دەکات بە ناونەهێنانی لە تایتلی کلیپەکانیان و بە کەمتەرخەمیان دەزانێت. حەبیب گلەییان لێدەکات و نموونەی چەند گۆرانیەکیش دەهێنێتە پێشەوە کە هەر
هەموویان تێکستی ئەون لەوانە ئەلبوومی ئەشق ی (ئومێد بابان)، گرفتار (بە ئیشقی تۆ گریاوم)، ئیشقی جاران ( خۆت لێم لەناس مەکە گیانە)، دونیای ئیشق (چی بکەم گیانە ئێ من چجیبکەم) و شای جوانان کە کراون بە کۆکتێل و ئاماژە بە ناوی تێکستنووس نەکراون لە سەرەڕای ماندووبوون و بێ بەرامبەریش.
لە وەڵامی تێبینی و ڕەخنەکان ئاماژە بە (ڤین تیڤی ) کرا وەک بەرپرسیار لەم کارە، ئەوانیش لەلای خۆیانەوە پەیوەندی بە مامۆستا جەبار حەبیب دەکەن و بە بیانووی کۆپیکردن لەسەر خۆیان لابرد دەڵێن “لەوانەیە ئۆرجینالەکە لە سلێمانی دەست کەوێت کە (تایتلی) لەسەرە، گوایە ئەوانەی هەولێر کۆپین و بێ (تایتل)ن !!؟