جوانی ژنێ غەیبەتی مانگی کرد
-١-
بۆ خوێندنەوەی خۆم
پرس ئەکەم بە
ژنێ
-٢-
لە دیوانی ژیاندا
تەنها وشەیەک کە ناسیم
ژن بوو
-٣-
ژنێ خەڵکی دەریابوو
ئەوکاتەی
بیابان سەوزایی
لێ ڕوا
-٤-
گەردەنی مانگ
پیتەکانی ژنێکی
لەسەر نوسراوە
-٥-
بۆ هەڵهاتنی خۆر
نیگاکانی ژنێ
شەرح ئەکەم
-٦-
ئاسمان
سکی ئەبێ ئەوکاتەی
ژنێ
ئەگری
-٧-
حیکایەتەکانی خۆر
تەواو بوون
ژنێک چەپڵەی
لێنەدا
-٨-
پیاوبوونم بەخشیە
دەریا
ئەوکاتەی
دەریا پاسەوانەکانی
ژن بن
-٩-
زوڵفی ئاوم
داو داو
کرد تا بزانم جوانە
وەک هی ژنێ
-١٠-
ژیان چەند وشەیەک بوو
ژنێ
کردی بە ڕستە
” هاوڕێ ڕەش ‘