سـهیرو سـهمهرهی نیمچه نووسـهرو رۆشـنبیری کورد لەوەدایە کە ههر قهڵهمهکهی وهك مناڵی ســاوا گاگۆڵکێی کرد ، ئەوا دهســت دهکات بهنوســین و خۆی ئهدات لهههموو بوارهکانی ژیان .. ئیتر ئەمــە سـیاسـهتە .. ئابوورییە .. کۆمهڵایهتییە .. فەلسـەفەیە .. ئهدهب و هونهرە … هەندێ جار لەسـەر خەتەنە سووران و پەتای بزنە کێویش دەنووسێت ، هیچ کێشهیهکیان نییه!! له زهمهنێکداین کە هیچ مهترسییهك .. حورمهتێك دانانرێت بۆ ووشه ، بازۆر درێژهی نهدهمێ و بێمه ناو مهبهستی ئهم نوسینهوه ،
لهو رۆژهوهی دوا ئهلقهی زنجیره درامای – رۆژگاره تهریبهکـــان – لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی یەوە پهخشکرا ، رۆژانه رووداوهکانی ئهم درامایه له مێشکمدا دههێنم و دهبهم بەمەبەستی ئەوەی کە بابەتێکی رەخنەیی لەسەر ئەم درامایە بنووسم بەڵام بەداخەوە ناتونم کە خۆم کۆکەمەوە و ووردبینبم و هەموو لایەنە هونەرییەکانی بەسەرکەمەوە ، ئەم درامایە لەو جۆرە درامانەیە کە مەحاڵە بتوانرێت بە یەکجار بینین حەقی رەخنەیی بدەیتێ ، جورئهت ناکهم کە دەستبدەمە قەڵەمەکەم و بابەتێك لەسەر ئەم درامایەو ئەو هونەرمەندە گەورانەی کە لەم درامایەدا بەشداریانکردبوو بنووسم .. هەر لە دەرهێنەری بە ئەزموون کامەران رەئوف تا هونەرمەدانی بەتوانای وەك سەباح عەبدولرەحمان ، کاوەی ئەحمەد میرزا، سەلام کۆیی ، تاریق ئاکرەیی ، نەرمین کاوانی ، هادی مەحمود ، ئیسماعیل قادر، نێرگز کە بۆ یەکەم جارە دەیبینم ، نازانم ئەگەر پێشتر رۆڵی بینیبێت ، لە کۆی بینینم بۆ گشت ئەڵقەکانی ئەو درامایە هەستم بە جوڵەیەکی فیکری و جوانی پتەو دەکرد کە لەژێر رووداوەکاندا وەك بورکانێك دەجوڵێت ، بەبەردەوامی سیحرێك هەبوو کە رایدەکێشایت کە بەرەو قوڵایی دراماکە رۆچیتە خوارەوە بێ ئەوەی ساتەوەختێك تێپەڕێت و نائومێدبیت لە دۆزینەوەی پارچە زێڕێکی بریقەدارکە بەبەردەوامی ئەم درامایە زانیارییەکی تازەی لە فۆرمێکی پڕ زانست و شارەزا پێدەبەخشیت ، هەرلە بواری جوڵەی ئەکتەر و جوڵەی کامێرا و هەڵبژاردنی شوێن و وێنەگرتن و رووناکی و هەموو پێکهاتەکانی وێنە ، هەست و سۆزێکی ناسك رووداوەکانی لە ئامێز گرتبوو ، بینای کارەکتەر بەجۆرێك داڕێژرابوو کە بە مەحاڵی دەزانیت کە کارەکتەرێکی وەك میرزا یاخود فاتیح .. سالە .. سابیر .. فاتە ، رەیس کەمال ، حەمۆل … بوونی نەبێت لە واقیعدا ، چەند رۆژێك لەمەوپێش هونەرمەند سەلام کۆیی م بینی هەرچەندم کرد ناوی نەهاتە سەر زمانم بە عەباس بەگ سڵاوم لێکرد ، نواندن لەم درامایەدا لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو.. هەست بەو ووزە فیکری و هەستە قوڵە دەکرا کە ئەم ئەکتەرانە زۆر زیرەکانە جڵەوی رۆڵەکانیان گرتوە . جیاوازییەکی زۆر سەرنج راکێش بەدی دەکرا بە بەراوردکردن لەگەڵ دراماکانی تردا ، جگە لەوەی کە بۆ یەکەم جارە گوێ بیستی جۆرێك لە دیالۆگ – حوار – بم کە هەر کارەکتەرە و بە زمانی خۆی ئەدوا بە ئاستی رۆشنبیری و پەروەردەیی چینایەتی خۆی تێئەفکری و ئەدوا ..