ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: له مێژه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌یه‌وێت رۆژانی خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی زیندوو بكاته‌وه‌و بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته پێش هه‌موو شتێك پێویسته خۆی ببێت به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كراوه‌و بریارده‌رو ئه‌مه‌ش به لابردنی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زێران و سه‌رۆك حزبی “” داد‌و گه‌شه‌پێدان – ئاگپارتی “” پێشوو به هاتنی بیناڵی عه‌لی یهڵدرهم سه‌رۆك وه‌زیرانی نۆێ و سه‌رۆكی ” ئاكپارتی ” گڵۆبی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراو ده‌ستیكرد به گۆرانكاری به‌ره‌و به‌هێزو توكمه كردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و له‌و كه‌ینوبه‌ینه‌دا كۆده‌تاكه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ سهرێههڵداو ئه‌ردۆگان و یه‌ڵدرم تووشی شۆك و شپرزی و ئاڵۆزی بوون و كه‌وتنه گرتن و ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و پۆلیس و به‌و كۆده‌تایه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار په‌ره‌یانسه‌ندو بارودۆخی توركیا هێوركرایهوه.
توركیای شۆڤه‌نیست به هاوكاری ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی و، به ئاگاداری ئهمریكاو به تایبه‌ت هیلاری كلێنتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا توانیان داعش درۆست بكه‌ن و، بیده‌ن به گژ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكتاتۆری خوێنمژی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دو، به بوونی داعش به‌رپرسانی وڵاته توندره‌وه‌كان وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر هه‌لیان بۆرهخساو، پاڵیان به خه‌ڵكه‌وه نا به‌ره‌نگاری حكومه‌ته‌كه‌ی به‌عسی عه‌ره‌بی سوریا بكه‌ن و، به هه‌ڵرشتنی پاره‌و، وه‌ك چۆن بۆ ولاغ تووره‌كه‌كه‌ی پر له ئاڵف و جۆ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی برشت و توانای زیاتر بێت ، به‌و شێوه‌یه‌ش تۆره‌كه پاره‌یان كرده مل ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و، بهڵێنیانداو، زۆر به نهێنی خه‌رجی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) و، هه‌موو توندره‌وو تیرۆریسته‌كان هه‌ڵبگرن.
توركیای شۆڤه‌نیست له رۆژی دروستبوونی داعشدا به گه‌رمی پێشوازی له‌و كه‌سانه ئه‌كرد كه به نیازی په‌یوه‌ندیكردن بوون به‌و رێكخراوهتیرۆریستییهو، له وڵاتانه‌وه ئه‌هاتن و، له جێی باش دائه‌نران و خواردن و،خواردنه‌وه‌و پێویستییه‌كانیان ئاماده ئه‌كران و، پاشان سوپای سه‌ركوتكه‌ری توركیا مه‌شق و راهێنانی پێئه‌كردن و، ره‌وانه‌ی عێراق یان سوریا ئه‌كران و، له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر نووسراوه‌و، ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا له‌و رووه‌وه ئه‌گادارن و، دیاره ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی و حكومه‌تی توركیا له وه‌رگرتنی نه‌وت به نرخێكی هه‌رزان له رێی داعشه‌وه سوودمه‌ند بوون.
پێش هه‌فته‌یه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ( ناتۆ) به تۆپ و تانك و به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چووه ناو خاكی وڵاتێكی ئه‌ندامی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به بیانووی لێدانی داعش و، ئه‌وه بوو هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا له ژێر چه‌تری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به تایبه‌ت ئه‌مریكا و له گه‌ڵ، سه‌دان چه‌كداری یاوه‌ری چوونه ناو سوریا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دوو ئامانجی سه‌ره‌كی و، یه‌كه‌میان رێگابرین له به‌رده‌م كوردان كه نه‌توانن به‌ره‌و رۆژئاوای فورات برۆن و، رێگه‌ش نه‌درێت ده‌وڵه‌تێك به درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست بكه‌ن و، دووه‌میان ده‌ركردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بوو له دووا بنكه‌یان و، توركیا له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌و، بۆ رێگری له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی ده‌ستپێكردووه.
