ھۆشیار سەید وەلی : ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو و خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەی کورد بدەینەوە ئەوە دەبینین ِبەردەوام چەند کەسانێکی نەفس نزم نۆکەرایەتیان قبوڵ کردوە و بەناوی سەرۆک ھۆز و ئاغا و دەرەبەگەکانەوە جاشایەتیان بۆ داگیرکەرانی خاکی کوردستان کردوە ,ھەر بۆیە ناوی جاشیان لێنراوە چونکە جگە لە نۆکەرایەتی کردنیان بۆ دووژمنانی کورد ھیچ شتێکیان پێ شەرم نەبوە ,وەک بینیمان لە خاپور کردنی گوند و شار شاروچکەکانی کوردستان بون بە چاوساغی دەزگاکانی ئەمن و موخابەرات و دەستیان سور بوو لە خوێنی ڕۆڵکانمان ,بەتایبەتەی لە سەدەی بیستەمە, تاوەکو ئەمڕۆ ئەو دیاردە قەیزەونە بونی ھەیە سەرەڕای ئەوەی نیوچە ئازادیەکمان بە خۆوە بینیوە ,ئەگەرچی لەسەردەمی رژێمی دیکتاتوریدا بەناوی فەوجی خەفیفە و مەفرەزە خاسەوە بوو ,بەلام ئێستا چەند کەسانێک لەژێر پەردەی حزبەوە یان ڕێکخراوی مەدەنیەوە بونەتە جاش و نۆکەرانی بێگانە و دوژمنانی کورد,شاری کەرکوک یەکێکە لەو شارانەی بە درێژایی مێژوو داگیر کەران و دووژمننانی کوردستان چاویان بریوەتە خاکەکەی و ھەموو ھەوڵکی خۆیان خستوەتە گڕ بۆ کۆمەڵکوژی و لە ناوبردنی گەلی کورد ,ھەر بۆیە لەو پێناوەیشدا نەتەوەی کورد چەندین شوڕش ھەڵگیرساندوە و زۆربەی ھەرە زۆری ئەو شۆرشانەش بونە قوربانی ئەم شارە دێرینەی کوردستان,تاوەکو ئەمڕۆ دوژمنان بەردەوامن بە تەعریب کردنی شارەکە و ڕۆژانە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و ڕفاندن و تۆقاندن ئەنجام دەدرێت بۆ ڕاوەدونانی کوردی شارەکە ,ئەوەی جێی داخە خزبێک دامەزراوە لە شاری کەرکوک بە ناوی (( یەکێتی ئاشتی نیشتیمانی بۆ ھاوڵاتیانی شاری کەرکوک )) ئەم حزبە نە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرز کردوەتەوە و ھیچ سیمایەکی کوردستانییان پێوە دیار نیە و لە ھیچ یاد و بۆنە کوردیەکان بونیان نیە, تەنانەت بەشداریش لە یادی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە و کوردستان ناکەن ِ,سەرەڕای ئەمانە چەند کەسانەێکی لە خۆ گرتوە تا سەر ئێسقان دژ بە داخوازیەکانی نەتەوەی کوردن کە بەردەوام بەربەست بونە لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان بۆ باوشی ھەرێمی کوردستان وەک عەرەبە شۆفینیەکان و تورکمانە قین لە دڵەکانی بەرەی تورکمانی ,لە ئێستاوە داوای ئەوە دەکەن کە کەرکوک ھەرێمێکی سەربەخۆ بێت و بڕیاری ئەوەیان داوە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دەکەن ئەمەش تەنھا بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کوردە لەم شارە وەک لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کە گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ دژ بە خەڵکی کەرکوک ئەنجامیاندا,ئەرێ ئەم حزبیەی( یەکێتی ئاشتی نیشتیمانی بۆ ھاوڵاتیانی کەرکوک) چی جیاوازیەکی ھەیە لەگەڵ جاشایەتی؟ئەگەر جاشایەتی جاران بە ھێزی چەک بوو ,ئێستا بە ھاوپشتی کردنی دوژمنانە دژبە نەتەوەی کورد , باشە خۆ دوژمنانی کوردیش ئەوەیان دەوێت,لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ سەرکردایەتی کوردستان بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ ھەموو جاشەکان دەرکرد بەڵام بە مەرجی ئەوانەی دەستیان سور نەبووە لە خوێنی کورد کەچی ئێستا بە جۆرێکی دیکە جاشایەتیان ھێناوەتە ئاراوە بە دامەزراندنی حزب و رێکخراوی مەدەنی ,ئەگەرچی تا ئێستا لە سەدا پەنجا خاکی کوردستان داگیر کراوە و نەمانتوانیوە بیگەڕێنینە سەر باوشی ھەرێمی کوردستان ,لەم کاتە ھەستیارە پێویست وایە ھەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەست لەنێو دەستی یەکتر بن و بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوایەتیان ئەنجام بدایە و ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بخستایە گڕ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ,بەڵام ڕاستە پێشینان وتویانە دار وتویەتی ئەگەر تەور کلکی لە خۆم نەبێت ناتوانی بمبڕێتەوە ,
بۆیە پێویستە ڕێگە نەدرێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە و ئەرکێکە لە سەر سەرکردایەتی کوردستان لێپیچونەوە لەگەڵ ئەو خەڵکانە بکات , بۆ ئەوەی چیتر زاتی ئەوە نەکەن لە دژی نەتەوەکەیان بوەستن و کار بکەن بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد,لەکۆتایدا دەڵم جاش ھەر جاشە ئەگەر لەژێر ھەر ناوێک بێت,
Wshyar_wali١٢@yahoo.com