کازیوە ساڵح
ئێزیدی و بەرهەم هێنانەوەی کولتووری جینۆساید:
سیاسەتمەداران دابەش ئەبن بە سەر سێ کاتیگۆریدا: سیاسەتزان و سیاسەتباز و سیاستگەر، ئەم دابەشکردنەم پێشتر بۆ ئانیش باسکردووە، واتە بۆ هەموو ئایدۆلۆژیک دروستە . من پێم وای ڕاڤەکانی زانستی سیاسی بۆ مەرجەکانی مرۆڤی لەشکر ، هەمان مەرجن بۆ مرۆڤی سیاسەتزانیش. ئەویش پێک هاتووە لە دبلۆماسیەت، سۆز و خۆشەویستی بۆ هاوڵاتیان خۆی، دەست پاکی، دابینی ئاسایش، توانانی نوێنەرایەتیکردن، کۆمیونیکەیشنی دروست لە قسەوە هەتا پۆشاک وزمانی جەستە، متمانە بە خۆ بوون، پابەند بوون، توانای سروشدان ، باوەڕ بوون بە ڕاوێژ، هەروەها کەسیەتێکی ئەرێەتی هەبێت. سیاسەتباز ئەو کەشتیوانەیە هەمیشە بە لای بەرژوەندی خۆی وپێچەوانەی شەپۆلی گشتی سەوڵ لێ ئەدات، هیچ لایەنگیریەکی ڕاستەقینەی لە تەک ئەو چەمکانە نیە کە بۆ سیاسەتزان باسمان کردوون، پەویوەندی کاتی وساختە نەبێت کە بە کۆتایی هاتنی بەرژەوەدنییەکە کۆتایی دێت. تا چەند خاک و وڵاتی داگیر ئەکرێت وهاولاتیانی ئەکوژرێت نەک هەر کێشەی ئەو نیە بەڵکو بۆ ئامانجی خۆی بەشداریشیان تێدا ئەکات، بەشداری سیاسیش بەشداری جەستەیی نیە، چونکە سەربازی نیە، بەڵام کاریگەری لە بەشداری سەربازی کوشندەترە. لێرەدا خودی ئەو تاکە سەنتەرە و سەرجەم هاوڵاتیان ، بەرژەوەندی گشتی،خاک ونیشتمان ئامانج و ئامارن و هیچی دی. کاتێکیش دێتە سەر هاوڵاتیان تەنها ئامارن، ئەو ژمارەیەن لە کاتی دەنگداندا بیر دەخرێنەوە،چوون سیاسەتباز راستەوخۆ دوای هەڵبژارن،پەیڕەو وپرۆگرام و بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنووسێتەوە و هەتا هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستی بە نووسینەوەی پەێڕەزو پرۆگرام نیە هەتا پیویستی بە هاوڵاتی بێت. سیاسەتگەریش لە سەر ریتمی زەرەنگەر، ئاسنگەر ، ئیسلامگەر، سیاسەت بۆ ئەو پیشەیە، شتێکی دیکە نازانیت وەکو کار وپیشە دەستی بۆ بەرێت، هەر قەدەرێک بردویەتێ ناو سیاسەت ئەو وەکو موچە خۆرێکە و خاوەنی هیچ پرەنسیپێک نیە، وتەنها لە ژێر چەترەکەی خۆێیەوە کە بە خواستی خاوەنکارەکەی بۆی هەڵدراوە مامەڵە ئەکات وهیچ پابەندێکی بە فاکتەر وکارەکتەرەکانی سیاسەتزان وسیاسەتبازەوە نیە، جگە لە مل کەچ بوون و ئامرازبوون بۆ جێ بە جێکردن. لەو وڵاتانەی چاو لە بری عەقڵ ، مەعیدە لە بری ویژدان بەکار ئەهێنرێت، جۆری دووەم واتە سیاسەتباز ئەبن بە مرۆڤە باڵاکانی نیشتمان.
ئەکرێت بە ڕوانین لە کارەکتەری سیاسەتزان و سیاسەتباز و سیاستگە ر بتوانین بڕیار بدەین کە کوردستان زیاتر خاوەنی دووەم و سێهەمە نەک سیاسەتزان. وەلێ تەنانەت ئەو دوانەش پێویستی بە شتێک لە دبلۆماسیەت هەیە نەک هەڕەمکی سیاسی، لانی کەم، لە کاتی کارەساتە گەورەکاندا. بەڵام ئەشکرێت دبلۆماسیەت لە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی بە هەدەردانی سامانی نیشتمانیدا وبەرانبەر خەڵکی ناوخۆ بەکاربهێنیت وهیچی دی. بۆ نموونە نادبلۆماسی داعش لەوێدانمایش دەبێت کە بە ئاشکرا و پێشانی هەمووانی ئەدات چۆن دزی ئەکات، ژن لاقە ئەکات، خەڵک ئەکوژێت، سامانی نیشتمانی خاپوور ئەکات. بەڵام سیاسەتباز هەموو ئەمانە ئەکات، بەهرەی دبلۆماسیش تەنها لە کاتی پەردەپۆشکردن وبەهانە دۆزینەوەدا کارایە، واتە بەهرەی دبلۆماسیەتی لۆکاڵی باڵایە . .
پێناسەی دبلۆماسیەت لە لایەن وێستن چەرچڵ بەم شیوەیە ئاراستە کراوە،”ئەو هونەرەیە بە شیوەیەک بە خەڵک بڵێیت بڕۆ بۆ دۆزەخ داوای ناونیشانەکەیت لێ بکات” (Churchill ، ٢١٤) ئەمە لە ژیانی سیاسی کورددا لە گەڵ بکوژەکانیاندا و بە تایبەت جینۆسایدی ئێزیدیەکاندا هەتا ئەمڕۆش پێچەوانە بووەتەوە. ئیزیدیەکان تەنها ڕێگەی دۆزەخیان پیشان نەدرا، بەڵکو خرانە دۆزەخەوە و دەرگایەکیان لێکرابووە بێنە دەرەوە، خۆیان ڕێگە پیشانی دوژمنەکەیان ئەدەن ئەو دەرگایەشیان لێ دابخەن و بەتینتر بسوتێن.ئەوانەش ئەم کارە ئەکەن سیاسەتمەدارەکانی ناویان وکەسە باڵاکانیان.
نکولی لەوە ناکرێت دەسەڵاتی کوردی و حکومەتی هەرێم نەک تەنها لە ساتی جینۆسایدی ئیزیدیەکاندا هەڵەی مێژووی گەوەرەی کردووە بەڵکو لە ڕووی کۆمەڵیاتەی وکلتوری ویاسایشەوە هەر لە سەرەتاوە هەڵەی بەرانبەر کردوون لە بەشەکانی داهاتوودا باسی دەکەم. بەڵام ئەگەر ئێزیدی خۆی بە شیوەیەک مامەڵە بکات ئەو هەڵەیە بە ڕاست بنووسرێت ئەمە تاوانی گەورەترە لە تاوانی حکومەت وهەموو ئەو نەتەوە وتاک و گروپانەی چەوسێنەری ئیزیدی بوون.