لەهەمووشی سەرنج راکێشتر کە ئاستی گەورەی سینارێست دەسەلمێنێت ئەو دوو مەبەستگەراییەبوو لە دیالۆگدا کە بەردەوام دەبوایە ئاگاداری مەبەستە شاراوەکانی یاخود نهێنییەکانی رستەکانبین ، یەکێك لە هەرە نهێنییەکانی ئەم درامایە ئەوەیە کە بەئاسانی خۆی نادات بەدەستەوە و بوار نادات بە بینەر بۆ ساتەوەختێك کە غافڵ بیت لە بینین و شیکردنەوەی رووداو و دیالۆگ ، درامایەكبوو ئیجباری دەکردیت کە بە کۆی چاو و گوێچکە و عەقڵ و هەست سەیری کەیت نەك وەك دراما تورکی و مەکسیکییەکان لە چ ئەڵقەیەکەوە سەیری دەکەیت تێدەگەیت ئیتر لەکاتی دراماکەدا میوان بەڕێ دەکەیت.. سەرخەوێك دەشکێنیت.. دەست با ئاو دەگەێنیت .. هەر تێدەگەیت ، ئەوکەسانەی ئیدمانیان کردوە لەسەر ئەو جۆرە درامایانە ، رۆژگارە تەریبەکانیان پێ هەزم ناکرێت ، نەدەبوایە کاك فەرهەنگ جاف پێش ئەوەی دەستبداتە قەڵەمەکەی .. بەڕاست و چەپدا بە درامەکەدا بێتە خوارەوە لە نووسینێکدا لە ژێر ناوی – ناتەریبی لە تەریب بوونەوەی کارەکانی تری هونەرمەند کامەران رەئوف – کە لە چرا تیڤی بڵاوکراوەتەوە ، دەبوایە هەڵوێستەیەکی بکردایە و ئاوڕێکی لە مێژووی پڕ لە داهێنانی ئەم هونەرمەندانە بدایەتەوە و پرسیارێکی شیاوی لە خۆی بکردایە ، تۆبڵێی ئەم هونەرمەندانە بەو رادەیە لە ئاستی مەسئولییەتدا نەبن .. منیش پرسیارێك دەکەم تۆبڵێی چاو و هەســت و ئاستی رۆشنبیری تۆ لە ئاســتی رەخنەگرتن بیت لەم درامایــە ، ئەگەر لەو رەخنە گرانە نەبیت کە عاشق و ئیدماننەبووبیت لەسەر دراما تورکییەکان و زەرفێك گوڵە بەڕۆژە نەتروکێنیت بەدیار موهەنەد و نورەوە و ژێرپیاڵەیەك فرمێسك نەڕێژیت لەگەڵ رووداوەکانیدا ، ئەگەر سـەیرێکی خاڵـــــــــــە رەخنەییەکانی ئەم ( رەخنەگرە) بکەین چەند خاڵێك دەبینین کە لە هیچ کتێبێکی رەخنەیدا نییە هەر لە ئەرستۆوە تا ئەمڕۆمان– نواندن ساردوو سڕی پێوە دیاربوو،زمانی گفتوگۆ (حوار ) زۆر لاواز بوو رەنگە لە سەرجەم ئەڵقەکاندا (٢٠٠٠) ووشە نەھاتبێتە گۆ . ( گەر کاك فەرهەنگ خاڵە هەرە سەرەتاییەکانی سیناریۆ نوسین بزانێت ئەم خاڵە بە لاواز دانانێت جونکە سیناریۆ گێڕانەوەی جیرۆکێکە بە وێنە نەك بەو چەنە بازییەی لە دراماکانیتردا هەیە ) دواتر ھەموو رووداوەکان لە کاتێکی دیاری کراودا دەخولانەوە ( بەدڵنیاییەوە دەبێت رووداوەکان لە کاتێکی دیاریکراودابێت ) رەنگە ئەو (٢٠) بیست ئەڵقەیە دەرھێنەر بیتوانیبایە بە فیلمێکی (کاتژمێرو نیو) دەریبکا ( ئەمەیان زۆرە ) .
ئەم نووسینە سەرپێیەم کە ناوی نانێم رەخنەیی تەنها خستنەرووی هەندێ راستییە و هەوڵێکە کە نەیەڵین ناحەزان و بازرگانەکانی نێو هونەری کوردی ئەو کەسانەی کە وێنەی راستەقینەی هونەرمەندی رەسەنیان لای بەرپرسان رەش و ناشرینکرد، زەفەر بە هەنگاوە جدییەکان بەرن و بەردەوامبن لە ئاودیوکردنی بەرهەمە ژەهراوییەکانیان لە تاریکە شەودا .
بەو هیوایەم کە جارێکی دی ئەم بەرهەمە بە پێزە ببینمەوە و بتوانم بە جۆرێکی فراوانتر و قووڵتر لەسەر ئەم درامایە بدوێم کە شایەنی نووسینە . دەستتان ماچ دەکەم هونەرمەندانی رۆژگارە مەزنەکان سوپاس بۆ وەزارەتی رۆشنبیری – ب/گ/سینەما هەروەها بۆ کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی .
رێبوار حمە شریف