سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ده‌ڤه‌ری بادینان نازك نێروه‌یی له روباری زێی گه‌وره دۆزرایه‌وه.
سایتی ئێن ئار تی بڵاویکردەوە، تیمه‌كانی مه‌له‌وان سه‌عات 10:45 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌یان دۆزیه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ خۆی فڕێدابوه ناو روباری زێی گه‌وره‌وه.
سه‌عات 8:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ نازك نێروه‌یی به مۆبایله‌كه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌ك بۆ دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌نێرێت و هه‌ر به نامه‌ش داوای گه‌ردن ئازادی له خوشكه‌كه‌ی ده‌كات و پاشان دیار نامێت.
سه‌عات 11.30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی دوێنێ پۆلیس توانی جوتێك پێڵاو و له‌چك و مۆبایلی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر زێی گه‌وره بدۆزێته‌وه.
له‌ئێستادا ته‌رمی نازك نێروه‌یی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئامێدی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌هۆكاری مردنه‌كه‌ی بكرێت.
هونه‌رمه‌ند نازك نێروه‌یی ساڵی 1987 له ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌دایك بوه، چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی هه‌یه