وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا هەردوو هونەرمەندى بوارى شانۆ و دراما “تەها ئاغاجان و ئەیام ئەکرەم” بەشدارى بکەن لە کورتە فیلمى “گرەو” لە نووسین و سیناریۆی تەحسین فایق و دەرهێنانى تەنیا کەریم. لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا تەها ئاغاجان گوتى: دواى ئەوەى وەکو ئەکتەر بەشداریم کرد لە فیلمى سینەمایی “گوڵەکانى کەرکووک”، کە رۆڵی کەسێکم بەرجەستەکرد تا بڵێی خراپ بوو لە سەردەمى بەعس تەحەداى لەخەڵک و پێشمەرگە دەکرد، هەروەها دواى ئەوە بەنیازین بۆ فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕینى هەولێر وەکو ئەکتەر بەشدار بم لە کورتە فیلمى گرەو لە نووسین و سیناریۆی تەحسین فایق و دەرهێنانى تەنیا کەریم، کە لەوێدا من رۆڵی بەڕێوەبەرى بانقێک بەرجەستە دەکەم و لەپاڵ منیشدا هونەرمەند ئەیام ئەکرەم لەو کورتە فیلمە بەشدارە.
جێی ئاماژەیە هەریەک لە هونەرمەندان تەهائاغاجان و ئەیام ئەکرەم بەشدارییان لە چەندین کارى شانۆیی و درامى کردووە و ماوەى چەند ساڵێکیشە خەریکى کارى هونەرین.
مەسعودى مەلا هەمزە