کازیوە ساڵح
کتێبی پیرۆزی ئێزیدی:
ئێزیدی و ئاینە سەرەتاییەکان هەتا گەشت بە ئاینی جولەکە هیچیان خەڵکی نەخەڵەتاند و بانگەشەی ئاسمانی بوون و هەبوونی پێغمبەرێک کە لای خوداوە نێردرا بێت نەکردووە و هیچیان وێنەیان بۆ خوا ودروست نەکردوو و پیاوێکی نەتەوەکەی خۆیان نەکرد بە نێردراوی خودا. راستگۆیانە بە خەڵکیان وتووە ڕێبازی ئاینین و ڕێبازی ژیانن کە هێما ئاینیەکانی بەر لە خۆیان جێبەچییان کردووە و هەر لە بەر ئەوەش زیاتر بە ڕێنمایندەی ژیان بینراوە جگە لە زەردەشت ئەوانی دی تەبشیری نەبوون و زۆریشیان لە کەس نەکردووە بچێتە سەر ئاینەکەیان . لەوێوە ئەو کات ڕێژەی شەڕ وکێشە و کوشتن ئێجگار کەم بووە، بەراورد بە پاش دروستژکردنی چیرۆکی نێردراوەکانی خودا بۆ سەرزەوی و نووسینەوەی چەندین کلتور وئەدەب و شیعر بە ناوی خوداوە .
ئەوەی سەرجەم لێکۆڵیاران لە سەری کۆکن ئەوەیە ئێزیدی خاوەنی دوو کتێبی پیرۆزە ئەوانیش ‘جەلوە’ و ‘کتێبی ڕەش’ ن. ئەم دوو کتێبە لە میانەی جینۆساید ، تەعریب ، سوتاندن و هەڵکوتانە سەر و دەست بەسەراگرتنە یەک لە دوای یەکانی دژی ئێزیدی ڕووبەڕووی دڕان ، تێکچوون و لە ناوچوون بوونەتوە و لە سەر بنەمای کۆمەڵێک دەست نووس و مختوتات لە کتێبخانەیەکی بچوکی ناو مەرقەدی شێخ ئادیدا ماوەتەوە و ئەوەی ماوە لێیان پێک هێناوە بە هاوشانکردنی بۆماوەی زمانەوانی لە ڕێگەی شێخ و ئایندارانەی بە شێوەی توندو پراکتیزەکار و هەڵگری ئاینەکە بوون
واتە ئێزیدی بە درێژایی مێژوو تەنها ڕووبەڕووی جینۆسایدی جەستەی و کلتوری و سایکۆلۆژی نەبووەتەوە ، بەڵکو لە سەروو هەموویانەوە پیرۆزییەکانیان ڕووبەڕووی جینۆساید بووەتەوە چوون ئەو پیرۆزییانەبەڵگە سەرەکی مانەوە و سەلماندنی ڕەچەڵەک و ڕەسەنیەتی ئەوان بووە. لە گەڵ ئەوەشدا تاک و کۆمەڵی ئێزیدی هێندە خۆڕاگر و بیرو و باوەڕی بتەو بوون لەو رێگە ئاشتیانەی خۆیان لاینەداوە، نەبوون بە ە مرۆڤێ شۆڤێنی و توندڕەوی دژە ئیسلام یان دژە مەسیچی و عەرەب. لە مێژووی ڕابردوودا پێچەوانەی هەندێک لە عەشیرەتە کوردەکان هەرگیز نەبوون بە بەشێک لە عەشیرەتە عەرەبەکان و خۆیان پێدا هەڵنەواسین و نەبوون بە قەومی عەرەبی و عەشیرەتی فڵانی لە پێناوی مانەوەدا وەکوئەو عەشیرەت و گروپانەی کردیان بە بەهانەی جاشیەتی و وڵات فرۆشی هەموو ئەوانەی لە بەر دەستدایە لە کتێبە پیرۆزەکانیاندا و لە مامەڵەی ڕۆژانەی تاکی ئێزیدیدایە، بریتی یە لە پابەندبوون بە نوێژ و ڕۆژو ، زەکاتدان، چاکە و هاوکاری و لێ خۆش بوون لە گوناهی بەرانبەر، ئەمەش ئەو جۆرە پرەنسیپەیە هەموو مرۆڤێک سروشتی و دروست لە ژیانی ئاسایی خوییدا خوازیاریەتی بە جیاوازی ئاین و بیرۆباوەڕ و نەتەوە و ڕەنگ و پێست. ئەوان جگە لەوەی لە مەسەلەی هاوسەرگیریدا خۆیان دوور ئەگرن . لە هیچ کام لە کتێبەکانیاندا کە تەنها بریتین لە پاڕانەوە و ڕێڕەوی ژیان ، بە ڕستەیەکیش هانی ڕەگەزپەرەستی و خود باڵایی و خەڵک و دیانەتی بەرانبەر بە نەوی نەبووە بە دەستەواژەی ئاینەکەیان
