پێشکه‌شه به سه‌لیم به‌ره‌کات ، که بیست ساڵه که‌س له‌و عه‌ره‌بیزانتر نیه (*)
مه‌حمود ده‌روێش
کاتێک میوانداری کورد ده‌که‌م
بیری دێته‌وه ، سبه‌ی ..
به‌گسکه‌که‌ی پاڵی ده‌نێ به‌ره‌و تۆ..
چیا هه‌میشه چیایه و ڤۆدگا ده‌خواته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه به بێلایه‌نی بمێنێته‌وه، منی
هه‌میشه گه‌رۆک له مه‌جازی خۆم ، به باڵی باڵنده‌ی که‌رکی
برایانی کاڵفامم، ناسنامه‌که‌ی ده‌ته‌کێنێت
سێبه‌ره‌کان: ناسنامه‌که‌م زمانمه من .. من
من زمانمم ، من له زمانی خۆمدا دوورخراوه‌یه‌کم
.. دڵیشم پشکۆی کورده له سه‌ر چیا شینه‌کان
نیقۆسیا ژێرده‌رێکه له هه‌ڵبه‌سته‌کانی
هه‌ر وه‌کو هه‌مو شارێکی پاسکیسوار
دیوه‌کانی له گه‌ڵ خۆ گه‌ڵگرتووه، ده‌ڵێ
دواترین لا به‌خۆیم ده‌گرێ له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بم
به‌م شێوه‌یه بۆشایی هه‌ڵبژارد و لێێ نووست . ئه‌و خه‌وی نه‌بینی
له‌وه‌ته‌ی فریشته به زمانیه‌وه نووساوه ئه‌و شته
( په‌یڤه‌کانی ده‌مارین وده‌ماری په‌یڤاکانێتی )
خه‌واڵووه‌کان دوێنێان ده‌په‌رستن، یان
ئاورشێنی ده‌رماڵه‌ی به‌یانیه‌کی زێرین ده‌که‌ن
ئه‌ز نه سبه‌یه‌م هه یه نه دوێنێ ، بڕوانه
.. حه‌وشه‌م سپیه
.. ماڵه‌که‌ی هه‌ر وه‌ک چاوی که‌ڵه‌شێر بێگه‌رده
وه‌کو خێوه‌تی سه‌رخێڵێک له بیرخراوه
ئه‌وانه‌ی وه‌کو په‌ڕی باڵنده په‌رش بوون.
ڕاخه‌رێک له خوری گڤ درووستکراو.
فه‌رهه‌نگێکی لاقرتاو،.چه‌ند په‌رتووکێکی به په‌له له به‌رگخراو.چه‌ند پشتییه‌کی به ده‌رزی چایچیه‌که ڕازێنراو. چه‌ند چه‌قۆیه‌کی تیژکراو بۆ سه‌ربڕینی باڵنده و به‌راز. ڤیدیۆیه‌ک بۆ نه‌زه‌ری حه‌رام، چه‌ند چه‌پکه دڕكێکی هاوکێشی ره‌وانبێژی.
باله‌کۆنێکی کراوه که ده‌کرێت ببه‌خشرێت به ماوه ، ئا له‌و شوێنه‌دا تورک و یۆنانیه‌کان جنێو ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.
ئه‌و شوێنه جێحه‌وانه وه‌ی من و سه‌ربازه بێداره‌کانن له سه‌ر سنوورێکی ته‌ڵخ به لاقرتێه‌کی ڕه‌ش.
ئه‌م رێبواره رێبوار نیه،
هه‌رچۆنێکی بۆی بلوێت
باکوور له کن ئه‌و باشووره، رۆژهه‌ڵاتیش رۆژئاوایه
له سه‌رابدا. جانتای نیه بۆ ڕه‌شه‌با،
تۆزیش هیچ ئه‌رکێکی له سه‌ر نیه. هه‌ر وه‌کو چۆن سۆزی له کن که‌سێکی تر بشارێته‌وه، هه‌رگیز گۆرانی ناچرێ… گۆرانی ناچرێ کاتێک داری ئه‌کاسیا ده‌کشێته سێبه‌ری ئه‌و…
یان کاتێک نه‌رمه بارانێک قژه‌که‌ی ته‌ڕ ده‌کات:
به‌ڵکو وتووێژ له گه‌ڵ گورگ ده‌کات،
داوای زۆرانبازی لی ده‌کات
وه‌ره سه‌گباب ته‌پڵی ئه‌مشه‌و بکوتین
بۆ ئه‌وه‌ی مردووه‌کان وریا بکه‌ینه‌وه.
