سەدیق سەعید رواندزی: جەستەی ژن , ھەمیشە ئەو نیشتمانە داگیرکراوە بووە,کە پیاو خۆی بە خاوەنی دەزانێتءھاوشێوەی موڵکی خۆی تەماشای دەکات. لە کاتێکدا جەستەی ھەرژنێک بەرلەوەی نیشتمانی پیاوێک بێت, ناسنامەو نیشتمانی خودی ژن خۆیەتی.وەک چۆن پیاو جەستەی خۆی بە تەنیا بە ھی خۆی دەزانێت ,ئەوا بۆژنیش جەستەی خۆی ھی ئەوە بەتەنیا.لە کۆمەلگا دواکەووتوەکانداو کوردیش وەک یە کێک لەو کۆمەلگایانە,جەستەی ژن ھەر تەنیا ئاماژەیەکی بایۆلۆژیء فسیۆلۆژی نییە, کە ھێمایە بۆ پێکھاتی مرۆڤ.بەڵکو رەھەندێکی دیکەشی ھەیە, کە ویش بە ستنەوەی ئەم جەستەیەیە, بە تێرمی شەرەف. لە کۆمەلگای ئێمەدا, ھەموو ماناکانی شەرەف بچوک کراوەتەوە, لە جەستەی ژن.بۆیە دۆراندنی ئەو جەستەیە, بە مانای دۆڕاندنی شکۆی بنەماڵەوخێلء عەشیرەتءتەنانەت چەمکی شەرەفیش.بەپێچەوانەوەش پارێزگاریکردنی, بەمانای پارێزگاری ئەو چەمکانە دێت. لە کاتێکدا, ئەوەی شکۆی بنەماڵە,دەڕمێنێت, جەستەی ژن نییە, بەڵکو بە کۆیلە بوونی جەستەی ژنە. بەدەربرینێکی تر,کاتێ مرۆڤ, مرۆڤێکی تر دەکاتە کۆیلەی خۆیءھەموو ئازادیءسەربەستیەکانی بە ھی خۆی دەبەستێتەوە, لەو ساتانەدا مانایەکء بە ھایەک بۆ جەستەی ژن نامێنێتەوە, ئا لەو کاتانەدا شکۆی مرۆڤءکۆمەلگە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.ھەڵەیەکی گەورەیە ژن بە کۆیلەی خۆمان بزانینء لە ھەمان کاتیشدا,بە پارێزەری شەرەف.سنووری ئازادیەکانی مرۆڤ لەوێوە کۆتایی دێت, کە ئازادیەکانی یەکێکی تر دەستپێدەکات.کاتێ ئازادیمان نەدا ژنءھاوشێوەی کۆیلەیەک, سنوورمان لە بەردەم دانا,ئەو ساتانە شوناسی ژنبوون دەدۆرێت.ئایا رێی تێدەچێت کۆیلە شەرەفی مرۆڤەکان بپارێزێت؟شکۆی پیاوەکان بەوە ناڕمێت ژن ئازاد بێت,بەڵکو بەوە دەڕمێت ژن بکاتە کۆیلەو بیچەوسێنێتەوە. مادامەکێ ژنیش وەک پیاو مرۆڤە,ئیدی وەک ئەویش مافی بوونءژیانی ھەیە.جەستەی ژن مولکی ژن خۆیەتی نەک نیشتمانی پیاو. ئێمەچونکە جەستەی ژن بە نیشتمانێکی داگیرکراوی خۆمان دەزانین, ئیدی بەلامانەوە ئاسایە چۆنمان بوێت بەو شێوەیە بڕوانینە ژن.لەو روانگەیەوە جەستەی ژن ھێندەی ئامرازێکە لە تێروانینی پیاودا, بۆ تێرکردنی ئارەزووە ئیرۆتیکیەکانی ھێندە دەلالەتی شوناسی مرۆڤێک ناگەیەنێت کە ناوی ژنە.بۆیە ئەوە ژن نییە کەخاوەنی جەستەی خۆیەتی,بەلکو ئەوە پیاوەکانن,گەر بۆیان بلوێت, جەستەی ھەموو ژنانی دنیادەکەنە نیشتمانی خۆیانءخۆشیان دەبن بە پاشاو فەرمانرەوای ئەو نیشتمانەءتەراتێنی تیادا دەکەن!