کتێبی جەلوە باس لە چوار توخمی پیرۆز ئەکات ، ئەوانیش زەوی و ئاو و ئاگر و هەوایە ، بەرانبەر بە چوار ڕەهەندی کاتی پیرۆز ئەوانیش سەردەمی مناڵی ، لاوی ، کامڵی و پیرییە.ئەم دەلالەتە لەوەی پاش بڕینی ئەو قۆناغانە ڕۆح جاریەکی دی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بازنەیە دروست بکاتەوە ، لە هەمان کاتدا پێیان وایە ڕۆح ئەکرێت دروست ببێت بە هەبوون و نەبوونی تەواوی ئەو بازنە زەمەنیە، لە میانەی ئەو ڕەهەندە زەمنیانەی ئێزیدییەوە ، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ، باکور و باشوور ، هەروەها هەر چوار وەرزی ساڵ زستان و پایز و بەهار و هاوین خراونەتە نێو ڕۆژمێری ساڵ و ژمارەکانی مرۆڤەوە، ئێزیدی پێی وایە هەموو ئەم چوارینە زەمەنیانە بە ئیرادە و خواستی خودا دەرئەکەون و تیا ئەچن و دروست ئەبنەوە ( عبود، ٢٠١٣، خەلیل،١٩٩٨، گۆست ،١٩٨٧) هەموو ئاین و مرۆڤ و بوونەوەرەکانی ئەم سەر زەوییە کە ئەو ڕەهەندە زەمەنیانە بە کار ئەهێنن و بەر لەوەی ئێزیدی هەڵبوێرن پێویستە ئەو خاوەن هێندە داهێنان و ئیدراک بن بەرانبەر بە ئیدراکی لە ناوبردنی ئێزیدی ئەو ڕەهەندە زەمەنیانە لە ژیانی خۆیان بسڕننەوە و بەکار نەهێنن و ئەو لاپەڕانەی کتێبە پیرۆزەکانیان بدڕێنن لە هەمان رەهەند بەکار ئەهێنێتەوە چوونکە ئەگەر ئەمانەی لە کتێبی پیرۆزی ئێزیدیدا هاتووە قسە و ئاکاری شەیتان بن ، پێویستە ئەوانەی بەم بیانووە جینوۆسایدی فیزیکی، کلتوری و سایکۆلۆژیان ئەکات، بە تایبەت ئیسلام واز لە جینۆسایدی ئاینیان بهێنێت ، یان ببن بە داهێنەری ڕەهەندی زەمەنی جیاواز چوون ئەوان سوودیان لە کتێبی پیرۆزی ئێزیدی وەرگرتووە ،یان ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن ، دان بە ئێزیدیدا بنێ و بیانپارێزێن . یان خۆیان لە توخمەکانی کتێبەکانی ئەوان و کلتور و ئاینەکانیان بە دوو بگرن. چوون پەیوەندی نێوان چەوساوەو چەوسێنەر لە سەر بنەمای یەک کلتوری ئاینی. ڕێچکە ملشکاندنی هەردوو لا ئەگرێت نەک تەنها چەوساوە.
دملوجی پێی وایە کتێبی جلوە لە لایەن شێخ حەسەنەوە نووسراوەتەوە ، بەڵام پاش لە ناوچوون و جارەیکی دی نووسینەوەی لە لایەن هەر کەسێکەوە بووبێت ئەو کتێبە شتێکی تیا نیە مایەی نە سەرسوڕمان و نە نەفرەت بێت ، جگە لە هەندێ هاوکێشەی فەلسەفی ساکار، هاندانی ئاکاری جوان و باوەڕی بتەو خۆشەویستی. هە کەسێکیش نووسەرەکەی بێت هیچ لە ناوەڕۆکەکەی ناگۆڕێت و نباێت بە ئاماۆژگاریەکانی نووسەر، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کتێبی قورئان لە لایەن عوسمانی کوڕی عەفانەوە نووسراوەتەوە پێی ناوترێت ئامۆژگاریەکان یان کتێبی عوسمان، بەڵکو کارەکەی هێندە بە هەند وەرئەگیرێت لە سەر لاپەڕەی زۆربەی قورئانەکان نووسراوە کە عوسمانی کوری عەفان کۆیکردووەتەوە، ئەم بەهەندە وەرگرتنە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە باوەڕی موسڵمانانی کۆکردوەتەوە و نووسیویەتیەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بخرێتە بەر دەست باوەڕپێهێنراوانی. بۆ ئێزیدش هەر وایە شێخ حەسەن دانەری کتێبەکە نیە ، ئەگەر ئەو نووسەرە عەرەبانە کە بە بێ سەرچاوە کۆمەڵێ قسەڵۆکیان بۆ ئێزیدی دروست کردووە ڕاستیش بکەن شێخ حەسەن خۆش نووس و نووسەرەوەی کتێبی پیرۆزیان بووە نەک خودا و پێغمبەریان. وەکو لای زۆربەی ئاینەکانی دی باوە ..
