مۆنتیسکۆ، ده‌ڵێت هه‌موو گه‌لێك ناتوانێ به ئازادی بگات.
شنه پێنجوێنی : ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌گشتی به‌هۆی داگیرکردن و ژێڕ ده‌سته‌یی درێژخایه‌نه‌وه هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و گیر‌و گرفتانه ی سه‌رئه‌نجامی کۆیله‌تی و ژێرده‌سته‌یین ، سه‌ریان لێده‌شێوێت ورێرهوی ته‌ندروستی خۆیان ،هه‌ر له‌هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان ودۆزینه‌وه‌ی به‌ختیاری و ئازادی بزر ده‌که‌ن، یان زۆرینه‌ی دانیشتوانی هه‌ر مییلهتێك، یاسا‌و یه‌کسانی وئازادی وبهختیاری خۆش نه‌وێت، به پێچه‌وانه‌وه خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان ته‌رخان کرد و هه‌رکه‌سه‌و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تر به‌شێکی زۆر گه‌وره‌ی ده‌ست بکه‌وێت وخاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بێت،
تا ئه‌و ناته‌باییه زۆر به‌روونی و ئاشکرا هه‌ستی پێببکرێ وپیاده بکرێ ، وه‌یان به شیوه‌یه‌کی گشتی خۆیان له‌ناو ژیانێكێ بێ‌موبالاتی ورووکهشی بۆگه‌ندا به‌سه‌ربرد، ئه‌وسا ته‌نها هێز یان ده‌سه‌لاتێكی تاك رهویانهیه له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا جێێ ده‌بێته‌وه. گێڕانی راپه‌ڕێن و شؤرش له‌نێو میلله‌تێكی وادا ته‌نها خواستێكی کاتی ده‌بێت، ناتوانێ پشت به‌هه‌ستی سروشتی بۆ ئازادی ببه‌ستێ. که‌پاشان ده‌کرێ به‌دویدا زوو یان دره‌نگ تێكشکان بێنێت وده‌سه‌لاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێ نوێ بکاته‌وه.
ئه‌م جۆره میلله‌تانه پێوستیان به جۆره سه‌رۆکێکه فه‌رمانیان به‌سه‌ردا بدات ، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی بۆگه‌ن بوونی گه‌ل خۆیه‌تی .
به دڵنیاییه‌وه نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی باش شکستی کۆمه‌ڵگایه، ئێمه‌ی کوردیش زه‌مینه‌ی دروست بوونی تاکێکی ته‌ندروستمان نیه‌و تا ئێستاش هه‌وڵی بۆ نه‌دراوه ، بۆیه نه‌مانتوانی وه ببینه خاوه‌نی سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی تۆکمه‌و به‌هێز . په‌روه‌رده‌کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌ل زۆر پێویستیه‌کی به‌رچاویان هه‌یه ،ئه‌مه‌ش کاتێک ده‌بێ گه‌ر خودی ئه‌و یه‌کێتی و په‌روه‌رده‌یه له نێو ده‌سه‌لاتدا گره‌نتی ئازادی گه‌ل بدات وڕێبگرێت له‌هه‌ڵمه‌تی تایه‌فه گه‌رێتی بۆ ده‌سه‌ڵات.
رۆسۆ ده‌ڵێت گه‌یشتن به‌قه‌واره‌یه‌کی سیاسی واتای ئازادی بۆ گه‌لێک نابه‌خشێ، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدار وحکومه‌ت وهاوولاتی ده‌بێت ته‌واوکه‌ری ئه‌م ئازادیه بن بۆ مرۆڤه‌کان.