لە سەرجەم مێژووی کورد زیاتر، لە گەڵ کەمی ژمارەشیاندا، ئێزیدیەکان کتێبی باش و نووسینی ئەکادیمی دروست لە سەر رەچەڵەکی ڕاستەقینەیان نووسراوە بە زمانە بێگانەکان. ژمارەیەکی زۆری ئەم نووسراوانە لە لایەن خەلکی ئەکادیمیستی ئێزیدی خۆییەوە زیاتر بە عەرەبی ، ئنگلیزی وئەڵمانی نووسراون. لە پێداچوونەوەی کۆی پەنجا سەرچاوە کە لە لایەن بێگانە و کوردە و ئێزیدییەوە نووسراوە، چل وپێنج دانەیان بە هەندێک نەشەوە بە شەیتان پەرەست ناوزدییان ئەکەن هەموو ئەوەیان ساغ کردوەتەوە کە ئیزیدی کوردە. یەکەم ئاینی کوردیش ئێزیدیزم بووە. بەڵام لە هەستەوەرترین کاتدا ، لەو ساتەی دەبوو ئیزیدی هەموو توانای دبلۆماسی بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، لە ساتێکدا کە سەدان ژن ومناڵی ئێزیدی دەستی داعش کەوتبوون و دەیان پیاویان گولە باران ئەکران ، ژمارەیەکیش لە هەوڵی خۆدرەبازکرداندا بوون بۆ کوردستان، لە کاتێکدا سەدان پێشمەرگە و گەریلا لە ڕێزەکانی پێشەوە بەرگری لێ ئەکردن و خۆیان بە کوشت ئەدا لە پێناوی پاراستنی ئەواندا ، بە بیانووی گروپێک کە سەنگەرییان بۆ داعش چۆڵکردووە و ئەوانی داوە بە دەستەوە، بە بێ ڕەچاوکردنی سەرجەم هێزی پێشمەرگە، کورد، گەریلا لە هەر چوارپارجەکەی کورستاندا تا ئەمڕۆش بەرگری ئەکەن و لە سەنگەردان، ژمارەیەکی زۆری سەرۆک عەشیرەت، بەرپرسی رێکخراوە جۆر بە جۆرەکانیان وکەسی باڵای ئێزیدی ئەم ئاکارە نادبلۆماسیانەیان نواند:
١- لە شاشەی ئەوانەی ژنەکانیان لاقەئەکەن و بەم ڕۆژەیان گەیاندوون ئەڵێن ئێزیدی کورد نیە. با واز لەو بەشە بهێنین هەندێکیان ئەڵێن عەرەبن ، هەر بە عەرەبیش ئەخاوتن و ژیانیان بەڕیکردووە وهەندێکیان ئەڵێن نە عەرەبن و نە کوردن و ئەوان ئێزیدین.
٢- هەندێکیشیان هەرچی کرداری داعش هەیە داویەتێ پاڵ کورد و ڕۆژانە وێنەی کچەکانیان بلاو ئەکاتەوە و ئەڵێت پێشمەرگە وکوردی تیرۆرست لاقەیکرد یان سەرنگوومی کرد. ئەمەش بە زمانی ئنگلیزی ئەکەن گوایە دەنگی نێو دەولەتی دژی کورد و بە قازانجی ئیزیدی کۆ ئەکەنەوە.
٣- لە کۆبوونەوە نێو دەوڵەتیەکاندا کە بۆ هاوکارییان ئەکرێت و ژمارەیەکمان بەردەوام ئامادەییمان هەیە بەردەوام، لە بری داوای هاوکاریکردن وڕزگاریکردن ئێزیدیە قوربانیەکان ئەکەونە بێ حورمەتیکردن بە کورد ، بە پێشمەرگە بە حکومەتی هەرێم بە گشتی نەک گروپێک یان حزبێکی دیایکراو، لە سەرو هەموو ئەمانەوە هەتا ئێستا هەرچی وتارێکیانم گوێ لێ بوو لە بری ئێزیدیەکانی کوردستان داوای سواڵیان بۆ خۆیان کردووە
٤- هەموو ئەوانەی بە ناوی ئێزیدییەوە ئەم جۆرە ناپەسەندییان کردووە خۆیان لە دەرەوەی وڵات ئەژین وتەنانەت ئامادەش نین لەم ساتەیا بگەڕێنەوە لە گەڵ پێشمەرگەدا بچنە سەنگەرەوە. وەکو وتم ئازاری ئێزیدییان کردوە بە ئامرازێک بۆ سواڵکردن، هەروەکو بە هەڵەبجە وئەنفالکرا.
٥- ئێزیدیەکانی ناوخۆ واتە کوردستانیش دژی ئەو جۆرە دنگە ناپەسەندە هەڵوێستێ جیاواز و دیاریان دەرنەبڕیوە. ئەگەر شتێکیش کرابێت دیارە شەرمٶکن بووە نەگەشتووە بە خەڵک. هۆکارەکانی لە بەشی داهاتودا ئەخوێنیتەوە.
سەرچاوە:
Churchill: Leader and Statesman, The Churchill Center,winstonchurchill.org,2014