زهیر کازم عبود لە کتێبە ناوازەکەیدا بە ناونیشانی ” الایزیدیە “ا پێی وایە ئەوانەی سەبارەت بە شێخ حەسەن و نووسینەوەی جلوە وتراوە هەمووی تەخمینی و جۆرە ڕایەکن شیاوی گۆڕین و چاکردنەوەن ، چونکە کەس ئەو کتێبەی نەبینیوە ، هەروەها کەسێکی وەکو شێخ حەسەنی کوڕی مفاخر و شێخ ئادی شمسالدین ئەبو محمەد بن تاجی زانیایان ناسراون چۆن بە شێخی کوردانیش ناسراون ، بە گشتی هاوڕان لە سەر لێهاتووی و زیرەکی نایاب ، ئەدەب و حکمەت و فەلسەفەی، پێویستی بە دانانی کتێبی پیرۆز نیە ، بە تایبەت ئەگەر ڕەچاوی توانای زمانەوانی و نەحوی و فەلسەفی شێخ حەسەن بکەین، کە لە نێوان ساڵی ١١٨٤-١٢٤٦ کاتێک بوو زانست و ئەدەب و فکری تێدا گەشەی کردبوو ئەمەش دوالیزمی ئەو بۆچوونە دەرئەخات ( لا ٩٦).جگە لەوەی نووسینە کۆنە سۆمەریەکانی کە لە بەشەکانی ڕابردوودا هەندێکم باسکردووە سەلماندوویانە کە بوونی ئێزیدی و ئاینەکەیان هەزاران ساڵ بەر ئەم چیرۆکە و چوونی شێخانی ناوبردوو بۆ ناو ئێزیدی بوونی هەببوە. ئەم کتێبە لە لایەن زانایەکی بەو شێوە ناو هاتوو بە شەش ساڵ نووسراوەتەوە ئەمەش نرخ و گرنگی ئەم کتێبە ئەگەیەنێت .
کتێىی جەلوە لە پێنج بەشی کورت پێک هاتووە ئەوانیش باس لە توانای خودا بە سەر مرۆڤ و بە سەر سروشت و دیاردەکانیدا، توانای بەخشین و سزای یەزدانی، توانای ئەزبەرکردنی غیبین. هەر یەک لەمانەش لە دەرەوەی ئەو باس و بابەتانە نیە کە ئاینەکانی دی لە کتێبەکانیاندا باسیان کردووە و بە پێرۆزی لای پیرۆز هاتووە هەژمارکراوە. .بە هیچ شێوەیەک تەنها یەک ڕستەشی لەو ئاماژە و باوەڕانە تێدا نیە کە لە پەێڕەو باوەڕی شەیتان پەرەست وئاژەڵ پەرەست و بت پەرەستدا هاتووە .
