سەرتیپ نۆرەیی : جەنگێکی بێ مانا لە ژیانی مرۆڤەکاندا بونی ھەیە ئەمە وێنەیەکی نائاشکرایە کە کە بەسادەی گومانی پێ نابەین , تەنھا کەسانێک دەتوانن ئەم جەنگە تێبگەن بۆیە سەرەتایی ھزری ژیانمان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئێمە زۆر جار لەم جەنگەدا تێدا دەچین لە پەنای فەنابونەوە ھەنگاو بەرەو داھاتوی ژیانمان دەنێین ,
ئەرکێکی قورسە بەشێوەیەکی شیکاری قسە لە سەر ئەم ھاوکێشەیە بکەین کە ھەمو ئەمانە لە خەیاڵدان یان لە حەقیقەت , ئەمەیان گرنگ نیە بەڵکو گرنگی لەوەدایە کە ئایا پێویست بەوە دەکات ئێمە لە کامە ڕودا بژین دەکرێت ئەم قسانە بچنە کایەکەوە کە لەبێ مانای زیاتر ھیچی تر بەرھەم نەھێنن بەڵام ئایا لایەنەکەی تریش لەمە پڕ مانا ترە , کۆی ھەمو ئەم واقیعە لە یاریەکی دۆراودا کۆتایی بەم ھاوکێشەدەھێت , ئەم قسەکردنە لە باکگراوەندێکی خەیاڵی سادەنیە بەڵکو ئەم جەنگە نھێنیە کە بۆ ماوەیەکی درێژە ھزری من دەلەقێنێ بەڵام گومانم لەوەھەیە کە کەسێکی ڕستگۆ ھەبێت لە کۆی گشتی ڕەھەندەکانی پەنای ئەم واقیعە تێبگات یاخود لەمە خۆی بەئاگا بکات , کە چاکترین یاریزان و لێزانترین داھێنەر لەم ڕوە بگات (بەختیار علی)یە , بۆیە بەختیار لەو سادەیەوە بەرەو بە فەلسەفی بون ھەنگاو دەنێ لەوێشەوە دەگەڕێتەوە خەیاڵ و جارێکی تر لە حەقیقەت دەبێتەوە , بەڵام لە کۆی ھەمو ئەم تێگەیشتنەش گومانم ڕێگەم پێدەگرن , کۆمەلێک پرسیار سەرھەڵدەدەن کە ئایا ئەمەش جەنگێکی تری بێ مانای ئەم ژیانە نەبێت , کاتێک مرۆڤ نھێنی ژیانی لەناو چاڵێکی نائاشکرا ون دەبێ کە ناتوانێ بیدۆزێتەوە , ئایا ئەمە دواین رێگەی مرۆڤە و ئەمە خیانەتە , یاخود دەکرێت گەمەیەکی تری خەیاڵی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم نھێنیە بدۆزێتەوە یاخود ھەنگاوی فەنابونی بیر بنێ , من گومانم لەوە ھەیە کە بەختیار ڕاسگۆبێت لەگەڵ خەیاڵ , دەکرێت بڵێین بەختیار ھەمان ئەو کەسەی جارانە کە پێش نوسینی چەند ڕۆمانێک ھەبو یاخود ئەویش خەیاڵی بەمانا گرنگەکەی من کردوە و بوەتە کەسێکی حەقیقەت خواز و نوسینی رۆمانەکانی تری تەنھا بۆ ناوبانگ نیە , بەختیار گەمەیەکی پڕ مانا دەکات لە (غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ )بۆیە جوانترین یاری بۆ خۆی دەخولقێنێ ئەفسانە دۆزێکی ناو خەیاڵوانە من گومانم لەوە ھەیە کە بەختیار بە پێچەوانەی حەسەن تۆفانی لێ نەھاتوە