سێ ئه‌ڵقه‌که‌ی کۆماری رۆسۆ، وا تا سۆڤه‌رین وحکومه‌ت وهاووڵاتی هه‌ریه‌که‌یان ئه‌رکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
سۆڤه‌رین، باڵاترین ئه‌رکی بریتیه له فێر کردنی هاولاتیان بۆ خۆشویستنی یاسا وه‌ک ده‌ربراوی گشتی و چه‌سپاندنی ئاشتی وئاسایش له نێو حکومه‌تدا، له‌وه گرنگتر کێشه‌ی خاوه‌نداری له ؛؛به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیهکاندا؛؛ چاره‌سه‌ر بکات. داواکاری وپێداویستیه هه‌ره سروشتیه‌کانی مرۆڤ له پێناوی مانه‌وه‌یدا دابین بکات بۆ نموونه، خۆراک، ئاو، کاره‌با، شوێنی گوزه‌ران، ……..هتدئهوه ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانه که لهکهڵهکه کردنی بێماڤی موڵک بوهستێێ وزه‌وی له پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش‌دا به‌سه‌ر هاولاتیاندا دابه‌ش بکات، ئه‌وا شێوه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له دۆخی سورشتیدا ده‌بینین. گه‌ر سۆڤهرێن گرنگی به‌م بنامایه نه‌دات، ئه‌وا به پێجه‌وانه‌ی ویستی ژێردهستهکانیهوه واته ده‌نگده‌ر یان میلله‌ته‌وه هه‌لوێست ده‌نوێنێت، واته ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاشتی و ئازادیان به سۆڤهرێن سپاردووه له ئه‌نجامی خراپ به‌کارهێنانی سۆڤه‌رین ، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه خراپه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که ئێمه‌ی کورد ئێسته تێێداین.
هه‌روه‌ها گنرگترین رۆڵی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌ژار له ده‌وڵه‌مه‌ند بپارێزێ.
کاتێک حکومه‌ت ئه‌رکه‌کانی خۆی به جێ ده‌هێنێت گه‌ر له‌سه‌ر رێنومایی و داواکانی ویستی گشتی بروات.
له‌ناو کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤ بۆ مرۆڤ زۆر گرنگه، ئه‌رکی سه‌ره‌کی هاووڵاتیانیشه کهخۆشهویستیان بۆ نیشتمان هه‌بێت ورێز گرتن له یاسا‌و مامه‌ڵه‌کردنی هه‌موو دام و ده‌زگا حکومی ونا حکومیه‌کان و پاراستنی ژینگه‌و خۆ رۆشنبیر کردن و بیر کردنه‌وه‌و زۆرێكی تریش، هه‌رچه‌نده ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه له‌بار بکرێت و زه‌مینه بۆ پیاده‌کردنی ئه‌م بارودۆخانه له‌بار بێت .
به پێجه‌وانه‌ی ئه‌م لێگدانهوهیه ی کۆماری رۆسۆ له وولاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده سامان زۆر بوه دووبهرابهریشی هه‌ژاریش له زۆربووندایه ، گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه دروست بوو یاسا سه‌روه‌ر نابێ، ئه‌و کات حکومه‌ت وئۆتۆرێتی لێک ده‌ترازێن ده‌سه‌لات به‌رواڵه‌ت له‌ده‌ست کاربه‌ده‌ستاندا ده‌بێت له راستیدا ده‌که‌وێته ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه به‌مه‌ش پێگه‌ی هاوولاتیان به‌ره‌و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێن وهه‌ژاری له زۆربووندا ده‌بێت و ئازادی وزه‌مینه‌ی دیموکراسی پیاده ناکرێ که ئه‌مه‌ش رووی دا ئه‌وا قه‌یرانی رامیاری به‌ره‌و قه‌یرانی کۆمه‌لایه‌تی وئابووری وکلتووری ده‌روات و ده‌بێته هۆی پشێوی ونایه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی.