لێرەوەش ھەمیشە شەری ژن,لەکۆمەلگا دواکەوتوەکاندا,شەری ئازادکردنی ناسنامەو سەندنەوەی ئەو مافانەیە,کە لە ژێر دەسەڵاتی پیاو دایە.ھەمیشە لەکۆمەلگا دواکەوتوەکاندا, ژن بوونەوەرێکی چەوساوەوبێ ماف بوە.بوونەوەرێک کە ماناءشوناسەکانی بوونی بە ستراونەتەوە, بە شوناسی پیاو.بۆیە ئازادیەکانیشی دواجار لەو سنوورە دەست پێدەکات کە پیاء بۆی دیاری دەکاتءلەو شوێنەش کۆتایی دێت کە ئەو مەبەستیەتی.کەواتە ئازادیەکانی ژن, مافێک نییە پەیوەست بە ژن خۆی, بە قەد ئەوەی پێدراوێکی پیاوەبۆی. کەواتە ئازادی ژن, بەرلەوەی مافێکی سرءشتی ژن خۆی بێت, ھاوشێوەی رەگەزەکەی دیکە کە پیاوە,ئەوا لە دەستی خودی پیاو خۆیدایە.لێرەوەش لە بڕی ژن, ئەوە پیاوە بریار دەداتء سنوورەکانی ژیانی بۆ دیاردەکات.ژنیش بۆ ئەوەی ئەو مافە سروشتیەی خۆی بە دەست بێنێتەوە, کە ئەویش ئازادییە,بێگومان دەبێ شەری پەتریاکیەتءتێروانینی چەقبەستووی نێر سالاریانە بکات لە کۆمەلگادا.بەومانایەی ئەو تێروانینە چەقبەستوەی پیاو بگۆرێت, کە بۆ جەستەی ژن ھەیەتیء جەستە وەک ئامرازێک لە خزمەتی خۆیدا دەبینێت.کاتێکیش ئەو تێروانینە دروست بوو, ئیدی ژنیش دەبێتەوە خاوەنی جەستەی خۆی.لەو روانگەیەشەوە گەر سەرنج بدەین دەبینین, خەمی ژن ھەمیشە خەمی گەرانەوەی ناسنامەی ژنێتیءمرۆڤبوونیەتی.ژنان لە کۆمەڵی ئێمەدا, چونکە وەک سێبەری پیاو تەماشا دەکرێنء بوونیان بە بوونی پیاوەکان دەبە سترێتەوە, ئیدی ھەمیشە وەک بوونەوەرێکی دیکەی جیا لە پیاوەکان, وێنا دەکرێن.بۆئەوەی ئەو پاشکۆبوونەی ژنیش بۆ پیاوەکان,کۆتایی بێت,دەبێ ژن خۆی ھەوڵی ئازادکردنی ئەو جەستەیەی خۆی بدات.ئازادی ژنان, مافێک نییە پیاو بیدات,بە ڵکو شەرێکی یە کلاکەرەوەیە,کە دەبێ ژن بیکات. ھەموو شەرێکیش قوربانی دانی دەوێت,بێگومان شەرێکیش لە پێناو ئازادیءسەربەستی ناسنامەی مرۆڤ خۆی بێت,ئەوا شەرێکی رەواو پیرۆزە.شیعری(رووت بوونەوە)*ھەوڵێکە بۆ ئازاد کردنی جەستەی ژن,لە ھەموو ئەو تەوقءکۆتانەی پیاوبۆی دروستکردوە.ھەوڵێکە بۆ گۆرینی ئەو تێروانینە ئیرۆتیکیەی پیاو کە جەستە تەنیا,لە پرۆسیسێکی سێکسی کورت دەکاتەوە, کە ھێندەی پرۆسەیەکە ژن تیایدا قوربانیەوپیاویش جەلاد, ھێندە دەلالەتی ,سۆزءپەیوەندی نێوان ھەردوو رەگەزی جیا ناگەیەنێت.