سه‌دیق سه‌عید رواندزی :له‌ژیانی مرۆڤدا ره‌نگه هیچ شتێك هێنده‌ی مهرگو پرۆسه‌ی مردن مایه‌ی تێرامانوپرسیارولێكدانهوهی فه‌لسه‌فی نه‌بێت.بوون وه‌ك كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی یه‌كێكه لهوپرسیارانهی به‌رده‌وام له‌دنیابینی مرۆڤ ده‌خولێته‌وه‌و رامان هه‌ڵده‌گرێت.
بۆچی دهژیمومهرگوئهزمونكردنی ژیانی مرۆڤوبونهوهرهكان ودنیا به‌گشتی هه‌میشه جێگه‌ی تێرامانی ئێمهنهو به‌رده‌وام ئه‌وپرسیارانه‌ن له‌هزری ئێمه‌دا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه .له‌نێویشیاندا(ژیانومهرگ) وه‌ك دوالیزمیهكی هاودژ ,كه‌یه‌كێكیان ماناكانی بونوژیان ده‌گه‌یه‌نێت ,ئه‌وی تریشیان نهمانوسڕینهوهی جاره‌كی.
ئه‌گه‌رچی ههردووبابهتی مهرگوژیان هه‌میشه وێنایه‌كی جێگیر‌و چه‌سپاویان هه‌یه ئه‌ویش ئهودهلالهته روحیوفیزیكیه یه كه‌هه‌یانه. به‌ڵام له‌نێوان مهرگو ژیاندا مه‌ودایه‌كی گه‌وره هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌ململانێ دان. ململانێیه‌ك كه‌مرۆڤ نمایشكهریهتی به‌ومانایه‌ی خودی مرۆڤ دواجار ده‌بێته له‌نێوان مهرگو ژیاندا ئاره‌زووی یه‌كێكیان ده‌كات .یا رونتر بڵێین روبه‌روی مه‌رگ ده‌بێته‌وه و ژیان هه‌ڵده‌بژێرێت.
له‌راستیدا له‌دنیابینی هه‌موو مرۆڤه‌كاندا هه‌میشه ئاره‌زوێكی سه‌یر بۆژیان هه‌یه .ئێمه هه‌میشه ده‌مانه‌وێ ته‌مه‌نی نوحمان ههبێتوژیانمان بهههمووناخۆشیهكانیهوه لا,ئازیزتره له‌مه‌رگ . به‌ده‌گمه‌ن مرۆڤێك ده‌بینین ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بمرێت‌و ژیان جێبێڵێت. ئه‌م هاوكێشه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێكی بۆ مانا شاراوه‌كانی ئه‌ودیو چه‌مكی مهرگو مردن بگه‌رێته‌وه به‌وپێیه‌ی دنیایه‌كی شاراوه‌ن وله‌به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیارداین به‌مانا عهدهمیوفهلسهفیهكهی ئه‌وا به‌دیوێكی تر په‌یوه‌ستبوونی مرۆڤ به‌ژیانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌میش هه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌و ترسه‌یه كهلهمهرگ هه‌یه‌تی.
