلەئە وپەڕی چەپ تا ئەو پەڕی ڕاست تەنافبازی دەکات ئەوە گەشە کردنی ناوەوە یەتی، ئەو پیشاندانی ئاراستە ی ئە وشەپۆلانە یە کە یاری بە کەسەکانی ناو کۆمە ڵگا دە کەن، کەزۆر بەی کەسە سادەکانن دەبنە خۆلە مێشی بە ررەشە با، لێرانە داقسە یە کی زۆر جوانی (سیدقگب)م بە یاد دێتە وە کە دەڵیت (ڕەخنە لە و ڕەشە با یە مە گرن کە دارێکی قرپۆک ھەڵدەتە کێنێ ، لە بە ھێزی ڕە شە با کەنی یە بە ڵکو لە بۆشی دارەکەیە)
بە لام جەمشید ناوەند بۆشێکی فە نتازی لە شێکی ئامادە کراو بۆفڕین ، بە لام کاتێک با لەگەڵ خۆی دەیبات لە رۆحە وە ھەڵی ناتە کێنێ بە ڵکو دەیبات بۆ ئە وەی حیکایە تە کانی پێ بگێرێتە وە ، دەیبات بۆ ئە وەی شتە کانی پێ پیشان بدات دە یبات بۆئە وەی دیمە نە کان بە چاوی خۆی وەکو خۆی ببینێ نە وەک وەکو کە سانی تر بۆی بگێڕنەوە ……………………
(جەمشیدخان )ھەرلە پەرگرافی یە کە مدا رۆماننووس بۆمان بەیان دەکات کە ئەو مرۆڤێکی(مبدئ) نی یە، بە بیر و باوەر وشتەکانی وەرنەگرتووە ساتێک کۆمۆنیست بووە لەپێناوی حەزو ئارەزووی خۆی بووە ،وێنەی جەمشیدخان یەکجار زۆرە لەکۆمەڵگا دا بۆوێنە: زۆربەی تاکە کانی ئێمە ساتێک شتێک وەردەگرن لەسەر چاوە سەرەکیە کان وەری ناگرن،بەڵکو لەجۆگە کان ئاو دەخۆنە وە، دوور دەکەونەوە لەسەرچاوەی سەرەکی ، لەجیاتی خوێندنەوەی سەر چاوە سەرەکیە کان دەچن خەریکی تیگە یشتن وروانین و
راڤەکردنی کەسانی تر دەبن ، بەڵا م(جەمشید خان) لە وانە نی یە بە خۆی دیو ارەکانی دە بڕێ
بە خۆی بە سە رسەری شتەکان دەفڕێ وزامدار دەبێ بۆئەوەی پەی بەڕاستی یە کان ببا……….
(جەمشید خان)لەو شوێنە ی بەرز دەبێتەوە لە نێو مزگەوتی دوو گومەزدا و دەڵێ (خوام بینی یە کپارچە نووربوو) دە کەوێتە ژێر ریتمێکی دینی وکەشێکی بۆبەرھەم دێنن کەبەوشێوە یەبیر بکاتەوە بەدوای خواو حە قیقەت وحەسانە و بگڕێ ئەمەلە ئەنجامی ئەوەیە کە(جەمشید خان) بۆ
شاییەک لەرۆحیدا یەو دەیەوێت بە شتێک پڕی بکاتەوە وئارامیش بکاتەوە ، بە لە م لەو بڕگە یە دا رۆماننووس دە یەوێ شتێکی ترمان بۆبەیان بکات ئەویش : عەقڵی خورافی بەردەوام بە دوای ئەوەیە کە ھانا بۆدونیای ((خەواریق)) بەرێ نمونەیەک دەھێنم بە مەبە ستی روونکرنە وە :لەزۆربەی مەجلیسی شیخەکان کاتێک شەو اعتکاف دەکەن و دادەنیشن لەئەڵقەی زیکردا شێخە کان کە ریتم دەسازێنن بۆئەو کەشە لەناوەراستی شەودا شێخ یەک بە خۆی ھاوار دەکا ودەڵێ : ( رۆح ھات )
مەبەستیان رۆحی پێغەمبەرە دەرویشە کان چاو دەنوقێنن وزیکر گەرم وساز دەکەن ،ئەو (رۆح) بینینە لای شێخ یان ئەو جۆر ھەست کردنە ھیچ جیاواز ییەکی نی یە لە گەڵ خوا بینینە کەی (جەمشید خان) بەلام جەمشید خان لە ناو ئە و حالە دا بۆگەن نابێ وبە جێ ی دێڵی وبەدوای گۆبە ندێکی تر دە گەڕێ(سیدقگب) زۆر بە جوانی لە( فی ڤلال) داباس لەوە دەکات کە (کۆمەڵگای بە کارھێن و گە ندەخۆر زیاتر پشت دەبەستێ بە دونیای (خورافی) وکەمتر دەستی خۆی بە کار دەھێنی بۆگۆرینی واقیعی خۆی زیاتر چاوی لە ئاسمانە بە لام کۆمە ڵگای بە کا رھێن بە پێچە وانە یە کۆششی خۆی بەتەواوی دەکا ئینجا پشت بە بەھێزی ئاسمانی دەبەستێت،)