کورد وا خه‌رییکه له گری ڕاسییه‌وه نزیک ده‌بنه‌وه،
…. دواتر هه‌ر وه‌ک په‌پوله‌ی شاعیران ده‌سووتێن
ئه‌و ده‌زانێ چی له واتاکان ده‌خوازێت.
هه‌مووی گه‌ره‌لاوژێیه.
ته‌نانه‌ت وشه‌کانیش فێڵی خۆیان هه‌یه بۆ خستنی وشه د‌ژواره‌کان
بۆ ناو داوی خۆیان،
هه‌ر بۆ هه‌وه‌س،
په‌یڤه‌کان له کچێتی ده‌خات و
دواتر به کچێتی ده‌یانخاته‌وه فه‌رهه‌نگی خۆیان
ده‌چێته ناو دڵی ئه‌سپی ئه‌بجه‌دی،
دواتر هه‌ر وه‌ک به‌رخۆڵه ده‌یگێرێته شوێنی خۆی،
تووکه‌به‌ری زمان ده‌تاشیت:
تۆڵه‌م سه‌نده‌وه له نادیاره‌کان، ئه‌وه‌م پێکردن که ته‌م به براکانیان کردم.دڵی خۆم هه‌ر وه‌ک نێچیرێک برژاند. من زه‌مینم خۆش ناوێت زیاتر یان که‌متر له هه‌ڵبه‌ستێک.
کورد جگه له ڕه‌شه‌با هیچ شتێکی تر شک نابات ئۆقره‌ی تیا بگرێت و بۆی بدوێت و بدوێت بۆی،
بۆ ئه‌وه‌ی له ئاوه‌ڵی زه‌مین و شته‌کان دووربێته‌وه !
ئه‌و بانگه‌واز بۆ نادیار ده‌کرد :
ئه‌ی کوری ئازادم
ئه‌ی به‌رخه نێره‌ی ونبوونی هه‌میشه‌یی.
ئه‌گه‌ر تۆ بابی خۆت بینی به هه‌ڵواسراوی
لاشه‌ی مه‌که‌ره‌وه له گورێسی ئاسمان،
مه‌ینێژه رۆڵه ، چونکه ڕه‌شه‌با وه‌سیه‌تی کورده بۆ کورد له مه‌نفا،[
رۆڵه باز گه‌لێ زۆرن له ده‌وروپشتمان، له ئه‌نازۆڵ.
نه‌عشه‌که‌م با نهێنی بێت ، هێمایی بێت،
بێهوده‌ییمان ببه‌خشه چاره‌نووسه‌کانی،
ئاسمانی یه‌که‌مت ڕاکێشه به‌ره‌و فه‌رهه‌نگه سیحراوییه‌که‌ت.
وریا به له پێوه‌دانی هیوای بریندار،
چونکه ئه‌وه دێوێکی ئه‌فسوناویه‌و هه‌نووکه تۆش ئازاد هه‌ر وه‌ک بابی خۆت.
رۆڵه ئه‌ی کوڕی خۆت، هه‌نووکه تۆ ئازادی له بابی خۆت و ته‌فره‌ی ناوه‌کان.
ئه‌تۆ به زمان ناسنامه‌ت به‌زاند،
به کاکی کوردم وت:
تۆ به زمان تۆڵه‌ت له نادیار کرده‌وه
وتم: وه‌لێ من نا
سه‌یرێکی ئاسمانم کرد
ئێواره‌یه‌کی ئارام
ئێواره‌ت ئارام
…………………………………………………………………..
(*) له‌م هه‌ڵبه‌سته‌دا ده‌رویش وه‌سفی هاورێ شاعیری خۆی سه‌لیم به‌ره‌کات ده‌کات که به شایه‌تی خودی رووناکبیرانی عه‌ره‌ب کوردێکه کلیلی نهێنییه‌کانی زمانی عه‌ره‌بی له کن خۆی داناوه ، ئه‌وه‌تا مه‌حمود ده‌رویش له پێشکه‌شکردنه‌که‌دا ده‌یسه‌ڵمێنێت و ئه‌دۆنیسش چه‌ند جارێک ئه‌م راستییه‌ی درکاندووه .
