د. تابلۆ حەسەن
لە وتاریکی بەریز ئەحمەد محمەمەد ئابڵاخی لەژیر ناونیشانی جەمال نەبەز(دەمارگیریی نەتەوەیی تا ئاستی باڵا)
لەژمارە
)http://www.awene.com/2017/08/26/55898/ (
هێرشیکی پڕ لە ڕەخنەی بیبنەمای کردۆتە سەر پڕۆ .د. جەمال نەبەز خۆزگە ڕەخنەکانی ئەو بەرێزە ڕەخنە بوایە لە بیرو فەلسەفەی نەبەز کە پتر لە نیو سەدەیە پێشەوایەتی فەلسەفەی کوردێتی دەکات لە کوردستاندا و هەزاران کەس بە مەرجەعی فکری خۆیان دەیژمێرن.
بروانن بەرێز ئەحمەد محمەد ئابڵاخی رەخنە دەگرێت لە جۆری ئەو جلوبەرگانەی نەبەز لەبەری دەکات یان بیبنەما دەبیژێت جەمال نەبەز ناویریت سواری تەیارە بێت یان کتێبەکانی ئەو بونەتە مایەیی ئاژاوە لە وڵاتدا ئەزژی وەکو ئەوەی سەرجەم بەرهەمەکانی نەبەزم چەند جارێک خۆێندۆتەوە تەنها درکم بەوە کردوە کە مامۆستا نەبەز تەنها و تەنها راستییەکانی وتوە کورد وتەنی قسەی حەق رەقە ئەمەش بۆیە دەماری کۆمەڵیک خەڵک دەجوڵێنێتەوە و سەنگەری لێدەگرن و دەستڕیژی رەخنەی لێدەکەن. لەشوێنێکی دیکەدە ئابڵاخی دەفەرموێت گوایە نەبەز وەکو دکتۆرێک هیچ خزمەتێکی پێشکەش نەکردوە ئەمەش مایەی سەیر بوو بۆ من جگە لەوەی جەمال نەبەز یەکەم کەسە دەستی دواوەتە دانانی فەرهەنگێکی زانیاری بۆ خوێندکاری کورد و چەندین کتێبی زانستی لە پەنجاکانی سەدەی پێشودا کردۆتە زمانی شیرینی کوردی بەردەوام و تا ئیستاش هەر بەردەوامە لەو بوارەدا لێکۆڵینەوەو تۆژینەوەی زانستی پیشکەش دەکات لەبوارەکانی زمانەوانیو مێژو ڕامێاریدا هەرلەو بوارەدا چەندین کەس سوتی لە ئامۆژگاریەکانی ئەم زاتە وەرگرتوە کە بەندە یەکێکە لەو کەسانە.لەشوێنێکی تری وتارەکەی ئابڵاخیدا باس لەوە دەکرێت کە گوایە جەمال نەبەز تا ئیستاش لەبواری رێنوسی کوردیدا هیچ گۆڕانکاریەکی نەکردوە ، سەیر لەوەدایە ئەم بەرێزە باس پیتی عەرەبی دەکات و ناشزانم بەڵگەی ئەو چییە لەوەی کە ئەم پیتانەئ ئیمە پیدەنوسینەوە پیتی عەرەبی بن کە لە ڕاستییدا ئەم پیتانە پیتی ئارامی کۆنن و هەندێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە ئەمەو سەبارەت بە نوسین بەپیتی لاتیینی نەبەز ڕاو بۆ چونی جیاوازی خۆی هەیە لەم بوارەدا ئەو وا دەزانێت کە ئەو ڕێنوسە لاتیینیەی لە باکورو رۆژیاوای وڵاتدا باکار دێت تەنها کۆپی و لاسیی کردنەوەی ئەو ڕێنوسە لاتینیەیە کە ترکەکان بەکاری دێنن بۆ نمونە لەجیاتی(واو) ئەوان (Ü) بەکاردێنن لەکاتێکدا ئەو دوو خاڵەی لەسەر (U) هیچ واتایەک نابەخشێت جا بۆیە ئەگەر بێتو کوڕێکی زانیاری کوردی بڕیار بدات کە ڕینوسی کوردی بکرێت بە لاتیینی دەبێت شێوە رێنوسێک بێت تایبەت بە کورد نەک لاسایی کردنەوەی هیچ رێنوسێکی دیکە. ئەمەو دەیان چەندین شتی کە لەو وتارەدا هاتوە شایەنی ئەوەیە بەرپەرچ بدرێتەوە بەڵام زەمەن زەمەنی درێژ دادڕین نییە بۆیە هەر بەکورتی دەبێژم ئەگەر ئێمە توانای ئەوەمان نییە پەیکەرێک بۆ زاناکانمان دروست بکەین با بەڕەخنەی بێبەها تیر بارانیان نەکەین یان وەکو پەندە چینییەکە ئێژێ لە جیاتی ئەوەی بڵیسەکان خامۆش کەیت مۆمێک داگیرسێنە.