چەندان نمونەی زیندوومان ھەیە لەکۆمەڵگای خۆمان چ لە ئێستا وچ لە پێشوو کە لە گە ل ئە م ئاراستە یە رۆ یشتووە…………..
بە جێھێشتنی قۆناغە کان لای (جەمشید خان ) لە ئە نجامی ئە وەیە سیحری ئە و قۆناغە بە تاڵ دە بێتە وە ،بە ردەوامی نییە ئە وجەزبە خۆشانەی کاتێک ھەستی پێ دەکات لەقۆنا غێک یاخود روونتر بڵێم کاتێک بەرز دەبێ ودەفرێ پڕ دەبێ ولێدەڕژی کاتێک بە ردە بێتەوە سفر دە بێتەوە دێتە وە خاڵی سە رەتا ئە گەرچی ھەندێ جاریش دە یەوێ ببێتە قوربانی ئە و چرکانە کە چێژ لە فڕین وگە ڕان دەبێنی وحەز دەکا کۆتا بە خۆی بھێنی بەلام تەنافی رۆمانە کە پێویستی بە وەیە کە جە مشید خان درێژتری کاتەوە تاکوکۆی رووداوە پێ بخوێنێتەوە، ئە گە ر نا لە زۆربەی شوێنە کان ھە ست دە کەی دە یە وێ بچڕێ وکۆتایی تە واو بە گە ردەلوولە کان بینێ بە ڵام ئە وەی کە (چێژ باقی نییە ) دێ ودەڕوا ودوو بارە دەبێتە وە بۆیە فڕینە کان بە ردە وا م دووبارە دەبێتەوە بەڵام کۆتایی رۆمانە کە بۆ(جەمشیدخان)تراژیدی نی یە ودەگات بە فیردەوسی خۆی و ھەست دە کات وەکو ئینسان تەماشای دەکرێ، ئەوھەستە یادەوەری زیندوودەکا تەوە نامە ناردنە کە بەخەبەر ھاتنەوە یە تی لەونووقم بوونی ڕووداوە کاندا ، یان پەککە وتنی جەمشیدە بێزار بوونیە تی لەڕاو ە
ڕاوین وکێشمە کێشمی ژیان وھێزی سەر کێشی نەماوە یان گەیشنیە تی بەو حەقیقە تەی کەلێرە گۆمێکی لیخین وەستاوەو تائەبەد یش ناجووڵی………. سەرشێتی و سرکی جەمشید خان ھەندێک ڕاستی بۆ درکاندین کەتا کی زیندوو دەبێ بە دوای کوخێکی ئارام بگەڕێ بۆ ئەوەی بتوانێ دەربڕین لەخۆی بکات وبژی وەکو مرۆڤ بژی، بێجگە لە کەسایەتی (جەمشید خان ) چەند خاڵیکی گرینگی ھەیە لەو رۆمانە لەوانە: سمایل خان) ھەر لە سە رەتاوەھەست دەکا بۆئەوەی بەخودی خۆی لەشتەکان بگات پێویستی بەکلیلی (زمانە) بۆیە شتیا نە بەر دەبێتە فێر بوونی زمان وفەرھەنگە کان گشتی دەرخ دەکات تالەسەرچاوەی تێگەیشتنە کان نزیک ببێتەوە نمونەمان لەواقیع ھەیە لەکتێبی(نورسی رجل القدروڕلامە ) باس لەسەعید نورسی دەکات کەھەر لەسەرەتای ژیانی لەقاموسی (محیگ) ھەتاپیتی (ش) ھەر ھەمووی لاپەرەکانی سەر تاپالاربووە بۆئەوەی لەبنەڕەتی وشە کان بگات و کەلیما تەکانی خۆی بنووسێتەوە ، مەبەستم (پە یامی نوورە) بەونووسینە کرچ وکالانە دەدات کە بەلێشاو دێنە ناو دوونیای نووسین وسا یکۆلۆژیای خەڵکی وێران دە کەن چونکە لەژەھر دەچن ئینسانیەت دەکوژن ومرۆڤ لە ھەممی ڕاستە قینە ولەسەرچاوە ی سەرەکی دوور دەکەونەوە .
