جبار عه‌لی رۆژنامه‌نوس و بێژه‌ر له دایكبووی گوندی سرێشمه‌ی خه‌لیفانه، ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێره و ئێستاش قوتابی یه له به‌شی زمانی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران یه‌كیكه له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه‌گرنگی به به بابه‌تی ته‌نز ده‌دات وله ده‌ڤه‌ری سۆران توانیویه‌تی جێ په‌نجه‌ی خۆی دیاربكات .
یه‌كه‌م كاری نوسینی له ساڵی 1998 له رۆژنامه‌ی برایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كوردستان ئۆنلاین كاری كردووه ، له زۆر له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان نوسین و راپۆرت ورێپۆرتاژی بڵاو كردۆته‌وه ، له رادیۆی زاری كرمانجی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی جۆراو جۆری پیشكه‌ش كردووه ، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵیش ده‌بیت له به‌رنامه‌ی( ته‌نز) ده‌بیته میوانی ماڵه‌كان و خه‌نده ده‌خاته سه‌ر لێوی خه‌ڵك .به شیكی زۆری نوسینه‌كانی به شێوه‌ی ته‌نز ده‌خاته روو په‌نجه ده‌خاته نێو دیارده ناشیرنه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا .
دیمانه/ یاسین برایم
تهنزچییهو گرنگییه‌كه‌ی له‌چیدایه؟
_ تهنزپهیامێكی ئامانجداری ره‌خنه‌گرانه‌ی رۆژنامه‌وانیه ، كارێكی جددی وكۆمیدیایه ،گرنگیهكهی له‌وه‌دایه هه‌میشه به‌شێوازێكی نوكته‌و كاریكاتێرو قسه‌ی گاڵته‌وگه‌پ باس له‌خه‌م وئاریشهكانی نێو كۆمه‌ڵگ ادهكات بۆساتێكیش بێت هزری مرۆڤ ده‌باته‌وه دنیای پێكه‌نین ودووری ده‌خاته‌وه له تووڕه‌بون .
_ته‌نز نووسی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ چۆن بێ؟
_ ئه‌مه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رخودی تهنزنوسهوه ، چونكه ده‌بێت هه‌رسێ شتی سه‌ره‌كی (ئازادی ده‌ربڕین ، كۆمه‌ڵگای كراوه و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، نوسه‌ری بوێروتهنزنوسی باش) بۆفه‌راهه‌م كرابێت تاوه‌كو بتوانێت وێنای كۆی كه‌موكوڕییه‌كانی نێو جڤاك لهنوسینێك یان وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری بكات ، ئهمهوكۆمهڵێك هۆكاری ترهه‌ن كه ڕه‌نگه وه‌ڵامێكی پوخت تر لای كه‌سانی ئه‌كادیمی ده‌ست كه‌وێت ، به‌ڵام جێگای خۆشحالیه كه‌سانێكمان هه‌ن زۆر سه‌ركه‌وتن له‌م بواره‌دا هاوكات هه‌ندی كه‌سیش هه‌ن ده‌ستیان داوه‌ته تهنزنوسین من ناڵیم هیچیان له‌هه‌گبه‌دانیه ، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێم ره‌نگه پرۆفیشناڵ نینه‌و جارێ سه‌ره‌قه‌ڵه‌می هه‌رزه‌كارن و هێشتا له‌بواری ته‌نزدا بالغ نه‌بوونه
_بهرنادشۆدهڵێت “ههمووئهدهبێكی مه‌زن ، ئه‌ده‌بی ساتیره”هه‌ست ناكه‌یت ئه‌ده‌بی كوردی له‌م رووه‌وه هه‌ژاره‌و بایه‌خی پێنهداووه؟
_ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ساتیرو بوونی چه‌مك گه‌ڵێكی فره ره‌هه‌ندی بۆكاتی خۆی و ئێستا‌و ئایندهی ئه‌ده‌بی كوردیمان ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بی ساتیریان نوسیووه‌و ره‌نگه بهفشهكهرو قۆشمهچیمان ناوزه‌د كردبێت ، بۆیه حاڵمان له نه‌بوونی ئهولایهنهگرنگهی ئه‌ده‌ب به‌قه‌د حكومه‌تی ساوای بیست ساڵه‌ی خۆمالی شڕوشهپرێوه…..به‌س هه‌ژاریش نین ، به‌ڵام نه‌خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كانی گاڵته‌و گه‌پ وه‌ك(گه‌پ و سیخورمه) وبه‌كه‌م بایه‌خ سه‌یركردنی هونه‌ری كاریكاتێر وای كردووه.كه‌واته(…..) ئه‌مه‌یان جیهانێكی تره‌و بۆخودان وبیرمه‌ندانی دونیای ئه‌ده‌ب جێده‌هێلم له‌ئه‌وان بپرسی وه‌ڵامی باشترت ده‌ست كه‌وێت
_زۆربه‌ی نوسینه‌كانی تۆ ته‌نزن وبه‌رنامه‌یه‌كی رادیۆشت هه‌ربه‌ناوی(ته‌نز)ه.بۆچی تهنزت هه‌ڵبژارد؟
_ پێنج ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ ویستم به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شی بیسه‌رانی رادیۆی زاری كرمانجی بكه‌م ، كه یا ئه‌وه‌تا بوونی نه‌بووه ،یاخود ده‌گمه‌ن بێ راستی هه‌ستم كرد ڤالایهكی مه‌زن له‌رووی به‌رنامه‌ی ته‌نزه‌وه هه‌یه‌و وا نزیكه‌ی پێنج ساڵه من هه‌فتانه ئه‌و به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كه‌م هیچ هه‌ست به ماندووبونیش ناكه‌م جیا له‌و به‌رنامه‌یه زێتر 10جۆربهرنامهی ترم پێشكه‌ش كردووه هیچیان وه‌كو تهنزپێشوازی لێنه‌كراوه‌و ته‌مه‌نیان بهقهدئهودرێژنهبووه، بۆیه‌ش دواتر گۆشه‌ی تهنزستانم له‌رۆژنامه‌ی سۆما بۆماوه‌یه‌ك نوسی و دوا راگیرانی ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌مان گۆشه‌م له رۆژنامه‌ی میتۆد درێژه پێدا و دواتر له‌رۆژنامه‌كانی تر به‌ناونیشانی بابه‌تی جیاواز تائێستاش له‌گه‌ڵدابێت به‌رده‌وامم.
_هیچ كێشه‌یه‌كت له‌رێگای ره‌خنه‌و ته‌نزه‌وه بۆدروست بووه؟
_ تۆ له‌هه‌رێمی پۆلیسدا ژیان بگوزه‌رێنی ،هه‌ركاتێ به‌رووی ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ورته‌یه‌ك بكه‌یت ئیدی كۆمه‌لێك تۆمه‌ت بۆدروست ده‌كه‌ن بۆخۆم له‌دوای ههرئهلقهیهك و نوسینێك جۆرێك له به‌دحاڵی بوون له نێوان من و مهڵایهك و من حكومه‌ت و حیزب وبه‌رپرسێك دروست بووه تائه‌و سنووری پێان گووتم واز نه‌هێنی لهوقسانهونوسینانه(ده‌تكوژین) تادوای به‌هۆی بوونی به‌ڵگه بۆ قسه‌كانم لایه‌نی به‌رامبه‌رم پاشه‌كشه‌ی كردووه ، به‌ڵام ده‌ستخۆشی هاورێیان و خوێنه‌ران وهه‌میشه پرسیاركردنیان بۆنه‌بوونی نوسین و …هتد وای كردووه سوورتربم وبهڵێنیشم داوه تاوهكولهژیان ماوم به‌رده‌وام بم.
_چیترماوهبڵێت (دواپهیڤت).
_سوپاس بۆئێوه وخوێنهرانتنان هیوادارم به‌چاوی رێزه‌وه‌سه‌یری رۆژنامه‌نووسی تهنزبكهین بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه قولپی گریانی ناخمان بگۆرین به‌چه‌ند زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كۆمیدی سه‌رلێوان