مه‌رگ یه‌كێكه له‌وبابه‌تانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ,ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌دنیابینی شاعیرانمانوگوتاری شیعری كوردی به‌گشتی هه‌یه .یه‌كێكه لهوسیما ئه‌ده‌بیانه‌ی لهههمووقۆناغهكانی شیعری كوردی ده‌بینرێت .جیاوازیه‌كه ته‌نها له‌وه‌دایه كه‌ره‌نگه له‌دنیابینی ههمووشاعیرهكاندا یه‌ك مهوداوپێناسهی نه‌بێت.به‌ڵام له‌ئاستی گوتاردا له‌شیعری هه‌موویان ئاماده‌گی هه‌یه.ئهوئاماده هه‌میشه‌یه‌ی مه‌رگ,په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئێمه وه‌ك گه‌لێك به‌رده‌وام مه‌حكومین به‌مه‌رگ. هه‌ڵومه‌رجی مێژووییوكۆمهلایهتی ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك پڕ بوه لهمهرگدۆستیهت.ئه‌ونده‌ی له‌ژێرسایه‌ی هه‌ره‌شه‌ی مهرگو مردن دابووینه ئه‌وه‌نده ژیان باوه‌شی بۆنهكردینهوه. ئه‌مه‌له‌لایه‌ك ,له‌لایه‌كی تره‌وه مردن له‌دنیابینی مرۆڤی كورد بهگشتیوشاعیرانی ئێمه به تایبه‌تیدا هه‌میشه فریادره‌سێك بوه بۆرزگاربوون . به‌ده‌ربرینێكی تر له‌رێی پرۆسه‌ی مه‌رگ وقوربانیدانهوه ئێمه ده‌توانین ژیانێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بونیاد بنێین مه‌رگ تاكه هێزی گێرانه‌وه‌ی ژیان دۆستیهت بووهبۆ ئێمه ,لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین له‌كۆی دنیابینی شاعیرانی ئێمه‌دا ههرگیزمهرگ ئهورهههنده پڕ لهترسهی نهبوهی وه‌ك ئه‌وه‌ی لهچوارچێوهكۆمهڵایهتیهكهدا هه‌یه‌تی. به‌مانایه‌كی تر ده‌كرێ بلێین چه‌مكی مه‌رگ له شیعردا ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه ,وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی روحانیو فیزیكی هه‌بێت .له‌شیعری كوردیدا مرۆڤه‌كان ده‌مرن بۆئه‌وه‌ی ژیان جوانتر بكهنوبهردهوامی به‌ژیان بده‌ن له‌كاتێكدا مه‌رگ به‌دیوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی كۆتای هێنانه به‌ژیان وسرینه‌وه‌ی بوون له‌چوارچێوه‌ی دنیادا.
گوزارشت كردن له‌ماناكانی مردن له‌دنیابینی شاعیرانوگوتاری شیعری كوردیدا ,ته‌نها یه‌ك پێناسهود یتن هه‌ڵناگرێت به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌و بهشێوازێكهوه روانیویه‌تیه مردن.بۆنموونه له‌شیعری كلاسیكی كوردیدا هیچ شاعیرێك هێنده‌ی(مه‌حوی)گوزارشتی له‌مردن نه‌كردوه .شیعری مه‌حوی هێنده‌ی گوزارشته لهروحیانیهتوترس لهمردنوگهرانهوه بۆدنیایی فانی ,هێنده گوتارێك نیه بۆنمایشكردنی ماناكانی ژیان به‌دیوه ژیاندۆستیهكهی .مردن له‌شیعری ئهوشاعیرهدا ته‌واو ره‌هه‌ندێكی روحانیو فیزیكی هه‌یه .مه‌رگێكه له‌پێناو خودا ,ئاین,ئاخیره‌ت,لهكاتێكدالهشیعری نوێی كوردیدا به‌تایبه‌تیش قۆناغی ده‌یه‌ی ههفتاوههشتاكان مردن مانایه‌كی سیاسی هه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی ئاینی .مه‌رگ له‌و قۆناغه شیعریه‌دا پرۆسه‌یه‌ك نیه بۆسرینهوهی بوون, به‌مانا فیزیكیه‌كه‌ی ,بهڵكوهێزێكه به‌رده‌وامی به‌ژیانمان ده‌دات بۆیه‌شه ده‌بینین شاعیرانمان سڵ ناكه‌نه‌وه‌و له‌مه‌رگ ناترسنو بگره بهپیریشیهوه ده‌چن.ئه‌وان بوونی خۆیان ده‌به‌خشن له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌بوونی كه‌سانی تر,له‌پێناو رزگاركردنی توخمێكی دیكه‌ی ژیان كه‌ئه‌ویش خاكونیشتمانه,چونكه شاعیر ده‌زانێ بێ نیشتمانی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كان ژیان هیچ ماناوبههایهكی نیه بۆئه‌وه‌ی نیشتمانیش بونیاد بنێین,ده‌بێ قوربانی بده‌ین به‌خوێنمان واته مه‌رگ هه‌ڵبژێرین.
