سلاو رێز به‌رێزان ئێستاش به‌شێک له هه‌ره‌گرنگه‌کانی خواردن ئه‌که‌ین که ئه‌ویش که‌بابی باینجان ئه‌مه‌ش زۆر له وڵاتی تورکیا باوه وه سودێکی زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ له‌هه‌مان کات دا خوادنێکی خۆشه ، ئێستاش له‌گه‌لمان بن به ئاماده‌کردنی که‌رسته‌کانی ئه‌م جۆره خواردنه پێشه‌کی پێویسته‌کانی پێک هاتووه له :
- یه‌ک کیلۆ باینجانی گه‌وره .
- 3/4 که‌واته ( سێ روبع ) کیلۆ گۆشتی قیمه .
- دوو ده‌سکه که‌ره‌وز .
- ئه‌ک سه‌لکه پیاز .
- به‌هارات .
- نیوکیلۆ ته‌ماته .
- دوو که‌وچک چءشتی ئارد .
پێویستیه‌کانمان ئاماده کرد ئێستاش به‌رێزان له‌گه‌لمان بن بۆ ده‌ست پێ کردنی خواردنه‌که :
1- پاش شتنه‌وه‌ی باینجانه‌که ، قاش قاش ده‌که‌ین به درێژی ، وه خوێی مێوه ده‌که‌ین به‌بێی پێویست باشان له ڕۆندا سوورده‌که‌ینه‌وه .
2- پیازه‌که وورد ده‌که‌ین وه که‌ره‌وزه‌که دهجێندرێت به ووردی.
3- پیازو که‌ره‌وز له‌گه‌ڵ قیمه‌که تێکه‌ل ده‌که‌ین خوێ و به‌هارات به پێی پێویست بێوه ده‌که‌ین ، پاشان پاشان به ئارده‌که ههڵدهشێڵدرێت و تێکهڵئهک ( هه‌ویرێک ) ی لێ دروست ده‌کرێت .
4- له تێکه‌له ( هه‌ویره‌که ) پارچه پارچه‌ی له شێوه‌ی که‌بانی لێ دروست ده‌که‌ین به ئه‌ندازه‌ی پانجهیهک گه‌وره بێت وله ناو رؤنی دا سوور ده‌که‌ینه‌وه .
5- ههرکهبابێک به قاشێک باینجانه‌وه ده‌پێچرێته‌وه ( به لاسینکی که‌ره‌وزه‌که ) و له مهنجهلێکدا به ته‌نیشت یه‌کدا داده‌ندرێت .
6- ته‌ماته‌که ده‌کوشین به‌سه‌ریاندا وخویی پێوه ده‌که‌ین .
7- له‌کۆتایدا ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگرێکی هێواش ( کز ) تا پێده‌گات وه ئاوه‌که‌ی خه‌ست ده‌بێته‌وه له کۆتایدا به‌م جۆره له‌گه‌ل برنج پێشکه‌ش که‌ش میوانه‌کانمان ده‌که‌ین .
هیوام وایه سوود له‌م بابه‌ته ببینن دروستی بکه‌ین بکه‌ن له ماله‌وه .
یه‌ک پێشنیارتان ئه‌ده‌مێ له ژیانی خۆتان به‌تایبه‌تی له دروست کردنی خوارد قه‌د بیر مه‌که‌ن که نازانن که‌واته که شتێک نازانن خۆتان لێمهکێشن باورتان به خۆتان هه‌بێت ئه‌و شته‌ی که نازانی به‌لام له کۆیدا سه‌یری ئه‌که‌ی ئه‌م شته‌ی که نه‌تان زانی بوو ئێستا ئه‌نجام تان داوه که‌واته له ده‌ست پێکی هه‌رکارێک باورتان به‌خۆتان هه‌بێت .