زانا دزەیی
خانمە ھونەرمەندی کوردستانی باکور جانێ بۆ (سڤیل) ئاشکرایکرد، ھیچ پڕۆژەیەکی تازەی نییە و تەنیا بۆ ئیسراحەت وەرگرتن ھاتۆتەوە کوردستان.
جانێ،
کە دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە و ئێستا بەسەردانێک لە کوردستانە راگەیاند، ھەستی بە نارەحەتیەکی زۆر کردووە، بۆیە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە کوردستان و گوتی “من ھیچ پڕۆژەیەکم پێ نییە لەم سەردانەم بۆ کوردستان، زۆر نارەحەت بووم، ھاتووم لێرە راحەتی خۆم وەربگرم”. لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم، جانێ قسەی ھەبوو گوتی “باوەڕ ناکەم ھیچ کەسێک وەکو مەسعود بارزانی زاناتر و کوردپەروەرتر ھەبێ، ئەو سەرۆکە میللەتی خۆی خۆشدەوێت بۆیە میللەتەکەش ئەویان خۆشدەوێت، لەبەرئەوە من لەگەڵ ئەوەدام ئەو جارێ ھەر سەرۆک بێت، دوای چەند ساڵێکی دیکە میللەت دەتوانێ بەئازادی دەنگ بدات سەرۆکێکی تر ھەڵبژێرێت”.