به‌ندی عه‌لی .. 2012
له‌ژێر سه‌رپۆشی به‌فری قژیدا
روخساری ده‌ڵێی مانگه لهتهما
وه‌لێ ناوبه‌ناو ڕوو وه‌رده‌گێڕێ
ڕه‌نگه پێی وابێ ، زۆره لهکهما
قه‌ڵه‌می ڕۆژگار له‌سه‌ر ته‌وێڵی
چوار دێڕه شیعری لاری نووسیوه
له‌گه‌ڵای زه‌ردی دره‌ختێ ده‌چێ
ڕه‌گی له‌جۆگه‌ی خوماوی خه‌ما
دوو سێوی کوڵمی که‌مێک له‌شه‌رما
وه‌ک ڕه‌نگی شه‌راب مه‌یله‌و قرمزیین
مێشووله‌کانی حه‌سره‌تی عومریش
له‌سه‌ر ڕه‌ونه‌قیان که‌وتوونه سه‌ما
دوو چاوی نغرۆی له‌ژێر عهینهکا
خوماری باده‌ی تاڵی ژیانن
کزکز پریشکی سه‌رنج ده‌هاون
ده‌ڵێی دوو پشکۆن لهجهههنهما
دوو قاشه لیمۆی ترشی لچ و لێو
ووشکو برینگ و چرچ و کرۆژراو
وه‌ک شه‌قشه‌قه‌ی ده‌ست کۆرپه ده‌له‌رزن
له‌به‌ر باڕه‌شی زه‌می عاله‌ما
قه‌یره گوڵێکی جێماو له‌به‌هار
لاسک چه‌ماوه‌ی که‌مێ ڕوو ژاکاو
یه‌خه‌م به‌رنادا سێبه‌ری سیمای
زینده خه‌وێکه ، لهئهندێشهما