بۆیە لە پرۆسەی سێکسیدا,بە شێوەیەکی دیاریکراو,جەستەی ژن, نیشتمانی داگیرکراوی پیاوە. ئەگەرچی خودی ژن خۆی لە کۆمەڵی ئێمەدا,ھیچ شوناسێکی نییەء ھەموو بوونی پەیوەست دەکرێت بە پیاوەوە, تەنانەت بە ئازادیء سەربەستی ژیانیشەوە. بۆیە بە بۆچوونی من وەک خوێنەرێک, شیعری( رووت بوونەوە) ھەوڵێکە بۆ رزگارکردنی جەستەو گێرانەوەی ئازادیەکانی ھەڵبژاردن بۆی.بە دەربرینێکی تر , ئەگەرھەردوو رەگەز تەواوکەری ژیانی یە کتری بن, ئەوا ئازادی ھەڵبژاردنی ئەوی تر بۆ ھەردوو کیان گرنگە. لە نێو ئێمەدا, چونکە زۆرجار ژن,دوور لەویستء خەونء ئیرادەی خۆی,پەیوەست دەکرێت بە پیاوێکەوە, ئیدی لەو ساتانەدا ھەرچی ئازادیءسەربەستی خۆی ھەیە,لەدەستی دەدات. ئەمەش ھێندەی پرۆسەیەکی داگیرکاریءکوشتنی خەونە رەنگاو رەنگەکانە,مانای تێکەڵاوبوونی دوو مرۆڤ ناگەیەنێت, لە رووی جەستەییء روحیەوە.بۆیە کاتێ ژن دوور لە ئازادی ھەڵبژاردنءخواستی خۆی, دەلکێنرێت بە پیاوێکەوە, ئەوا جەستەءبگرە روحیش وەک نیشتمانێکی داگیرکراویان لێدێتءھەمیشە لەخەیاڵی ئەوەدایە ئازادیان بکات.وەلێ بێگومان گەیشتن بە ئازادی, یاخیبوونءبوێریءھاتنەوە بەگژکلتووری پیاو سالاری دەوێت.گەیشتن بە ئازادی تێکشکاندنی ھەموو ئەو تابوتءسنوورانەی گەرەکە, کە لە بەردەم ژن کێشراون.ژن بۆئەوەی, شوناسی خۆی لە دەستی پیاو, ئازاد بکات,دەبێ شەڕی مەحاڵ بکات.دەبێ قوربانی بەردەوام بدات, تا ئەو دنیابینیە لای پیاو دروست بکات, کەئەویش وەک ئەو مرۆڤەوجەستەی خۆی ھی خۆیەتیء نیشتمانی خەفەکردنەوەی ئارەزووەکانی پیاونییە. بۆ ئەم مەبەستەش, دەبێ بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی ئازادبوون بدات.ئازادبوون لە دەست پیاو,کۆمەلگە,ترادیسیۆن,کلتووری پەتریاکی.دەبێ شەری ھەموو ئەو چەمکانە بکات, تا بتوانێت ئازادی ءسەربەستی زەوتکراوی خۆی لە دەست پیاوەوە دەربێنێ.لەو روانگەیەشەوە,سەرەتا دەبێ لە چوارچێوەی ئەو سنوورە کۆمەڵایە تیانەوە دەربچێت,کە لە بەردەمیدا کێشراون.بۆیە(ھێرۆ)ی شاعیر, بەو پەڕی بوێریء یاخیبوونەوە دەڵێت:_
لەدەرەوەی ئەم گۆشەیەی لێی دانیشتووم..
یەک..یەک
جلەکانی سەرەوەو ژێرەوەم..
لە خۆم دەکەمەوە…
خەیالەکانت دەپۆشم..رووتتردەبمەوە…
بێگومان رووتبوونەوە,وەک کردارێکی داماڵینی جەستە, بەبێ ئازادبوونی شوناسی مرۆڤ, لە کۆمەلگەدا روونادات. دەبێ ئەو زیندانءسنوورە دەستکردانە,تێکبشکێنین کە لە بەردەم رووتبوونەوە,داندراون.ئەم کردارە پەیوەستە بە ئازادبوونی شوناسی مرۆڤ. مرۆڤ ئەو کاتانە دەتوانێت ھەموو خەونێک ببینێتء ھەرچیەکیش دڵی بخوازێت بیکات,کە ئازادبوو.