کە حەسەن تۆفان لەناو لافاوی خوێن , لە ناو تۆفانی ھاتنە خوارەوەی خوێندا بوە کاراکتەرێکی گوڵاوی کەتەنھا بونی گوڵ بکات بەڵام بەختیار ئایا لەگوڵەوە بازی نەداوە بۆ ئەمدیو , من ھەمو کات پێم وایەژیان دوو دیوی ھەیە دیوی حەقیقەت و دیوی خەیاڵ , بەڵام ناتوانم بزانم کامە دیویان راستینەیەو ئەویتریان بێمانایە , گەر تێپەرینی شەو رۆژی ئێمە دیوی حەقیقەت بێ ئەی کەواتە ئەو بەرنامە خەیاڵیەی ھزری ئێمە دیوی شێتیە , گەر ئەم ھەمو تراجدیایەی رۆژگارمان حەقیقەت بێ کەواتە پێویست بەوە ناکات بیر لە دۆزەخ بکەینەوە , ئەوەندەی پێویستمان بەوەیە خەیاڵوان بین پێویست ناکات خۆمان بخەینە ناوحەقیقەتەوە , گەر ئەوە قسەیەکی خەیاڵی بێت کەواتە ئێمە لەدیوی خەیاڵیداین نەک لە دیوی حەقیقەت , ھەموکات من بیرم لەوە کردۆتەوە کە مرۆڤەکان دوو چینن خەیاڵی و حەقیقەتوان بەڵام نازانم کامەیان خەیاڵوان و کامەیان حەقیقین , من گومانم لەو یاریەش ھەیە کە دەکرێت بەیاریەکی نەبو سەیر بکرێت , بەڵام نازانم گەر ئەمە حسابێک بێت کامەیان لەتای تەرازوی ژیری سەیردەکرێن , غەزەلنوس بەو ھەمو ژیانە مەئساویە ھیچی بەرھەم نەھێنا جگە لەوەی دەرونێکی بێزار , وەبارۆنەکانیش بەگشتی تەنھا شەکەتی جەستەیان بۆ مایەوە , بۆیە زۆر سەیرە گەر بەختیار وێنەکەی راست کە لەنێوان ئەم دوو ھێزە بدۆزێتەوە , جارێکی تریش گومانم لە کاراکتەری ناو خەیاڵوانی ھەیە بەبەختیاریشەوە کە پێم وایە یەکەم کەسە کە دەیھەوێت بڕوا بە خەڵکان بکات کە خەیاڵ ھێزێکی کوشندەی ھەیە , من دوای ئەم ھەمو تراجدیایەی ژیانی خۆم پێم وایە ھیچم پێ نیە بۆ ژیان , رۆژگاریشم وێنەیەکی تاریکە لەم تاریکایەدا وێنەی خەیاڵی دەبینم لە ھەناومدا کە وێنەیەکی شێتانەیە نازانم ئەوە منم رابردوم تەی کردوە یاخود رابردوە بەناو ھزری مندا گوزەری کردوە , ئێستاش دەمھەوێت ھێزێکی تر بنیات بنێم بۆ ڕاکردنەوە بۆناو ئەو تراجدیایەوە کە نازانم ئەمە لە ئەنجامی چی یە , کە بیریار بێت زەویەک خاوەنی ھەبێت , بۆچی گەڕان بەدوای ھێزی من بودا ناشەرعیە , نامەوێت قەوس بەکاربھێنم چونکە ھەست دەکەم بەختیار لە خەیاڵم تێدەگات , ھەمو کات ئێمە مەحکومین بەوەی کەناتوانین وێنەی حەقیقی خەیاڵمان بکەین , جگە لەتۆ بەختیار . خوای گەورە گەورەترین سزای ئینسانەکانی لە سەر زەوی بەوەداوە کەناتوانن وێنەی حەقیقی خەیاڵیان بکەن بە بەردەوامی . . .