بێگومان كه‌سه‌كان سروشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یریان هه‌یه‌و به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن بژینونهمرن .به‌ڵام له‌شیعری كوردی ده‌یه‌ی ههفتاكانوههشتاكانی سه‌ده‌ی رابردووئێمه وێنه‌ی مرۆڤێكی نه‌مرو ئاسنین ده‌بینین كهبهردهوام له‌نێوان گه‌مه‌ی مهرگوژیان دایه‌و رووبه‌روی مه‌رگ ده‌بێته‌وه له‌بڕی ئه‌وه‌ی مردن ئهودهستهمۆ بكات ,ئه‌و شكست به‌مه‌رگ دههێنێتوبێباكانه دوورلهههمووترسودوودڵیهك رازیه به‌مردن.چه‌مكی مه‌رگ له‌وقۆناغه شیعریه‌دا بونیادێكی شۆرشگێریوسیاسی هه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بێت بۆسرینهوهونهمانی جه‌سته‌یی مرۆڤ له‌پانتایی بوون‌و ژیاندا.لێره‌وه‌ش ده‌بینین له‌وقۆناغه شیعریه‌دا هه‌رگیز مهرگومردن ره‌هه‌ندێكی مهرگدۆستانهیان نه‌دراوه‌تێ .واته وێنه‌ی مردن له‌شیعردا وێنه‌یه‌ك نیه پڕ لهترسوتۆقاندن له‌وقۆناغه‌دا,به‌ڵكو وه‌ك پێداویستیه‌كی سه‌رده‌م وهێزێك بۆنوێبوونهوهی ژیان پیشان ده‌درێت. ئه‌گه‌ر به‌وردیش خوێنه‌وه‌یه‌ك بۆشیعری كوردی بكه‌ین له‌ده‌قی شیعری زۆربه‌ی شاعیران ئهوتایبهتمه ندیه ده‌بینین كه‌ئه‌ویش رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مردنوشكستهێنانه به‌مه‌رگ له‌رێی ئاماژه‌و ده‌ربرینی شیعری نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی .چونكه ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه ركی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌رگ ده‌بینێت زمانه نه‌ك جه‌سته.چونكه له‌ئاستی فیزیكیدا جه‌سته فه‌نا ده‌بێت ,وه‌لێ دواجار(زمانه) ده‌بێته هێمایه‌ك بۆبهزیندوونیشاندانی بوون له‌ئاستی سیبمولیدا.به‌ده‌ربرینێكی تر بوونی مرۆڤ لێره‌دا بوونێكه له‌ئاستی یاده‌وه‌ری نه‌ك جه‌سته,شیعر وێنه‌ی مرۆڤێكمان بۆناكێشێت كهزیندووه به‌ڵكو وێنه‌ی مرۆڤێكمان نیشان ده‌دات كه‌له‌ئاستی روحیدا له‌دنیابینی ئێمه ئاماده‌یه. ئه‌گه‌رچی لهزۆركاتیشدا ره‌نگه له‌ئاستی جهستهییوروحیشدا,ئاماده‌بێت واته نووسینه‌وه‌ی ئه‌وچه‌ند چركانه‌ی ده‌كه‌ونه نێوان مهرگوژیانوخودی مرۆڤ ته‌نها له‌به‌رده‌م ئهوتاقیكردنهوهدایهو رێگای سێیه‌م بوونی نیه.ئهوچركه ساتانه نه‌ك ههرسهختودژواروگوزارشت كردنیان ئه‌سته‌مه به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی ئازایهتیولهخۆبردوییشی ده‌وێت بۆرووبهروبونهوهیان.ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ساتانه بكێشینو تیایدا بژین , ده بێ خۆمان ئه وكارهكتهره بینولهو كه‌شه‌دا بژین . واته ساته كانی نێوان مهرگو ژیان ده‌نا مه‌حاڵه بتوانین له قوڵای ئه‌وساته مه‌رگهێنه بگه ین كه كه سێكی تری تیایه .
ده‌قی شیعری (ژوری سێداره) دیارترین ئه‌و ده‌قه شیعریه‌یه كه هه ڵگری ئه‌و گوتاره‌یه كه باسمان كرد واته گوتاری ساته‌كانی نێوان مهرگو ژیان. به ده‌ربرینێكی تر ئه‌و شیعره مانفێستی كاره كته رێكه كه له به‌رده‌م مه رگێكی حه تمی دایه‌و خودی ئه‌و مه‌رگه‌ش بۆ كاره كتهرهكه سیمبولێك نیه بۆ له ناوچوون به ڵكو هێزێكه بۆبه‌رده‌وامی دانوجوانتركردنی ژیان . كاره‌كته‌ره‌كه له وده‌قه شیعریه‌دا كه خودی شاعیر خۆیه‌تی به مانا جهستهییو فیزیكیه كه‌ی ده‌مرێت , وه‌لێ له ئاستی شوناسوسیمبولدا ئه‌و دوا جار ده مێنێته‌وه .به ده‌ربرینێكی تر له بری ئه‌وه‌ی مه‌رگ شاعیر له ناو ببات , ئه‌وا خودی شاعیر شكست به مه‌رگ ده هێنێتو روحی جاویدان ده بێت . له راستیدا هیچ تێكستێكی شیعری هێنده‌ی تێكستی (ژوری سێداره) له به رامبه‌ر مه‌رگدا خۆراگر‌و روحی یا خیبوونی تیادا به رجه سته نیه له وشیعرهدا مه ر‌گ هێزێك نیه بۆ له ناوچوونوسرینهوه به ڵكو هێزێكه بۆ به رده وامیدان به بوون له وقه سیدهیه دا بوونی ژیان به بوونی مه رگهوه به نده , به ده‌ربرینێكی تر,جه ستهو رۆحی شاعیر له‌و ده قه‌دا (دۆنادۆن) ده‌بێ له گه ل جه سته یه‌كی گه‌وره‌تر كه ئه‌ویش خاك‌و نیشتمانه بوونی شاعیر لێره دا بوونێكه له ئاستێكی باڵاتر . بوون ن‌و ێنه رایهتی خود ناكات به قه دئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نهتهوهدهكات شاعیر مانه‌وه‌ی خاك و به ردهوامی ژیانی كه سانی تر ده به ستێته‌وه به مه رگی خۆی . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه به گشتی به ئازادیوسه ربه‌رزی بژیت ده بێ شاعیر مه ر‌گ هه ڵبژێرێت, لێره‌وه‌ش خودی ئه‌و مه‌رگه هێنده‌ی مانای شانازیبوونو سه‌ر به رزیه هێنده مانای ترس‌و دڵه راوكێ نیه شاعیرده‌ڵێ:_
مه رگی ئاوا ناگۆرمه‌وه به‌سه‌د ژین
ژینێك سه‌رم بۆ دوژمن بێ به په رژین
سه ربهرزیه كه پێڵاوم ئه بینن
به سه‌ر سه‌ری دوژمنه‌وه له به‌رزین
پرۆسه‌ی گۆرینه‌وه‌ی ژیان به مه‌رگ,پرۆسه‌ی ئاڵوگۆركردنی دوودنیاو دووشێوه ژیانی كۆمه ڵایهتیوسایكۆلۆژی شاعیره یان ده توانین بڵێین مرۆڤی كورد به گشتیه له‌وساتدا . ژیانێك كه ده‌بێ مرۆڤ یا زهلیلیو ریسواییوژێرده سته یی قه بول بێت, یانیش ده بێت مه‌رگ هه ڵبژێرێت,به مانایه‌كی تر له نێوان ئازادی‌و ژێر ده‌ستیدا ده‌بێ یه كێك هه ڵبژێریت , بۆیه‌شه شاعیر دواجار مه رگی به لاوه پیرۆزتره له ژێر ده‌سته‌یی , كاتێ دوور له خوا ستو ئاره‌زووی خۆشی مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه پێنن ,ئه‌وا له دنیابینی ئه‌و دا مه‌رگ ئه‌و هێزه نیه كه هه ڵگری شوناسی له نێوبردنی مرۆڤه كانه به ڵكو هێزێكه بۆ بهردهوامیدانو جوانتركردنی ژیان لای ئه‌و. كاتێ ناشتوانێ له ئاستی فیزیكیوجه ستهییدا روبه‌روی ئه‌و مه‌رگه ببێته‌وه‌و ململانێی بكات , ئیدی له ئاستی روحیدا روبه‌روی مه‌رگ ده بێته‌وه‌و زمان ده‌كاته ئامرازی ئه‌و روبه‌روبونه‌وه یه لێره وه‌ش زمان له پاڵ رۆڵه كۆ مه ڵایه تیه كه‌ی رۆلێكی دیكه‌ی سیاسیش ده بینێ و ده بێته قه ڵغانێك بۆ به رگریكردن له بوون. به مانایه‌كی تر ئه گه‌ر له ئاستی فیزیكیدا جه سته ئه‌و بواره‌ی نه بێت به رهو رووی مردن ببێته‌وه‌و له به رامبه‌ر دوژمن بوه ستێت چونكه له ( زیندان) دایه ئه‌وا زمان ئه‌و رۆڵه به رگریكاریه ده بینێت ئه میش به هۆی هه موو ئه و ده ربرینه توند‌و ئاگرینانه‌ی له دوو توێی زمانی شیعره كه دانه . ده سته واژه‌كانی نێو ئه‌و شیعره به رله وه‌ی ره هه ندێكی كۆ مه ڵایه تیان هه بێت , ره هه ندێكی سیاسیان هه یه به‌و ده ربرینهی به ده‌ر له مانا زمانه‌وانیه كانی خۆیان , هه ڵگری ئیدیۆ مێكی تریشن , شا عیر ده لێ:_
سه ربه رزیه كه پێڵاوم ئه بینن
به سه ر سه ری دوژمنه‌وه له به رزین
شاعیر (سه‌ر)ی دوژمن هاوتا ده كات به پێڵاوه‌كانی .له وده ربرینه شیعریه دا گوتارێكی توند‌و یاخیگه رانهی مرۆڤ به رامبه ربه دوژمنه كانی ده بینین لێره‌وه‌ش ئه‌و رۆله به رگریكاریهی زمان به ده رده كه وێت كه ئاماژه مان پێدا, شاعیر دو ژمنه كانی هێنده بێنرخوبه ها ده‌كات تاراده‌ی هاوتاكردنیان به پێلاوه‌كانی وه‌ك نزمترین ئاستی به راوردكاری كه سه كان . به ده‌ربرینێكی تر پێڵاوه‌كانی شاعیر هه زاران جار به به هاترن له سه‌ری به ناو كه سانێك كه هه ڵگری به ناو ناسنامه‌ی مرۆڤن. پێڵاو لێره‌دا ئه‌و شوناسه كۆمه ڵایه تیه ساده‌ی نیه كه وه‌ك پێویستیه‌كی رۆژانه‌ی ژیانی مرۆڤه كان به كار ده هێنرێت,به لكو هێمایه كیشه بۆ ماندووبون‌و گوزارشته له هه نگاوو كاروان له پێناو ئازادی‌دا , پێڵاوه‌كانی شاعیر بۆیه له سه‌ری كه سانێكی تر به رزترن,چونكه هی مرۆڤێكه هه ڵگری ناسنامه‌ی ئازادیوقوربانیدانه ,ئه‌وه خودی شاعیره ئه‌و به ها ره مزیه ده‌داته پێڵاوه‌كانی به ومانایه‌ی باكی به مردن‌و له سێداره‌دانیش نیه .به بۆ چونی من ئه‌و شێوازه‌ی گوزارشتكردن له ناسنامه‌ی دوژمنان, توندرین ئاستی نیشاندانی دوژمنانه له شیعری (كوردی)دا كه من تا ئێستا وه‌ك خو ێنه رێك له كۆی گوتاری شیعری به رگری كوردی ده یه كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه‌و تۆته به‌ر چاوم , ئه مه له لایه‌ك له لایه كی تره‌وه گوتاری ئه‌و شیعره دوالیزمیه‌تی(مهرگوژیانمان) نیشان ده‌دات, به‌و مانایه‌ی وێنه‌ی مرۆڤێكی نه به‌ردو به هێز ده بینین كه نه‌ك هه‌ر باكی به مه‌رگ نیه , به ڵكو روبهروشی ده بێته وه, چونكه ئه‌و دواجار روحی جاویدان ده بێت‌و بوونی خۆی له مه‌رگه‌وه ده بینێت,.