بەڵام کتێبی ڕەش باسی سەرەتای دروست بوون و دەرکردنی ئادەم و حەوا لە بەهەشت ، ئەسڵ و ڕەگەزی ئێزیدی ، کلتوری عبود کە خۆی سەردانی ئێزیدیەکانی کردووە لە گەڵ خەڵکە دیارەکانی قسەی کردووە لەوە تێگەشتووە ئەوان لە نووسینەوەی جەلو ڕازی نین چونکە زمان و دەستەواژە و دەربڕینەکانی لاوازن و ئیدیومی میللی تێ ئاخنراوەو بە زمانی کەسێکی وەکو شێخ حەسەن نەنووسراوە ئەمەش بەڵگەیکی ترە بۆ ئەوەی ئەو کەسە نووسیویەتی کەسێک بووە کە ویستویەتی لە یەکێک لە ئێزیەکان درکاندویەتی بۆ لێدان و بێ بەهاکردنی ئێزیدی ئەو شێوە داڕشتنەوەی بەکارهێناوە( ٩٨) . ئەم جۆرە دەربڕینە بەرانبەر بە کتێبی پیرۆزی خۆیان بەرانبەر بە ئەو ئاینانەی پڕن لە هەڵەی زمانەوانی و ئاماژەی توندوتیژی لە بری بن بڕکردنی مرۆڤکوژیش ئەکەن بە ئامانج گەر ئەو ڕاستیانە بدرکێنێت بەڵگەیە بۆ ئەوەی ڕێبازی ئێزیدی چەند ڕەسەنە و چەند متمانەیان بەو ڕێبازە هەیە کە شیکردنەوە و باسکردن و ڕەخنەگرتن لێی کۆپی ڕەسەن و لایەن جوانەکانی دەرئەخات و بوونی بەتاڵ ناکاتەوە.ڕۆژانەی ژیان وەکو هاوسەرگیری و نوێژو
ڕۆژ و زەپۆشە ئاینیەکان ئەکات
ئەگەر سەیری خۆڕاگری ئێزیدی و چۆنیەتی پاراستنی ئەم کتێبانە و گواستنەوەی لە نێوان خۆیاندا بە دزییەوە و پێداگرتن لە سەر نەگۆڕینی ڕەگەز و ڕەسانیەتی خۆیان ئەبێت ئەوە بسلمێنن ئەم کتێبانە چۆن توانیویەتی کاریگەری لە سەر ڕۆح و وژیان و مۆراڵی ئیزیدی دابنێت و بەرانبەر ئەو هەموو دیاردە نەرێی و کارەساتانە بیکات بە مرۆڤێکی ئەرێێ و ئومێدار. هەموو بەشەکانی ئەم کتێبە دێڕێکی توندوتیژ ، نەفرەتکردن ، یان دژایەتیکردنی بەرانبەری تیا نادۆزیتەوە ، جگە لە باوەڕبوون بە گەورەیی و تواناکانی خودا، ڕەهەندە زەمەنیەکان و پابەند بوونە ئاینیەکان پڕ لە میهرەبانی و پەسەندکردنی ئەوانی دی. ئەم کتێبە بە ڕستەیک کۆتایی دێت کە هەموو ئاین و کلتورەکان لە سەری کۆکن ئەویش ئەگەر سەد ساڵ بژیت دوا مەنزڵگات گڵە ، تۆ خاوەنی یەکەمیانیت. ئەم کتێبەیان جگە لە فەرەنسی و عەرەبی و کوردی، لە لایەن ڕۆژهەڵاتناسی ئنگلیز ئەلیزا جۆزەف لە ساڵی ١٨٩٥ وەرگێردراوە و بە ناوی دەقە ئێزیەکانەوە چاپی کردووە
لە وتارەکانی پێشوودا و تا ئێرە مێژووی ڕاستەقینەی ئیزیدی و تاوس و باوەڕ و ئاینەکەیانم خستە ڕوو. ئەو مێژووەش دەری ئەخات کە مێژووی ئێزیدی مێژووی ڕەسانەیەتی کوردە و ئیزیدیزمیش یەکەم ئاینی کوردە. لە گەڵ مێژوو و شارستانیەتی سۆمەری وبابلیەکانیشدا پشکیان هەبووە، ئەمەش وەکو پشکە شارستانیەتیەکانی دی لە ناوبراون. لێرەوە لە بەشەکانی داهاتوودا کورتەیەکی ئەو شارستانیەتە کوردییانە وێنەی ئێزیدی جینۆسایدکراون و سڕاونەتەوە و بە ناوی خەڵکی دیکەوە کراون ئەخەمە ڕوو پاشان وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەدەمەوە: ئایە ئەو شارستانیتانە هەموو دوژمنی کورد سڕیونێتەوە و جینۆسایدی کردوون؟ کورد خۆی چۆن ڕۆڵی بینیوە لە جینۆسایدی ئیزیدیدا؟ ئیزیدی خۆی چ ڕۆڵێکی هەبووە لە دووبارە بوونەوەی کارەساتەکانیدا؟ئایە کورد بە شیوەیەکی گشتی و ئێزیدیش هەنوکە بە شیوەیەکی دروست نوێنەرایەتی خۆیان ئەکەن؟
سەرچاوەکان
Guest, John S. ( 1987) The Yezidis , A Study in Survival. KPI London and New York
عبود، زهیر کاظم ( ٢٠١٣) الایزیدیە ، مۆسسە العربیە لدراسات والنشر ، بیروت ، لبنان
نحو معرفة حقيقة ألديانة ألأيزيدية، ( ١٩٩٨) الجندي، خليل، رابوون، السويد
الديوه جي , سعيد، ٢٠٠٣ اليزديةمؤسسة الدراسات العربية , بیروت ، لبنان،