خاڵیکی تری گرینگ ئەوەیە کە گیرانە وەی حیکا یەتە کانە دوور لە مەغزا وگێرا نەوەی حەقیقی خۆیان ، گێرانەوە ک بەرھەمی خەیاڵی مرۆڤ سەرگەر دانە کەھیچ دەربارەی سەرەتای بوونی خۆی نازانێ بۆوێنە: لەو شوێنە کە باسی بنەچە ی مرۆڤ دەکات ودەڵی :باڵندەی نەبێ وگەشە ی کردبێمکەزۆر دوورە لە(اێل وانواع) کەی چارلز دارینە وەرگرتنی ئەو وێنە ھارمۆنیە تێکی ھەیە کە مرۆڤ وباڵندە تا دەمرن حەز لە گەڕان وبینینی جوانتر دە کەن یان گێڕانە وەی حیکا یەتی (ئادەم وحەوا) بە شێوازێکی کە شیر ینکارییەکی کردووە بۆ دەقە کە، بەردەوام جوولە کردنی ئەو گریمانە و تیشک ھاویشتن بۆ حیکا یەتی دینی ویان بۆتێزێکی زانستی ئەوە ھەمووی بۆ ھەمەرەنگی کردنی رۆمانەکە
وبا گڕاوە ندی رۆماننوس دەگە ڕیتەوە کە بێجگە لەوەی خە یالێکی ئە دەبی ھە یە و ئاگە دارە لە دوونیای زانستی بۆ وێنە کاتێک باسی (جە مشید خان ) دەکات زۆر ورد دەبیتەوە لە جە ستەی چۆن ورد دەبێتەوە لە پیشاندانی ناخیو روونکردنەوە ی کە سایە تی ئەو شاپاڵە وانە سە رە کی یە .
لە کۆتاییدا دەلێم: ئەوەی تێبینم کردبێ لەرۆمانەکانی (بەختیار عەلی)دا ھەست دەکەم لەرۆمانی(دوا ھەمین ھەناری دونیا) تادەگاتە( جەمشید خانی مامم)ڕایە لێک دەیان بەستی بە یە کترەوە ئەویش (زەمەنێکی دیاری کراو) لە کۆتایی ھەفتا کان تادەگاتە زەمەنی ئە مڕۆ رۆماننوس ھەرجارەی بە جۆرێک لە واقیع نزیک دەبێتەوە وکۆششی خۆی دەکابۆدەرخستنی ھەندێک رووی شارەوە ی ژیانی ئەو
سەردەمە ، گەڕانە وە ھەیە بۆ جەنگ ناوەخۆیی ودەرەکیە کان، ئەوەی رۆماننوس باسی دەکات ئێمەی لەناو ی دەژین ونامۆنین بە وجیھانەی کە باسی دەکات ، چونکە لێمان نزیکە ، ئە گەر چی ھەر جارەی بەشێوازێک خۆی دە خزێنیتە دڵما نەوە، بە لام من پێموایە رۆماننوس ئە و زەمەنەی بەلاوە زۆر گرینگە بۆیە دووبارەی دەکاتەوە وەکو گوڵێگ بەڵام چە ند جارێک دە پشکوێت و دووبارە دەیچنێتەوە، ئە گەرچی ھە رتاکێکی ئەم ولاتە بۆنی بارووت ھەتا ئیستا ش لەسییە کانی دێت . لە ھەر رۆمانێکدا ئاقارێکی جوانی وپێدەشتێکی پڕاو پڕ لە میتافوڕو دەربڕینی قوول بە جێ دێڵی ، بە ڵام لە ھەمان کاتیشدا باس لە دونیایە ک کێشە وگرفتی (مەئلوف) دەکات کە لە خە یاڵی ھە