بە بەردەوامی دوو فاقیەت لەوێنەی ھزری ئینسانەکاندا دەبینم لە نێوان خەیاڵ و حەقیقەتدا , ئەنجامی پیربونی ئێمە لەوەیە کە ئێمە ناتوانین لەخەیاڵدا پێبگەین دەبێت لە حەقیقەتدا پیربین ئەمە چەکێکی راستەوانەیە , من کە ئێستا ئەم وشانە دەنوسم ھێزێکی نھێنی بریندارم دەکات بۆ ئەوەی ھزری ئەمە لە دەست بدەم کە نەتوانم ئەمە بنوسم چونکە ئەم گومانەم تێدا دەڕوێنێ کە بەختاریش ھێزی ئەم موجامەلەیەی نیە واتا نایھەوێت کە ئەمە تێبگات , چونکە من لە ژینگەیەکی وێنە شێواودا دەژیم و بەختیاریش لەناو کۆشک و تەلاری ژینگەیەکی درەوشاوەدا دەژی , من دەمھەوێت بڵێم گەر بەختیار بۆ ئەوە سەفەری کردوە بۆ ئەوەی وێنەی خەیاڵی بکوژی ئەمە غەدرێکی گەورەیە , بەڵام لەم وڵاتەدا ھێزی بچوکبونەوە بوەتە خواردەمەنی کەسانی ئەم وڵاتە , واتا لە پای ژیانێکی خەیاڵی دا ھەمو کات بە بۆمب دەمانباتەوە بۆ حەقیقەت , لەم دیو سنورەکانی نیشتیمان یاریەکی سامناک دەست پێدەکات جا نازانم بەختیار بەم یاریە گوزەری کردوە , کە زۆر لە یاری دوای مردن دەچێت , کە کەسەداماوەکانی ئەم وڵاتە شێتی خەیاڵن ژیان لە دارستانێکی کوردستان جیاوازە لە ژیان لە دارستانێکی غەریبیدا .
من بەختیارم بۆ ئەوە خۆشدەوێ کە دەیھەوێت ھەموکات پێمان بڵێ دانیتن بەبێ دەنگی گەورەترین شۆڕشی ژیانە , گۆشەگیری وانەیەکی حەقیقی خەیاڵە , جوانتر لەوەش ھێزی موقەدەس نابەخشێتە ھیچ شتێک , من نامھەوێت لە نزیکەوە بەختیار ببینم وەھەرگیزیش بیرم لێ نەکردۆتەوە چونکە ترسم لەوەھەیە بەختیاریش بەشێکی حەقیقی ئەم دنیایەی ھەڵگرتبێت ؟ دەبێ ئیشی ماجەلانی راستەقینە تەنھا ئەو ڕاکردنە بوبێت لە دوای گەرانەوەیە بۆ خاڵی سفر , دەھریم لەوەی کە تەنھا لە کۆتایدا وێنەی مردن دەبینم , دوای ئەم ھەمو خەیاڵەی ناو غەزەل بەختیار ھێزی مردنیش دەبەخشێتە ئێمە , کەواتە لەم یاریەدا دۆراوەکان خەیاڵوان بون و تەنھا ون بون و زیندانی بەشی پاڵەوانەکان بو , من دەڵێم گەر بەختیار مامۆستای خەیاڵە, دەبێت ئەم یاریە تەواو بکات گەر واش نیە باچیتر کەڵکەڵەی خەیاڵ لەناومان زیندو نەکاتەوە , ئێستا نوسین ئیختیاری خۆیەتی بەڵام رۆژێک دێت دەبێتە واجب لەسەری , بۆیە پێویستە ھێزی خۆی تاقی بکاتەوە گەر توانای درێژکردنەوەی ئەم یارییەی ھەیە ئیتر با پۆزش بھێنێتەوە , چونکە تا ئێستا بەختیار فەیلەسوفێکی خۆشەویستە , بۆیە دەبێت یاریزانێکی لێھاتوبێت بۆ ئەوەی ئەم ھاوکێشەیە پێچەوانە نەبێتەوە