شاعیریش بۆ ئەوەی لەو گۆشەیە دەربچێت, سەرەتا دەبێ خودءشوناس ئازاد بکات.لێرەدا دەشێ ئەو گۆشەیەی شاعیر گوزارشتی لێکردوە,ھێمایەک بێت, بۆ ھەموو ئەو چوارچێوە کۆمەڵایەتیانەی ژیانی ژن,کە سنوور لەبەردەم ئازادیەکانی دائەنێن.کاتێکیش ئەو چوارچێوە کۆمەڵایەتیە جێدێڵێت,ئیدی ژیانی ئەو یش ئازاد دەبێت.چونکە گۆشە گوزارشتێکە بۆ پانتایەکی جوگرافی دیاریکراو,کە مرۆڤ ناتوانێت لەو سنوورەوە دەربچێت, کە لە چوارچێوەی ئەو گۆشەیە دایە.بۆیە دەبینین کرداری فرێدانی جلەکانی سەرەوەو ژێرەوە,لەو ساتەوە دەست پێدەکات, کە گۆشەکە جێدێڵێت.واتە جێھێشتنی ئەو شوێنە پەیوەستە بە ئازادبوونەوە.مرۆڤ ئەو کاتە دەتوانێت,شوێنگەیەک جێبێڵی, کە ئازادبوو. ئەو کاتەی ئازادیەکانمان پەیوەستە, بە کەسێکی ترەوە ئەستەمە بتوانین,ھەرشتێک مەبەستمان بوو بیکەین.بۆیە دەبینین شاعیر دوای ئەوەی گۆشەکە جێدێلێت,ئەو کاتە جلەکان لە خۆی دەکاتەوە.بێگومان لێرەدا کرداری داماڵینی جەستەی شاعیر, ھێندەی دەلالەتێکی واتایی ھەیە, ھێندە گوزارشت نییە بۆ خودی کرداری راستە قینەی رووتبوونەوە. بە دەربرینێکی تر, رووتبوونەوە لێرەدا, کرداری دەرخستنی جەستەی مرۆڤ نییە بە رووتی, ھێندەی ھێمایەکە بۆ ئازادبوونء یاخیبوونءتێکشکاندنی سنوورە کێشراوەکانی بەردەم ژن.بەدەربرینێکی تر, پۆشینی ھەرجۆرە جلء بەرگێک, بەشێکە لە ئازادیەکانی مرۆڤ.بە ھەمان روانگەشەوە داماڵینیشی دیسانەوە پە یوەستە بە ئازادیەکانی مرۆڤ. بۆیە کاتێ شاعیر دەیەوێت,جلەکانی سەرەوە ژێرەوەی خۆی فرێبدات,مەبەستیەتی ئەو پەیامە بگەیەنێت,کە بە گژکلتووری پیاوسالاری دەچێتەوەو یاخی دەبێت.دەیەوێت نیشانی بدات, کە جەستەی ژن وەک بە شێک لە شوناسی ژن,مولکی خۆیەتی نەک نیشتمانی داگیر کراوی پیاو.کە ئەمەش بە شێکە لە ئازادبوونی شوناسی مرۆڤ خۆی. بەو پێیەی مرۆڤ ھەرکاتێ ئازاد بوو ھەچیەک مەبەستی بوو دەتوانێ بیکات. بەڵام بێگومان جەستە ئازاد نابێت, ئەگەر ھزری مرۆڤ خۆی ئازاد نابێت,ھزریش ئازاد نابێت ئەگەر سەرەتا ھەموو ئەو حەرامکراوانە تێک نە شکێندرێت, کە دەوری مرۆڤیان داوە. بۆیە مرۆڤ ئازاد نابێت, ئەگەرسەرەتا لە ناخءھزری خۆیەوە ئازاد نەبێت. دەبێ سەرەتا ئەو ئازادیە لە ناخیدا بونیاد بنێت, ئەوکات دەتوانێت لەدەرەوەش ئازاد ببێت.بۆیە کاتێ شاعیر دەزانێت, جە ستە ئازاد نابێت ئەگەر ھزر ئازاد نەبێت,کە ھزریش ئازاد بوو,ئەوا شوناسی مرۆڤ ئازاد دەبێت.بۆیە ئەمجارەیان دەڵێت:_
بەرووتی دەچمە دەرەوە..
دەرەوەی ماڵ نا!!