سۆڤهرێن ده‌بێ هه‌میشه به ئاگا بێ له‌و راستیه که هیچ ژێرده‌سته‌یه‌ک نابێ که‌می له‌و پێداوستیه سه‌ره‌کیانه‌دا هه‌بێ که بۆ مانه‌وه‌ی پێویستن.گه‌ر ئه‌م سته‌م ونایه‌کسانی یه دروست بوو ، هه‌ست کردن وپهنگ خواردنه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زای دروست ده‌کات، ئه‌م ده‌نگ ههلبرینهش له‌لایه‌ن نوسه‌ران و روناکبیران وخهڵکیهوه سه‌رهه‌لده‌دات، له پێناوبهدهست هێنانی ئازادی ودادپه‌روه‌ریدا،له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌م بارودۆخه جۆره کلتورێکیش دێته ئاراوه که روونتر بپه‌یڤین و بنوسین مانای، ئه‌و هی که جاران تابوو بوو ئێسته به ئاشکرا باسی بکه‌ین . واته زه‌مینه‌ی گۆران دروست ده‌بێت .ئاشکرایه زه‌مینه‌ی تازه وداوای ریفۆرم په‌شێوی و مالوێرانی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتتدا میلله‌ت هۆشیار ده‌بێته‌وه‌و چی تر له دۆخی بێئاگای وبێهۆشی دانامێنێتهوه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می نائارامیه .
ناره‌زایی مانای ئازادی، مانای دیموکراسی، مانای یه‌کتری قبول کردن، مانای هۆشیار کردنه‌وه، ده‌رچوون له باوه‌کان، ئه‌م نارهزاییاتیانهش ، نائارامی و بارگرژیه‌کان ولێدان وزیندانی کردن وسه‌رلێشێواوی ومردنی لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌کرێ مژده‌ی رۆژێكی نوێشی پێ بێت و پێچه‌وانه‌که‌شی راسته ده‌کرێ خراپترین دهرئهنجامیشێ لێبکه‌وێته‌وه.
ئه‌م گۆرانانه‌ی له‌م دوایییه‌دا روویدا که‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته نێو ده‌سه‌لاتداران و سیاسته‌مه‌دارانی کورده‌وه ، له‌هه‌مان کاتددا خه‌لکی هه‌ژاریش بێىه‌ش نه‌بوون له‌و کاریگه‌ری و مالوێرانیه ، به‌ڵام هه‌میشه له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر کارێكێ پیرۆزدا قوربانی ده‌وێت.
هه‌روه‌کو گاندی ده‌ڵێ ئه‌م هه‌لوێست وه‌رگرتنه پێویست و گرنگ بوو بۆ قۆناخی ئێمه هه‌ست کردنمان به نائارامی یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و قۆناغهوکاتێکیش بێ‌دار ده‌بین چیترلهقۆناغی بێئاگایدا نامێنینه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ژیانیكی ئاسووده وئارام .
گوێ نه‌دان به‌داخوازی خه‌ڵک وبگره خۆخه‌ڵه‌تاندن بۆ گوێ گرتن له‌داوای ره‌وای شه‌قام، جێ به‌جێ کردنی ئه‌و خواستانه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆیان، ئا له‌و رۆژه‌وه سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دا. ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تووشی شۆك کرد.
هه‌رچه‌نده میلله‌ت له‌م رووبهروبونهوهیهدا و له‌داهاتووشدا زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆی ئه‌م پرۆسه‌یه گیانی نه‌ته‌وایه‌تی وبه‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێدا دروست کرد ، که ئه‌مه‌ش ئه‌رکی هاوولاتیانه به‌ده‌نگ بێ مافیه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن .هه‌رجه‌نده ئێسته ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌زانن هێور کردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخانه‌و تێپه‌راندنی به‌هه‌ر هۆیه‌کی ده‌ره‌کی ده‌ست تێوه‌ردانی وولاتانی جیهان وووڵاتانی درواسێ بێت، که‌ڵکی نیه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌و گوزارشت له‌راستی ده‌کات، هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی ئه‌م ئیمبراتۆره به‌ساڵاچووه و کپ کردنی و رازی کردنی هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌و راستیه حاشا هه‌لنه‌گره ناشارنه‌وه ، داوا‌و بریاری هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی حکومه‌ت و به‌شداری کردنی هاولاتیان واته داخوازی ئازادی ویه‌کسانی وسه‌ربه‌خۆیی.
