هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له‌ناو سروشتدا به‌جوانی بناسرێت، هه‌ر یه‌كێكیشمان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان جوانی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه، جوانیه‌كانیش كۆمه‌ڵێك سیفاتی تایبه‌تی خۆیان بۆ دانراوه، كه له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا له‌لایه‌ن بهرامبهرهكانهوه بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێت . جوانی بهسنورێكی تایبه‌تی خۆی له نێو مرۆڤه‌كاندا جیاده‌كاته‌وه، له هه‌ندێكیاندا به‌جۆرێكی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر ڕوخساریان خۆی ده‌رده‌خات، له هه‌ندێكی تریشیاندا له هه‌ڵسه‌وكه‌وت و ڕهوشتیاندا ده‌ر ئه‌كه‌وێت، به‌م دوو وێنه‌یه‌ش هه‌میشه كه‌سه‌كان شانازی به‌جوانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن. كاتێك سیفه‌تی جوانیش له مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئیتر ئه‌و جوانیه وه‌كو بنه‌مایه‌ك ئه‌یكه‌نه پێشه‌نگی ئاره‌زوو و ژیان‌و ئاواته‌كانیان، لێره‌شه‌وه هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌رامانه‌ی كه له‌ناخیاندا نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه،جوانیش له چه‌ندین هۆكاردا له نێو مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه ..
1 ــڕوخسار ……..جوانی ڕوخسار ئه‌بێته هۆی ئاسوده‌بوونی دڵ ، ئه‌وانه‌ی كه جوانی له ڕوخساریاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌میشه شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن له‌و جێگایه‌ی تیایدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، خۆشیان هه‌رگیز به دۆڕاو نازانن له ههنگاونانهكانی ژیانیاندا، چونكه هه‌موو كاتێك ئه‌توانن جوانی ڕوخساریان بۆ مه‌رام و ڕازه‌كانی دڵ و هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌میان به‌كار بهێنن، وه‌ك وێنه‌یه‌كی جوانیش ئه‌بنه باسی ده‌وروبه‌رو به كه‌سه جوانه‌كه وه‌سف ده‌كرێن، به‌ته‌ماشاكردنی ڕوخساری خۆشیان هه‌نگاوه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی ژیانیان جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رزتر ئه‌نێنه‌وه، هه‌ندێك جار له‌ڕێی جوانیهكهیانهوه خه‌ڵكی زۆر لێیان نزیك ده‌بنه‌وه .
2 ــ ڕه‌ووشت … خۆی له هه‌ڵسوکه‌وت و کردار و ڕه‌فتار وقسه کردن و دانیشتن و ڕۆیشتن و پێکه‌نین وسڵاو کردن و سه‌یر کردن و ڕێزگرتن و …. هتد ده‌بینێته‌وه .
هۆکارێکی سه‌ره‌کین بۆ درووستبوونی جوانی له‌ناو مرۆڤدا.
کاتێک باسی به‌رزی و جوانی ڕه‌وشتی که‌سێک ده‌کرێت له‌نێوان کۆمه‌ڵگادا ، ناخی به شێوه‌یه‌ک ئاسوده ده‌بێت ، ژیانی لا خۆشه‌ویستر ده‌بێت ،ڕۆژگار له‌به‌ر چاوی گه‌ش ده‌بێت ، هه‌نگاوی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشته جوانانه ده‌نێت که هێشتا پێی نه‌گه‌یشتوه ، چونکه ئه‌و شێوه وه‌سفه‌ی که کراوه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ریه‌وه ئه‌یه‌وێت جوانتری بکات.
3 ـــ قسه کردن …… ئه‌و بنه‌ما جوانه‌یه که مرۆڤ ئه‌توانێت له ڕێگای زمانیه‌وه خۆی پێ جوان بکات، کاتێک که باسێکی بۆ ده‌کرێت به زاراوه‌یه‌کی جوان ئه‌چێته ناو باسه‌که‌وه و ئه‌بیته جێگای سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری به‌مه‌ش هه‌میشه ئه‌وسنووره بۆ خۆی داگیر ده‌کات که له‌گه‌ڵ که‌سێک یان کۆمه‌ڵێکدا ده‌دوێت به‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه گوێ بۆ قسه‌کانی ده‌گیرێت.
4 ــ دانیشتن و ڕۆیشتن ….خۆیان هونهرێکن گه‌ر مرۆڤه‌کان به‌کاریان بیێنن وه‌کو پێویست جوانترین نمایشیان پێده‌کرێت و له‌هه‌موو جێگایه‌کدا ئهکێکیشن له‌وهۆکارانه‌ی که ڕه‌وشتی مرۆڤی زیاتر پێ جوانتر ده‌بێت.
5 ــ پێکه‌نین ……هه‌میشه به‌سوده بۆ جوانی ئێمه ، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی قه‌شه‌نگ له‌سه‌ر لێومان ده‌ریبڕین ، له‌کاتێکدا کهباسێکمان بۆ ده‌کرێت ئه‌بێت بزانین به‌چ شێوازێک ئهوپێکهنینه ده‌ربڕین و ڕوخساری خۆمانی پێ جوان بکه‌ین ، چونکه هه‌ندێک له پێکه‌نینه‌کان مرۆڤی پێ ناشرین ده‌بێت .
6 ــ سڵاو کردن ….یه‌کێک تره له‌و هۆکارانه‌ی که ڕه‌وشتی مرۆڤی پێ جوان ده‌بێت ،کاتێک به‌رامبه‌رمان سڵاومان لێده‌کات به‌و وێنه‌یه‌ی که خۆی ئه‌یه‌وێت وه‌ڵامی بده‌ره‌وه ، ئه‌وا ده‌بێته جوانترین نموونه لای و هه‌میشه حه‌ز بهبینینمان ده‌کات ، چونکه هه‌ریه کێک له ئێمه ڕۆژانه که دێته ده‌ره‌وه له ماڵ چه‌ندین که‌س ده‌بینێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌ئه‌و لێوه‌ی ده‌ڕوات ، پێویسته بۆ سڵاو کردن لێیان جوانترین شێوه به‌کار بهێنێت ، تا ڕه‌وشتی خۆمان زیاتر به‌رز و جوان ڕابگرین .
7 ــ سه‌یر کردن ….به‌هه‌مان شێوه هه‌مان کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشتمان چونکه سه‌یرکردنه‌کان جاری وا هه‌یه ئه‌بێته مایه‌ی ئازاردان بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌مان و ئه‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و بیر کردنه‌وه له تێڕوانینه‌کانمان ، پێویسته هه‌میشه به چاوێکی دوور له تیر و توانج بڕوانینه ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژانه دێنه بهرداممان .
8 ــ ڕێز گرتن …..گرنگترین هۆکاره که جوانی ڕه‌وشتی مرۆڤه‌کانی پێ ده‌ناسرێت له ناو کۆمه‌ڵگادا ، له هه‌موو ساتێکدا وه‌کو تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک له ژیاندا دێته بهرداممان ، پێشینان وتویانه چی بچێنیت ئه‌وه ده‌دووریته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێز گرتن وکارپێکردنی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر تاکێکه‌وه گه‌ر بێت و له‌ده‌ره‌نجامدا سودێکی ئه‌وتۆشی نه‌بێت ، ئه‌وا دڵنیابه که زیانیشی نابێت .
شــــه‌م جلال ـــ ئه‌ڵمانیا