توركیا به خێرایی هه‌وره تریشقه ئامانجی دووه‌می جێبه‌جێ كرد‌و، فه‌رمانیان به داعش دا زوو به‌زوو له ناوچه‌كه به‌ره‌و ئه‌لباب و ره‌ققه بروات و، بۆ ئه‌وه‌ی خۆ ئاماده بكات بۆ شه‌ری كورده‌كان و، ده‌ركردنیان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات و، توركیا په‌یتا په‌یتا هێز ره‌وانه‌ی جه‌رابلوس ئه‌كات و له سه‌ره‌تادا، 50 تانك و 350 سه‌ربازی تایبه‌تی و، سه‌دان جاش و هێزی جۆراوجۆر ( په‌له‌كانی عوسمانی و، بزوتنه‌وه‌ی نوره‌دین زه‌نكی، سوڵتان موردای چواره‌م، واشهكانی شاخ و فه‌یله‌قی شام). و، توركیا به توپ‌باران كردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری جه‌رابلوس شه‌ره‌كه‌ی گه‌رم كرد‌و فرۆكه جهنگییهكانیشی به‌شدار بوون و، ژماره‌ێك خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان شه‌هیدو بریندار بوون.
له‌و رۆژه‌وه جه‌ماوه‌ری سوریا دژ به دیكتاتۆری سوریا به‌شارو حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی راپه‌ریوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان چاوه‌روان بوو كه‌ی بچێته ناو سوریاوه‌و، به هاتنی بایه‌قوش جۆن بایدن جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ئه‌نكه‌ره‌و، به رازیبوونی ئه‌مریكا ئاواته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له پاش پێنج ساڵ چاوه‌روانی هاته‌دی و، چووه ناو خاكی سوریاوه‌و، ئه‌بوایه ئه‌م چوونه ژووره‌وه‌یه دژ به سوپای سوریا بێت، به‌ڵام ئێستا له دژی كورد ئه‌جه‌نگێن و، چاودێره سیاسییه‌كان ئه‌ڵێن توركیا هه‌وڵ ئه‌دات به ئاگاداری به‌رپرسانی سوریا ناوچه‌یه‌كی دیاری داببرێت و، به واتای ئه‌ردۆگان “”ناوچه‌ی ئارام “” و، هاوڵاتیان سوریا له سه‌ر خاكی توركیا بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر خاكی خۆیان له سوریا‌و، له داهاتوودا عه‌ره‌به‌كان هانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێش نهكشێن رووه‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نه‌رۆن !..
ئاشكرا‌و روونه ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا گه‌یشتنه به هه‌موو خواسته تایبه‌تییه‌كانی و، ئامانجی لێدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) نییه چونكه تا ئێستا توركیا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی سه‌ربازی و ته‌كنیكی و پاره‌و خه‌رجی تیرۆریستانی توركمانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره‌و، ناوبه‌ناو ئه‌فسه‌رانی سوپای توركیا‌و به‌رپرسانی میت سه‌ردانی بنكه‌و سه‌ربازگه‌كانی توركمانه‌كان ئه‌كه‌ن و، نه‌خشه‌و پلانیان بۆ دائه‌رێژن و، له‌گه‌ڵ ئامۆژگاری و، چۆنێتی ره‌فتاریان له گه‌ڵ داعش و گروپه توندره‌وه‌كانی تر.
له مانگی دێسه‌مبه‌ری (كانونی یه‌كه‌م) ی ساڵی رابردوو هێزه‌كانی توركیا دزه‌یان كرد‌و، چوونه ناو خاكی سوریا‌و، گه‌یشتنه دێهاتی بێستان و بلدات و ئه‌بوراسێن و درباسییهو، هه‌ستان به چه‌ندین كاری بیناسازی جۆراجۆرو، له ده‌وروبه‌ری حارم له باكووری ئیدلب خه‌نده‌قیان به پانی 4 مه‌ترو و قووڵی 8 مهترلێداو، له شارۆچكه‌ی كۆبانی و ده‌وروپشتی دیوار‌یان به به‌رزی 6 مه‌تر دروستكرد‌و، سه‌ره‌رای ئه‌و كارانه‌ش توركیا یارمه‌تی توندره‌و تیرۆریستانی بیانی ئه‌دات و، ئاسان كاریان بۆ ئه‌كات به مه‌به‌ستی هاتووچۆ بۆ سوریا‌و به پێچه‌وانه‌ش بۆ توركیا‌و، جێی مانه‌وه‌و تیماركردنیان له سه‌ربازگه‌كانی مه‌شقپێكردنی تیرۆریستان هه‌موو كات ئاماده‌یه.
سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنه‌كه‌ی بۆشاری جەرابلوسی رۆژئاوای كوردستان فراوانتر ئەكات و، لیره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت توركیا له ناو خاكی سوریا به ته‌مای كاری زیاتره‌و، رۆژی شه‌ممه 3/9/2016 هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای توركیا به تانك و تۆپ و كه‌ره‌سته‌ی قورسی سه‌ربازی جارێكی تر له ناوچه‌ی كهلهس له نزیك دێی جۆبان بای توركیاوه چووه ناو شارۆچكه‌ی ئه‌لراعی له باكووری سوریا‌و، ئه‌مه‌ش به‌ره‌یه‌كی نوێیه له پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به‌ناو ( قه‌ڵغانی فورات) و، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كورده‌كانی سوریایه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانێ له گه‌ڵ عه‌فرین یهكنهگرنهوهو، ترسی توركیا له‌وه‌یه كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا پێكه‌وه گرێبدرێن..
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ته‌مومژاویه‌و جێی پرسیاره‌و، چاودێران ئه‌زانن هێرشی تورکیا بۆ سەر جەرابلوس بە هەماهەنگی و موڵەتی ئەمریکا بووه‌و، ئه‌مریكا له زۆر شوێن وتویه‌تی ئێمه هاوكارو هاوپه‌یمانین له گه‌ل كوردانی سوریا، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێدهنگییهكهیان له‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر جه‌رابلوس به پێچه‌وانه‌ی ئاخافتنی به‌رپرسانی ئه‌مریكایه‌و، ئێستاكه گروپه توندره‌وه‌كان ئه‌پارێزن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له رووی بیره‌وه له گه‌ڵ داعش جیاوازییان نییه وه‌ك: به‌ره‌ی نوسره‌و ناوه نوێكه‌ی (فه‌تح ئه‌لشام) و، تاقمی حزبی ئیسلامی توركستانی و ئه‌حرار ئه‌لشام و به‌ره‌ی شامیی و لیواكانی سوڵتان مورادو نوره‌دین زه‌نگی و موعته‌سه‌م و چه‌ندین گروپی توندره‌وی تریش به فیتی توركیا سنوریان به‌زاندووه.
توركیا باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كات و، ئه‌وه‌ش پاساوه بۆ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر خاكی سوریا‌و، له هه‌مان كاتدا ئه‌و جۆره راگه‌یاندنانه پروپاگه‌نده‌یه‌كی پر له درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی گوماناوی توركیایه‌و، كورد باسیان له پرۆژه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌موو سوریا كردووه‌و، له ئێستادا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان داعش و توركیا نییه‌و، داعش خه‌ڵك له‌ناو ئه‌بات و، سوپای توركیاش به تۆپ و تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی خه‌ڵكی سڤیلی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ تاوان له‌ناو ئه‌به‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌رده‌وامه له سه‌ر كورد كوشتن و، له توركیا رۆژانه‌و له هه‌موو دێهات و شاره‌كانی باكووری كوردستان و، به به‌ر چاوی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپاو ئهمریكاو جیهانه‌وه كورد له‌ناو ئه‌بات و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌و، ئاره‌زووی خوێنرشتنی هه‌یه‌و، له پاش باكووری كوردستان بازیداوه بۆ رۆژئاواوه‌و له‌وێشدا له‌سه‌ر كاره نامرۆڤانهكهی ئه‌روات و، له كۆتاییدا چاره‌ی ره‌شی له دیكتاتۆر سه‌ددام حوسه‌ێن باشتر نابێت و، رۆژێك دێت له دادگا‌و، له‌ناو قه‌فه‌س خۆی ئه‌بینێته‌وه.
4/9/2016