دەرەوەی خۆم…
لە نێوان دەرەوەی ماڵ, وەک چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی دیاریکراوو,دەرەوەی خۆی, شاعیر سەرەتا دەچێتە دەرەوەی خۆی. واتە ھزری لەو ھەموو کۆتءبەندانە رزگار دەکات,کەلەبەردەمیدان. کاتێکیش ئازادی لە ناخی خۆیەوە بونیاد نا,ئەو سا دەتوانێ لە دەرەوەی ماڵیش ئازاد بێت.بۆیە گەر سەرنج بدەین دەبینین شاعیر سەرەتا ھزرو ناخی ئازاد دەکات, دواتر جەستەی. ئەمەش ئەو بۆچوونەی ئێمە دەگە یە نێت,کە جەستە ئازاد نابێت ئەگەر ھزر ئازاد نەبێت. چونکە ئەوە ھزرە شەری ئەو کۆتء بەندانە دەکات,کە ھەوڵی کۆیلە کردنی جەستە دەدەن. جەستەی ئازاد, بە ھزری نا ئازادەوە, ھیچ مانایەکی نییە.لێرەوەش سەرەتا دەبێ,ھزر ئازاد بکەین.ئەو سات جەستە ئازاد دەبێت.ئازادی مرۆڤەکان پەیوەستە بە خۆیانەوە.بۆیە شاعیرسەرەتا ناخی خۆی ئازاد دەکات.وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئازادی مافێک نییە,پێی بدرێت,بەقەد ئەوەی شەری نێرسالاریءترادیسیۆنی کۆمەلگەیە. ئەمە لە لایەک, لەلایەکی ترەوە,ھیچ کۆمەلگەیەکی ئازاد بێ تاکی ئازاد بوونی نابێت. بۆیە کۆمەلگە ئازاد نابێت, ئەگەرخودی تاکەکان خۆیان ئازاد نەبن.ئازادی تاکەکانیش سەرەتا لە خۆیانەوە دەست پێدەکات.بۆیە دەبینین شاعیرسەرەتا, دەچێتە دەرەوەی خۆی دواتر دەرەوەی ماڵ, کە ھێمایە بۆ ئەو شوێنەی ژن تیایدا ئازاد نییە.کاتێکیش چووە دەرەوەی خۆی, ئیدی ئەو وەک مرۆڤێک سەربەستء ئازاد دەبێتء چیتر, شوناسی ئەو پەیوەست نابێت بە پیاوەوە. بە پێچەوانەوە بەلکو ھاوشێوەی ئەو دەبێت وەک مرۆڤێک. بۆیە ئەمجارەیان شاعیر, یاخیانەتر دەرەنجامی ئازادبوونی شوناسی خۆی وەک مرۆڤێک دەڵێت:_
ھەر بەرووتی لە تۆرا..
دێمە ژورەوە…
ئەزوتۆ…
ھیچمان بۆ وتن نییە,ھەڵاتن نەبێ…
ھیچمان بۆ پۆشین نییە…رووتبوونەوە نەبێ…
شاعیر لێرەدا, ئەوەندی مەبەستیەتی گوزارشت, لە جەستەی خۆی بکات وەک نیشتمانێکی ئازاد, ئەوەندە مەبەستێکی تری نییە. بە پێچەوانەوە, مادامەکێ ژنیش وەک پیاو مرۆڤەو, جەستەی ھەیە,کەواتە خاوەنی جەستەی خۆیەتی.ئێمە ئەو کاتە دەتوانین سەربەستانە گوزراشت لە مانای راستە قینەی ژیانمان بکەین, کە ئازاد بووین. دەشێ ئێمە ژیانمان لە پشت ماسکێکەوە بشارینەوە, بە درۆ نیشانی بدەین, کە ئازادین. ھەروەک شاعیر خۆشی دەلێت(لەدەرەوەی ئەم درۆ کچانەیە). لە کاتێکدا, ھەزارەھا خەونمان ھەیە, وەلێ چونکە ئازادنین ناتوانین گوزارشتی لێبکەین.کەچی ھەمیشە بەوەھم دەمانەوێت, نیشانی بدەین, کە ئازادین. ئەم شیعرەی(ھیرۆ)ی شاعیر, ھێندە گوزارشتکردنێکە, لە داماڵینی ھزرء جەستەی ژن, لەو ھەموو نەریتءکلتووروتێروانینە پەتریاکیانەی کۆمەلگەی کوردی بۆ ژن ھەیەتی, ھێندە مانای رووتبوونەوەی ئاسایی ناگەیەنێت, کە دەلالەتێکی فسیۆلۆژی ھەیە.لەو شیعرەدا شاعیر مەبەسیەتی,ھزرو جەستەی ژن دابماڵێت لە ھەموو ئەو تۆقء بەندانەی پیاو بۆی دروستکردوە, لە کاتێکدا ھەردووکیشیان وەک یەکتری مرۆڤن.ئەم شیعرە ھەڵگری ئەو دەلالەتەیە کە جەستەی ژن, نیشتمانی ئازادءسەربەستی ژن خۆیەتی, نەک ھی پیاو….
sadiqrwandze@yahoo.com
*پەراوێز:_
١_ وشەی(رووت بوونەوە), لە بنەرەتدا دەبێ بە لێکدراوی بنووسرێت. وەلێ چونکە شاعیر بە جیای نووسیوە, وەک ئەمانەتێک دەستکاری رێنووسی ناونیشانی شیعرەکەمان نەکرد.
٢_ئەم شیعرەی خاتوو(ھیرۆ کوردە)م, لە یەکێک لە سایتەکان خوێندەوە….
* ئەم وتارە لە ژمارە (٤٧٩) لە رۆژنامەی (ھەواڵ ) رۆژی ٧_٧-٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە .