زانا دڵشاد دزەیی : خانمە گۆرانیبێژی کوردستانی رۆژئاوا جانێ ئاشکرایکرد تائێستا بۆ ھاوکارییەکانی خۆی پارتی لەیەکێتی بۆ ئەو باشتر بووە.
جانێ کە ساڵانێکی زۆرە لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، بەڵام یەکێک لەو ھونەرمەندانەیە کە زوو زوو سەردانی کوردستان دەکات و لەزۆربەی چاڵاکییە ھونەرییەکانی ھەولێر بەشدارە، لەوبارەیەوە جانێ لەلێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) گوتی “بۆ زۆربەی فیستیڤاڵەکانی ھەولێر بۆ بەشداریکردن داوەت دەکرێم، بەڵام زۆر کەم لەچاڵاکییەکانی سلێمانی دواوەت دەکرێم، زۆربەی ھاوکارییەکانی بۆ من لەھەولێرە، ھەم ھاوکاری ھونەریی ھەمیش مادی”. جانێ گوتیشی “تائێستا بۆ من پارتی یەکێتی باشترە بووە، دووجارە کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک ھیجرا بارزانی ھاوکاری کارە ھونەرییەکانم بووینە و جارێکیش لە نەخۆشییەکەم کە ساڵی پار تووشم بوو ھاوکارم بوون، سوپاسی ئەوان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم”.