ئه گه‌رچی هه ڵو مهرجودۆخی نێو زیندان , له سه‌ره‌تادا بۆ شاعیر سه ختهو ده یخهنه بارێكی سایكۆلۆژی گران‌و توشی جۆرێك له نائومێدی‌و غه ریبی قول ده بێته‌وه ,به‌و پێیه ی رووبه روی شێوه ژیانێك ده بێته‌وه كه پێی رانه هاتووه كه ئه‌و یش ژیانی زیندان‌و ته نهایه , چونكه شاعیر له هه لومه رجێكی ئازاد روبه روی واقیعێكی تر ده بێته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئا زادیبونه , بۆیه شه ده بینین سه ره‌تا ده كه وێته دۆخێكی وا كه جۆرێ له ره شبینییو به زینی پێوه دیاره ئه م هه سته ش راسته‌وخۆ له سه ره تای شیعره كه‌وه ده بینین , به ده ربرینێكی تر سه ره تای ئه‌و شیعره به ریتمێكی پر له حوزن ده ست پێده‌كات ریتمێك كه‌هه‌ستی غهریبیودابرانی پێوه دیاره, دیاره ئه مه‌ش ده‌ره‌نجامی دوركهوتنهوهودابرانیهتی له ئازیزانی , شا عیر ده ڵێ:
برا دوور‌و خزم دوور‌و كه سم لێ دوور….
به‌و ده ربرینهوه شاعیریهكهم ساتی پێكدادانی خۆی له گه ڵ زیندان, وێنا دهكاتوزیندانمان وه‌ك شوێنی خۆی نیشانده‌دات ,سه‌ره‌تا خه‌می دووری له ئازیزانوله ده‌ستدانی ئازادی وه‌ك گه‌وره‌ترین سه رمایهی مرۆڤ ده‌یخه‌نه هه لومهرجێكی دژوارووسهخت ,چونكه ئه سته‌مه مرۆڤ بتوانێت له زیندان به وههم (گه‌شبینی )بۆخۆی بونیاد بنێت به تایبه‌تیش كه دڵنیابێ له‌وه‌ی كه رووبه‌روی مه رگێكی حه‌تمی ده‌بێته‌وه بۆیه ده‌بینین,سهرهتابهنائومێدیوغهریبیهوه,وه‌سفی خۆیوژیانی نێوزیندانمان بۆده‌كات,وه‌لێ دواتر كه بیرلهوهدهكاتهوهكهلهپێناوژیانێكی تروكێشهیهكی مه‌زنی تر كه ئه‌ویش ئازادیه ده‌بێ مه‌رگی خۆی ببه خشێ ,ئیدی باكی به‌و ژیانه نیهوبه وره‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه روبه‌رووی جه‌لاده‌كانی نێوزیندان ده‌بێته‌وه و مه‌رگ ناگۆرێته‌وه به سه‌د ژیان.ئه‌مجاره‌یان به گیانێكی یاخیانه‌ی ترهوهودێتهوه دهنگودهلێ:
به مه‌رگی پێش مه‌رگی ئێوه ئاسوده‌م
رووشم زه‌ردی پێكه نینی هه‌ر پێوه
ئه‌سته‌مه له ژیاندا,مرۆڤه كان به گشتی ئه‌و توانا‌و روحه یاخیه یان تیابێت , كه له سه‌ر مه‌رگ,پێشبركێیی یه كتری بكه‌ن, به‌و مانایه‌ی مرۆڤه كان هه میشه ژیانیان به لاوه جوانوخۆشه, به‌ڵام له هه‌ڵومه‌رجی سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یه‌كانی رابردوو, به تایبه‌تیش (ههفتاكانوههشتاكان) ئێمه وێنه‌ی مرۆڤێكی تری جیا ده‌بینین كه‌نه‌ك هه‌ر له مه‌رگ ناترسێ, به‌ڵكو هه‌ڵیشی ده‌بژێرێ, كهشاعیرێ (ژوری سێداره) یه كێكه له‌و كه سانه . چونكه له‌و كاتانه‌دا ئازادی بهنرخو به هاتره له‌گیانی مرۆڤه‌كان . كه مرۆڤ ئازاد نه بوو هه‌موو دنیاش هی ئه‌و بێت هیچ نرخ‌و به های نیه,كه‌واته لێره‌دا روحی مرۆڤ دۆنادۆن ده بێت له گه ڵ روحێكی گه ورهتر كه ئه‌ویش روحی نه‌ته‌وایه‌تیه,جێگه‌ی داخه له ئێستادا ئه‌و هه‌سته پاكونهتهوهییونیشتمانیه نه‌ك ههركاڵدهبێتهوه به ڵكو خه ریكه ناشمێنێت.
له بونیادیدهقی شیعری (ژوری سێداره) دا , دوالیزمیهك هه یه كه ئه ویش مهرگوژیانه. به ده‌ربرینێكی تر ململانێیه‌ك ده بینین كه ئه ویش ململانێیی نێوان,ئازادیودیلی ,ژێردهستیوسهربهخۆی,نهمریودۆران,ژیانومهرگ,پێشمه‌رگه‌و خۆفرۆشه.هه‌ردوو هێزێكه له ململانێیه‌كی سه خت دانوههریهكهیان مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌وی تر ببه‌زێنێ. لێره‌وه‌ش شاعیر كه سیمبولوناسنامهیهكه بۆ(ئازادی)و(سه‌ربه‌خۆیی)ونهمریونهبهزین ,له‌بری هه‌موومان ئه‌و شهرهدهكاتودهیهوێت نه‌مربێت. ناسنامه‌ی شاعیر به‌ته‌نیا لێره‌دا ناسنامه كه سێك نیه كه زیندانیه , به ڵكو شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته بۆیه‌شه ههربهزینو دۆرانێكی شاعیر له‌ئاستی دوژمنانی‌دا دواجار مانای به‌زینی نه‌ته‌وه‌ییه, كه‌واته بۆئه‌وه‌ی شاعیر ئه‌و شوناسه به‌نه مه‌ریو به‌رزی بهێڵته‌وه ده‌بێ به‌رگری بكات‌و یاخی ببێت تاكوبوونی خۆی‌و لهوێوێشهوه بوونی هه‌موومان بسه‌ڵمێنێت . ترسی شاعیر لهمهرگداو هه‌وڵدان بۆشكسهێنان بهمهرگو جاویدانبوونی روحی له سۆنگه‌ی ئه‌وه نیه كه شاعیر دوای چه‌ند چركه‌یه‌كی تر له سێداره دهدرێودهمرێ, به‌ڵكو ترسی ئه‌و له‌وه‌دایه بێده‌نگ بمرێت‌و هیچ شوناسێك دوای خۆی جێنه هێڵێت كه دواجار وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك سیمبول بێت بۆنه‌ته‌وه بۆیه شه هه‌موو تێكۆشانوبهرگری شاعیر بۆ ئه‌مه‌یه , ئیدی ئه‌و باكی به‌وه نیه كه ده‌مرێت یاخود نا, به پێچه‌وانه‌وه له بڕی ئه‌وه‌ی مه‌رگ ئه‌و بسرێته‌وه ئه‌و شكست به مه‌رگ ده هێنێتو روحی بۆ هه‌تا هه‌تایێ به نه‌مری له نێو ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه!!!!
تێبینی/ ئه‌و شیعره‌ی شه هید(مه‌لاعه‌لی) له بنه‌ره‌تدا قه‌سیده‌یه‌كی درێژه. به‌ڵام ئێمه خوێنه‌وه‌مان بۆ چه‌ند دێرێك له‌و قه سیدهیه كردوه. به‌داخه‌وه چه‌ند هه‌وڵمدا دیوانه‌كه‌م به‌ده‌ست نه‌كه‌وت. ئه‌و چه‌ند دێره‌ی به‌نموونه‌ش راڤه كراوه‌ن