موومان جێگای داگیرکردووە پێویستی بە زیادەی تێخستنی نی یە ، من تە مە ننای ئە وەی دە کەم کە (بە ختیار عە لی) لە و قۆزاخە یە دا بێتە دەرێ ولە رێگایە کی دەورانی خۆی تەواو بکات وخۆی بگەینێتە دڵی خوێنەر، من ساتێک (بەفرو کەمانچە رەش وھەنگوین) دەخوێنمەوە وەکو سێ رۆمانی جیاواز دەیان بینم، ئاقاریھیچ رۆمانێکی ناچێتە وەسەر تخوبی ئەوی تر سێ شتی جودا بە تەواوی لەیەکتر دەبینی ، ئە گەر چی لای(نیکوس کازانزا کی) لە ھەندی رۆمانی دا ئیش لەسەر فڕێ دانی دەمامکی درۆزنانە دەکات دووبارەی دەکاتەوە بەڵام ئەوەی نیکۆس ئیش کردنە لەسەر ناوەوەی نینسان……………..
لەوەی بێمانتر نی یە من دا وە لەرۆماننوس بکەم بڵێم وابنووسە و وابکە بەڵام حەز دەکەم ئە و زنجیرەیە ئە ڵقە کانی بپسێ کە چە ند رۆمانێک بە یە کەوە دەبستنەوە ، ئە گەرچی نکۆلی ناکەم کە ھەر رۆمانێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە بەڵام لە ھێلە گشتی یە کان دەچنە وە سەریەک ھێل، وەکو دانەکانی تە سبیح بەیەک پەت بەستراون، من وەکو خوێنەرێک حەزدەکەم رۆمانە کانی (بە ختیار عەلی) پاک ببێتەوە لە ھەموو خە وشەکان وەکو ڕاوی ھەنگوینی سافی لێ بێت واتە رۆمانەکان بەس کڕۆکی سەرەکی لێبمنینتەوە کە سەرچاوەکەی داھێنانەکانە زیادە کەی بتاشری ،چونکە بێجگە لە(ئێوارەی پەروانە)و (مەرگی تاقانەی دووەم)ئەوەکانی تر لەناو ھەر رۆمانێکدا گڕێکی سەوزی جوان ھەیە بەڵام دەورە دراوە بەتاریکی یەکی چڕ کە ئەو کە وزەتیە ی کوشتووە. بەتایبە تیش لەرۆمانی ( کۆشکی باڵندە غەمگینە کان)بە س (چیرۆکی داخوازییە کە) سیحر ێکی تێدایە وئەوەی تر ھیچ تەنیا بۆ تە مەرگی دەو رە دانی رۆمانە کە ، بەڵام لە( شاری مۆسیقا رەسپیەکان) ٧٠لاپەرەی سەرەتای لوتکە یە لەدونیای جەوانییەت لە غەزەل نووس لەو شوێنەی باسی دیدی خۆی دەکات بۆ( تەجلی) لەناو باری خوادا ئەوەی تر بارۆ نەکان زۆربەی زیادە ئەوەی زیاد نەبێ زیاتر (پێناسە کردنە وەی چەمکە کان ) وھێنانە وەی دێرە شیعرەکان وناوی کتێبە سەیرەکانە ، لە کۆتا ییدا پێم وایە دەبێ بەختیار بیر لە تۆیکلەی زیادەکان بکاتەوە فڕی بدات. وەکو کاژیک فرێ بدات بۆ زیندوو کردنەوەی خۆی,
[ نووسیی// شیروان ئیبراھیم حەیدەری]