سه‌لیم به‌ره‌کات .. خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانه، له سالی 1951 له شاری قامیشلۆ هاتووه‌ته دونیاوه ، منداڵی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه، له شام چووه‌ته کۆلێژی ئاداب و دوای یه‌ک ساڵ کۆلێژ و سوریا به‌جێ دێلێ به‌ره‌ی به‌یروت و دوای چه‌ند ساڵێک نیشته‌جێی قوبرس ده‌بێت دواتر روو له سوێد ده‌کات و تا ئێستاش له‌وێیه بێ ئه‌وه‌ی که‌س ببینێت یان که‌س ببینێت خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی شاکاراکانی خۆیه‌تی ، کێشه‌ی به‌ره‌کات یان باشتره بڵێین کێشه‌ی دامه‌زراوه ئه‌ده‌بییه‌کانی جیهان ئه‌وه‌یه که تاوه‌کو ئێستا که‌سێک په‌یدا نه‌بووه که توانه‌مای گۆڕینی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ره‌کاتی بێت بۆ زمانه زیندووه‌کانی جیهان هه‌رچه‌نده خۆی ئینگلیزیه‌کی باش ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی نه‌کردووه ئه‌گینا ده‌مێک بوو نۆبڵی ئه‌ده‌بیاتی وه‌رده‌گرت .
به‌رهه‌مه‌کانی سه‌لیم به‌ره‌کات له بواری شیعر و رۆمان‌دا ئه‌وه‌نده سه‌رکه‌وتووه که به چه‌ندین قۆناخ باشترین شاعیر و نووسه‌رانی عه‌ره‌بی به‌جێ هێشتووه ، ئه‌مه‌ش له به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌کانییه‌وه ده‌رکه‌وتووه تاوه‌کو ئێستا ، جێی باسکردنه ئه‌وه‌ش بێژین که زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی به‌ره‌کات کوردن ، ئه‌و به زمان ناسنامه‌ی کوردێتی نیشان داوه ، گه‌ر به وردی شیعره‌که‌ی ده‌رویش بخوێنینه‌وه تێده‌گه‌ین که جارێکی دی زه‌حمه‌ته باڵایه‌ک قووچتر له به‌ره‌کات هه‌ڵکه‌وێت له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا . به‌ره‌کات خاوه‌نی سی شاکاره له بواری شیعر و رۆمان‌دا .
مه‌حمود ده‌رویش له 1941 له گوندێکی شاری خه‌لیل هاتووه‌ته دونیاوه، له 1948 کاتێک میلیشیا جووه‌کان سوپای وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی به‌زاند له فه‌له‌ستین ده‌رویش له گه‌ڵ که‌سوکاری کۆچ ده‌کات بۆ به‌یروت و کاتێک خێزانه‌که‌ی دزه ده‌که‌نه‌وه ناو ئیسرائیل ده‌بینن گونده‌که‌یان روخاوه له جێگاکه‌ی موشافێک ( گوندی کشتوکاڵی ) درووست کراوه بۆیه له نزیک گونده‌که‌ی خۆیان گوندێکی تازه درووست ده‌که‌ن به ناوی (جدیده)، هێشتا خوێندکاری سه‌ره‌تایی ده‌بێت ده‌رویش له بۆنه‌یه‌کی قوتابخانه‌که‌یان پارچه هه‌ڵبه‌ستێک ده‌خوێنێته‌وه به ناوی ( ئه‌ی برای عیبری ) به‌و بۆنه‌وه دووچاری وریا کردنه‌وه ده‌بێت له لایه‌ن دامه‌زراوه ئیسرائیکییه‌کانه‌وه ، ده‌رویش له‌وه‌و دوا له چه‌ندین وڵات ده‌ژی و له یه‌کێتی سۆڤێتی پێشودا خوێندنی باڵای ته‌واو ده‌کات له هه‌مان کاتدا چه‌ندین پله‌و پایه‌ی ده‌درێتی ناویشی وه‌کو شاعیری به‌رگری له فه‌له‌ستین ده‌رده‌کات ، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چه‌ندین جار هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیگێرنه‌وه ئیسرائیل به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان سه‌رناگرێت ، ده‌یان کۆمه‌ڵه شیعری له چاپ داوه که ژماره‌ی فرۆشتنیان له سه‌رووی ملیۆنه‌هایه ، ده‌رویش له 9 ئۆگوستۆسی 2008 دا له له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆچی دوایی ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌نته‌رێکی پزیشکی له تیکساس له ئه‌نجامی ئۆپه‌راتسیۆنێکی کراوه‌ی دڵ ده‌که‌وێته حاڵه‌تی له هۆشچوون بۆیه پزیشکه‌کان له سه‌ر وه‌سیه‌تی پێشتری شاعیر کۆنترۆلی پزیشکی لێده‌که‌نه‌وه و حاڵه‌تی مردنی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، له فه‌له‌ستین پرسه‌ی فه‌رمی ڕاده‌گه‌ینرێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ سه‌دان هه‌زار روناکبیر له گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌ی ده‌چنه رامه‌ڵا بۆ ناشتنی .