ئەحمەد رەجەب
وانەکانى ژیان :
پاش ئەوەى رژێمى دیکتاتۆرى هەموو دەرگاکانى بەرووى چالاکى ئەدیبان و نووسەرانى پێشکەوتنخواز لە کوردستان داخست و بە هەموو شێوەیەک کەوتە هەوڵدانى سرینەوەى ئەدەبى پێشکوتخوازى کوردى لەلایەک و, لەلایەکى ترهوه پشتگیرکردن لە بیرى شۆڤەنیستى ودواکەوتن و, دوژمنیاتیکردنى گەلى کوردو زمانى کوردى و نەمانى یەکێتی نووسەرانى کوردو، لە کۆتایى ساڵى 1980 ئەو یەکێتییە چالاکانە پەرەى بە ئەدەب و رۆشنبیرىداو قەت نەچووە ژێر رکێفی فاشیستەکان و ئەوان دیانوێست ببێتە زورنایەک لە زورناکانى پیاهەڵدان و پروپاگەندەى بەعسیان.
نووسەرو ئەدیبانى کور دبە بوغزو توورەییەوە دژى بریارەکانى بەعس بوونەوەو ئەوەش لە دوو خاڵدا دەردەکەوێت : یەکەمیان ژمارەى ئەو کوردانەى کە چوونەتە ناو ئەو یەکێتیە کە حزبى بەعس دروستیکردووە گوایە یەکێتییەکە بۆ هەموو عێراقییەکان لە پەنجەکانى دەست تێناپەرن و دووەمیان بانگەوازێک لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەرو ئەدیبانى پێشمەرگە بۆ نووسەران و ئەدیبانى کورد لە 3 ى کانونى یەکەمى 1980 بڵاوکرایەوەو لە گەڵ بانگەوازەکە ( دەستەى کاتى یەکێتى ئەدیبانى کوردستان) راگەیەنرا وەک درێژەپێدان بۆهەمان ئامانجى پیرۆزى { یەکێتى ئەدیبانى کورد} و هەروا بەشدارییەکى ئەدیبانى کوردە لە شۆرشی نوێی گەلى کورد بە تایبەتى و گەلى عێراق بە گشتى و لە بانگەوازەکە هاتووە :
هیچ نەماوە تەنها بەرنگاربوونەوەى توندوتؤڵ دژ بەو کردارانەى بەعسییە فاشیستەکان نەبێت و، بە پاکى ومتمانەوە شان بە شان لە گەڵ رۆشنبیرانى گەلەکەمان بەرگرى لە باوو نەریتى پیشکەوتنخواز بکەێن وەک چۆن ئەدەب و رۆشنبیرى بە درێژاى مێژوو پارێزى لێکردووەو، بانگەوازەکە بەروونى ئەوە دەخاتەروو کە دروستبوونى ئەم یەکێتیە بە ئامانجى پاراستنى { ئەدەب و هونەرى پێسشکەوتووخوازى نەتەوەکەمانە} و، دووربێت لە چەواشەکردن و تایبەتمەندى رەسەنى نەتەوایەتى بپارێزێت و قووڵتر بکرێتەوە و بەرنگارى ئەدەب و هونەرى دوواکەوتوو ببێتەوە کە هەوڵدەدەن بۆ چەواشەنەکردن وپهرهدان به رەگەزپەرستى و تیرۆرو تاوان و دەیانەوێت موراڵ وئەخلاق ونەریتىسهدهكانی ناوهراست و تاریکستان لە کوردستان و هەموو عێراق بڵاو بکەنەوە
لە دواى کردەوەکانى رژێمى دیکتاتۆرى حزبى بەعس دهستهی كاتی ب نووسهرانی شاخ كهوتهكاركردن و لەم بەرێزانە پێکهاتبوو : ئەحمەد دڵزار، محەمەد عەباس ( حاجى مەمۆ) ، رەفیق سابسرو هەڤاڵ کوێستانى ئهبو بهكر خوشناوو، زەنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداو، لە کۆبوونەوەیەکدا بریاردرا دەستهی دامەزرێنەر کۆبکرێتەوەو ورێخراوێکى ئەدەبى سەربەخۆ بۆ هەموو نووسەرانى شاخ بەبی جیاوازى بیرو بۆچوون و حزبایەتىهتیان پێکبهێنرێت و ناوى { کۆمەڵەى نووسەرانى کوردستنان } بێت و، لەو کۆبەەنەوەیەدا ئەمانە ئامادە بوون : ئەحمەد دڵزار ، رەفیبق سابیر، حوسەێن بەفرین ، محەمەد رەنجاو ، عەباس محەمەد ( حاجى مەمۆ) ، شەهاب عوسمان ، هاشم کۆچانى ، ئەبو بەکر خۆشناو ، فەرید ئەسەسەرد ، ناسر حەفید ، ئەحمەد رەجەب، ئەرسەلان بایزو هەڤاڵ کوێستانى و، هەر لەو کۆبووننەوەیەدا بریارى دەرکردنى گۆڤارێک بە ناو { پێروو} دراو ، ژمارە یەکى لە ئازارى 1980 بڵاوکرایەوە و لە پاڵ وتارى ژمارەکە بانگەوزازى دەستەى کاتى بۆ نووسەران و ئەم بابەتانەى تیادابوو : شیعرى بەرەنگارى ـ ئەبو بەکر خۆشناو،ئەدەب و شۆرش ـ محەمەد رەنجاو, چاوپێکەوتن لە گەڵ شاعیر سۆڤێت یەڤەشینکۆ ( وەرگێران) ، دەربارەى رەخنە لە فارسییەوە ، ژانى برسییەکان ـ شاعیرى شەهید جەمیل رەنجبەر ( پێشمەرگەى یەکێتى بوو لە کۆتایى ساڵى 1980 شەهید بوو) ، چوار هۆنراوە ـ رەفیق سابیر، چوار هۆنراوە ــ هەڤاڵ کوێستانى ، دوو هۆنراوە ـ مامە نالە، هۆنراوەیەک بۆ شەهیدى شیوعى وهونەرمەند موعتەسەم عەبدولکەریم ـ رەحیم عەزیز ، دوو هۆنراوەى شاعیرى ئێرانى خەسرەو گوڵسورخى ـ وەرگێرانى بابى ئازاد ، دۆزەخ ( چیرۆک) فەرید ئەسەسرد، دوو چیروک زەکریا تامر ـ وەرگێرانى کاکە باس له عهرهبییهوهو ، لە چیرۆکەکانى چیرۆکنووسى ئێرانى شەهیدى نەمر { سەمەد بەهرنگى ــ بەدەستى شاى ئێران و دهزگای ههواڵگیری ساواك ـ له رباری ئاراس خنكاو شەهید کرا} ــ وەرگێرانى ئەحمەد رەجەب لە فارسییەوە.
سەرەراى گیروگرفت و کێشەى زۆر دەستەى کاتى توانى ( پرۆژەى پەیرەوى ناوخۆى یەکێتى ئەدیبانى کوردستان) ئامادە بکات و گۆڤارەکە لە ( پێروو بۆ نووسەرى کوردستان) بگۆرێت و ، ئەمجارەشیان بە شێوەیەکى باشترو و هەروا ناوەرۆکێکی دەوڵەمەندوبڵاوكرایهوهو، ناوى یەکێتییەکەش بوو بە { یەکێتى ئەدیبانى کوردستان}.
کۆمەڵەى کوردستان :
لە هاوینى 1984 ئێمەى نووسەرو رۆژنامەوانانى پێشمەرگە لە بنکەى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە وشکەناو لە نێوان خۆرنەوەزان و ئەحمەدئاوا کە لە هەمان کاتدا بارەگاى لقى سێى پارتى بوو کۆبوونەوەیەکمان کردو، لەو کۆبوونەوەیە دا ئەم برایانە ئاماده بوون : سەید فەتحوڵلا کاکەیى کارگێرى لقى سێ ، ئازاد قەرەداغى ـ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى و بەرپرسى لقى سی، مامۆستاى پەروەردەو نووسەرو هونەرمەند فەهمى کاکەیى ، پێشمەرگەى شاعیر رزگار کاکەیى ( وێڵ) ولە حزبى شیوعى عێراق ئەحمهد رەجەب و, ، لەوێدا بریارى دروستكردنی کۆمەڵەى نووسەرو رۆژنامەنووس و هونەرمەندانى پێشمهرگهی دیموکراتى عێراقمان داو، ئەم کهسانه بوونە دەستهی سەرۆکایەتى : عەبدوڵلا قەرەداغى ( فازل) سەرۆک ، مامۆستا فەهمى کاکەیى و ئەحمهد رەجەب و، گڤاریكمان بهناوی ههڵمهت دهركرد و پێناسهكهی : ههڵمهت گۆڤارێكی وهرزییه ـ لقی كهركوك و سلێمانی { كمهڵهی نووسهرو رژنامهنووس و هونهرمهندانی پێشمهرگهی دیموكراتی عێراق به كوردی و عهرهبی دهری دهكات} وئهم كهسانه بوونه دهستهی نووسهران: عەبدوڵلا قەرەداغى ( فازل) ، مامۆستا فەهمى کاکەیى و ئەحمهد رەجەب.
14/4/2021
تێبینی :
كتیبی : ئهو رۆژانهی نیشتمان هی ههمووان بوو ـت ههڤاڵ كوێستانی.
ئهرشیفی رێزدار مامستای پهروهردهو نووسهرو هونهرمهند فههمی كاكهیی.