رۆسۆ ده‌لێ زه‌بریان هێز هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نیه ، که پێکه‌وه ژیانی هاولاتیان به تۆقاندن وسزادان را بگرێ، ته‌نها یاسا ده‌توانێ ویستێکی گشتی بێ، ئه‌ویش یاسای سروشتی یان داد په‌روه‌ریه ته‌نها ئه‌وانه‌ی دوای ویستی گشتی ده‌که‌ون سۆڤه‌رین واته ده‌سه‌ڵاتدارێتی پێک ده‌هێنن.
گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت هۆکاری نه‌خۆشی خراپ به‌کارهێننانی دهسهلاتادارنی کوردی له په‌تای ده‌سه‌لاتدارێتی پاک بکه‌ینه‌وه پێویسته سۆراخی هۆکاره راسته‌قینه‌که‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی بکه‌ین، که‌ئێمه خۆمان بهئاشکراونهێنی واته میلله‌ت به‌شداره له دروست کردنی ئه‌م ده‌سه‌لاته .
هیگڵ ده‌لێت، ده‌سه‌ڵات ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه. ئه‌ویش ده‌توانین بیگه‌رێنینه‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری ته‌واو له لایه‌ن میلله‌ته‌وه که‌نه‌یتوانی له‌کاتی خۆیدا ده‌نگی ناره‌زای به‌رز بکاته‌وه وداوای مافه‌کانی بکات، واته ئێمه به سۆز مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ چاره‌نوسی خۆماندا کردوه وه‌ك ده‌ڵێن (بێده‌نگی دیکاتۆر دروست ده‌کات ودیکتاتۆریش بێده‌نگی ).
هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست و ئیراده‌یه‌کی یه‌کگرتووی تۆکمه ی گه‌ل و زیاتر هه‌وڵ دان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه و نا ته‌ندروستی هه‌وڵ و بریارهکانمانچهندین هۆکاری تر که دهسهلاتادارنی به‌م ئاراسته‌ییه‌ی ئێستامان برد، که جارێكی تر تاکی کورد خۆی خۆی ده‌چه‌وسێنێته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌یه‌ی زانایانی ده‌روون ناس پشت راستده‌کاته‌وه مرۆڤێك که خۆی ته‌ندروست نه‌بێت ناتوانێت بریار وده‌سه‌لاتی ته‌ندروستی هه‌بێت .
ژیان بۆ خۆی هونه‌رێکی مه‌زنه‌و مرۆڤ ده‌بێت فێری ببێت لێی ی ، به‌لام ژیان ته‌نها مانای کات به‌سه‌ربردن نی یه به‌ڵکو واتای هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له ئۆرگانه‌کانمان، له هه‌ست و تواناکانمان، که هه‌مووی پێکه‌وه هه‌ستی بوونمان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌و مرۆڤه نه‌ژیاوه که زۆرترین ساڵ ژیاوه به‌ڵکو ئه‌و مرۆڤه ژیاوه که جێ په‌نجه‌ی دیاره‌و به قوڵی هه‌ستی به ژیان کردوه، چاکترین رێگا بۆ نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و چاککردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه، یاسا سه‌روه‌ر بێت،داخوازی گشتی به‌دی بهێنرێ، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وه‌لا نرێ،
بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری له خوده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و گۆرانی راسته‌قینه دێته کایه‌وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ره‌خنه‌ی توندی رۆشنبیران له به‌د سیاسه‌تکردنی ده‌سه‌لاتداران و هۆشیاری به‌خشین وراگهیاندیان به گوێی ده‌سه‌لاتداراندا تا بناغه‌ی کۆمه‌لگای فیۆدالی له رزۆك بکه‌ن.
ده‌نگی زوڵاڵی شاعیران و نوسه‌ران و رووناکبیران و هاوولاتیان پێداگرتن بێ له ئازادی ووشه له‌ناو رۆژنامه‌و میدیاکانیاندا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی چونکه ئازادی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز ره‌وایه‌تی به‌وه‌نادات، که خوێنی یه‌ک تاکه مرۆڤ برێژرێ،ده‌بێت ئێمه به هه‌موو رهخنهکانمانهوه رێگه له راپهرینیێکی خوێناوی بگرین وشؤڕشێکی ووشیاریانه به‌رپا بکه‌ین وبه‌رده‌وام بین .