كارۆخ مەلا ئەسعەد” بەرهەمێكی هونەرمەند عەلی مەردان نوێ دەكەنەوە و كلیپیشی بۆ دەكەن.
دەریا و جێگر عەزیز بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـیان ڕاگەیاند، كە گۆرانییەكی مامۆستا عەلی مەردانیان بە شێوەی دوێت دووبارە كردووەتەوە و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا دەیخەنە بەر گوێی هەوادارانیان، هاوكات ئەو بەرهەمەیشمان لە شاری هەولێر لە ستۆدیۆی ئۆكتاف تۆمار كردووە، دڵدار وریا ئەحمەدیش بە سەركەوتوانە كاری میوزكی بۆ كردووە.
گوتیشیان: ” لە ئێستایشدا ئەو گۆرانییەكەمان كلیپ كردووە، ئومێدەواریشن توانیبمان كارێكی باش بكەین، بەجۆرێك ببێتە جێگەی ڕەزەمەندی هونەرمەندان و هونەردۆستان، ئامانج لە تازەكردنەوەی ئەو بەرهەمەیشمان بۆ مانەوە و بەرەو پێشەوەچوونی گۆرانییە فۆلكلۆرەكانە لەگەڵ سەردەمدا