ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی شاعیر و برا رۆژی 7ی ئۆکتۆبه‌ری 1998 له بنکه‌ی {گۆڤاری رامان}به ئاماده‌بوونی سابیر ره‌شیدی خۆشه‌ویست ، نامیلکه‌ی [جل و به‌رگ و جمکه‌کان ]ی پێشکه‌ش کردم .بۆ گاڵته پێکردن به سوڕیالیزم و پێش ئه‌ویش دادایزم ئه‌و میعرهم نووسی هه‌تا دڵی ئه‌نوه‌ر و عه‌باس و ئه‌حمه‌د ڕۆڕۆ خۆش که‌م…باوه‌ڕه‌م نه‌ده‌کرد مردن ئه‌وه‌نده غهداربێت و رووحی ئه‌نوه‌ر زوو ببات و جاره‌کی تر نه‌یبینمه‌وه…ده‌با ئه‌و ووشه کۆنانه پێشکه‌شی رووحی پاکی ئه‌نوه‌ر و که‌سوکاری بێت .
حه‌شاردانی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی له پانتۆڵ و کراسدا
ئه‌نوه‌ر
کچێک له فارگۆنی [تونل بانه] میزی کرد
گارده‌کانی [مێتڕۆ] فارگۆنهکانیان داگیر کرد
یه‌کێکی وه‌کو ئه‌حمه‌د ڕۆڕۆ
هه‌نده‌ک لاوازتر و سه‌رخۆش
هاواری کرد
منم میزکهر.
## ## ## ##
له سه‌رمان کچێک هه‌ڵده‌له‌رزی
داوام لێکرد خۆی له باوه‌شم
گه‌رم بکاته‌وه
رازی نه‌بوو
هاواری کرد
جلوبه‌رگی کچی کافرۆشم ده‌وێ .
## ## ## ##
له ده‌ریا یان پرسی
کێ له شه‌پۆڵی تۆ دڕتره
گووتی په‌یڤه‌کانی عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف
ئه‌ی کێ له تۆ هێمنتره
گووتی ووشه‌کانی مه‌حه‌مه‌د حه‌سه‌ن باوه‌کر.
ئه‌حمه‌د ڕۆڕۆ گوتی درۆیه
منم زه‌ریا
## ## ## ##
له زمانی ڕۆژنامه‌کانی
[کوردستانی نوێ..خه‌بات ..رێگای کوردستان]م پرسی
له کێ ده‌ترسن
گووتیان له ئیسماعیل به‌رزنجی .
## ## ## ##
ئه‌نوه‌ر
به سوریالی
له سوریالی یه‌کیان پرسی
سوریالی چی یه
گووتی سوریالی .
له ئه‌ندریه بریتون یان پرسی
کوا ده‌رپێ ی ژنه‌که‌ت
گووتی ته‌ڕه و له سه‌ر سه‌ری
پیکاسۆ ههڵێخراوه
له ئاراگۆن یان پرسی
کوا کراسه سووره‌که‌ی ئیلسا
گووتی پۆل ئیلوار
خۆی تیدا شاردۆته‌وه و بۆنی ده‌کات .
له مایاکۆڤسکی یان پرسی
سوێند به سمێڵی ستالین بخۆ
پاسه‌پۆرتی چه‌کوش و داسی ده‌رهێنا و
به‌خوێنی یه‌سنین ئیمزای کرد .
## ## ## ##
به ع.ع.یوسف بڵێ
به‌سه ئیتر خۆی له مه‌چکۆ وون نه‌کات و
بچیته ناو سه‌وزه‌ومیوه فرۆشه‌کان
پرسیاربکات کوا باخچه‌ی مامسمایلی
ده‌با له گیرفانی
مه‌حموود زامدار بگه‌ڕێت و بزانی
نووسه‌رانی هه‌ولێر
بۆ ده‌بێت ناویان
{{ په‌شێو وغه‌مبار و بێ به‌ش و خامۆش و
بێخه‌و و ره‌نجبه‌ر و
په‌رۆش و زامدار وکرمانج و
ده‌شتی و جوتیار و
که‌ساس و په‌رێشان و ڕۆڕۆ
و بێباک وشه‌یدا و خه‌مناک و ئاواره و
سه‌رسام و دڵبه‌ند و لادێی و شێواو و ره‌نجه‌ڕۆ }} بێت و
جاری جاران
شاعیرانمان نالی و مه‌حوی و وه‌فایی و
گۆران و دڵدار و دڵزار بوون .
## ## ## ##
ئه‌نوه‌ر دێته‌وه یادت
ته‌حسینی مام مه‌چکۆی
چای له‌پێش حه‌سه‌ن سیساوه‌یی دانا
حه‌یران و لاوک مه‌چکۆیان پڕ ده‌کرد
یه‌کمان ده‌بوینه خوڕشیدی چاو به‌خار و
یه‌کمان ده‌بوینه دۆستی ئه‌سمه‌ری کابایزی
ئه‌رێ ئه‌تو کیانیان بووی .
## ## ## ##
ئه‌نوه‌ر
له فه‌رهه‌نگی شیعره‌کانت
[قه‌بر و قه‌برستان]م بینی
کێلی به‌رد و شووره‌ی ئاسنم نه‌دۆزیه‌وه .
له نیقابه‌ی مامۆستایان بپرسه
کێ بۆمان دروست ده‌کات .
## ## ## ##
ئه‌نوه‌ر
به سابیر ره‌شید بڵێ
سه‌رجه‌می چیرۆکه‌کانیم خوێنده‌وه
وه‌ختێک باسی فۆکۆی ده‌کرد
فڵته فڵتی په‌یڤه‌کانی
چاویلکه‌ی پۆستمۆدیرنی شکاند و
سه‌رچاوه‌کانی وون کرد .
9/9/1999 فه‌هد گرده‌وانی
ساڵی 1985 سێ شاعیری ئینگلیز له شاری برایتون کۆڕه‌کی شیعرخوێندنهوهیان گێڕا بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وان حه‌زم ده‌کرد له‌گه‌ر عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف و ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی و مه‌حه‌مه‌د حه‌سه‌ن باوه‌کر و ئیسماعیل به‌رزنجی کۆڕێکی شیعر خوێندنه‌وه رێک بخه‌ین به‌ڵام شیعرهکانمان تێکه‌ڵاو بکه‌ین ، ئه‌و پێشنیاره‌م کرد به‌ڵام ماوه نه‌بوو جێ به جێی بکه‌ین و شه‌وه‌که‌ی پێشنیاره‌که‌م بووه مه‌زه‌ی خواردنه‌وه‌ی یانه‌ی مامۆستایان .
ئه‌نوه‌ر … ئه‌و ناوه بیانی یانه‌ش ئاوا ده‌نوسریت ئه‌گه‌ر بیت و له کوردی بونیان رزگار بکریت و وه‌کی خۆی بنووسینه‌وه . هه‌نده‌کیش خۆم ماندوو کردی یه هه‌تا ساڵی له‌دایک بوون و مردنیان بنووسمه‌وه هیوادارم سوودی هه‌بیت لۆ براده‌رانی خوێنده‌وار .
Tunnelbana … Guard(bodyguard) …Metro… Surrealism … André Breton 1896 – 1966 … Palo Picasso 1881 – 1973 … Louis Aragon 1897 – 1982 … Elsa Triolet … Paul Eluard 1895 – 1952 … Vladimir Majakovskij 1893 – 1930 … Sergej Jesenin 1895 – 1925 … Michel Foucault 1926 – 1984 … Postmodernism