یه‌کێک له تێکۆشه‌ره‌کانی کورد دکتۆر قاسملوو یه . ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ پرسی کورد . هەر لەو ڕێگایەش کە بۆخۆی باوەڕی پێی هەبوو سەری نایەوە و شەهید بوو . ڕه‌نگه گه‌لێکمان له‌گه‌ر بیروبۆچوونی ئه‌و کاته‌ی ئه‌و تێکۆشه‌ره نه‌بووین و نین ،
به‌ڵام ناکرێت مێژووی تێکۆشانی بسڕینه‌وه چونکه ئه‌و نه‌مره به ده‌ستی تاوانبارترین ڕژیم شه‌هید کرا و خوێنی تێکه‌ڵاوی خوێنی ئازادیخوازان بوو. شەهید دکتور قاسملوو بووە رەمزی تێکۆشانی بەرەی رزگاریخواز دژی تێڕۆڕیستان ، له هه‌مان کاتیش له کاتی گفتوگۆ کردن به نامه‌ردی ، دوور له پڕه‌نسیبه‌کانی یاسای گفتوگۆ کردن کوژرا . رژێمی کۆنەپەرستی ئێران بەو کارەی جارەکی تر ڕووی خۆی ڕەش کرد . ئەگەرچی هەتا ئەمڕۆ دژی چەوساندنەوەی گەلانی ئێران بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ رووی رەشتر دەبێت و مەرگی روخانی نزیکتر دەبێتەوە . دکتور قاسملۆ ئه‌گه‌ر به مردنی خۆی بمرد بایه ڕه‌نگه ئه‌و ناو و ده‌نگه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی نهیبایه . نه‌یاره‌کانی له ناو حزبی دیموکرات و ده‌ره‌وی حزبی دیموکرات گه‌لێک توند له‌سه‌ریان بنووسیبایه . به‌ڵام شه‌هید بوونی به‌ده‌ستی دوژمنی میللەتی کورد ، دکتور قاسملووی کرده خۆشه‌ویستی هه‌مووان . حزبی دیموکراتی کوردستان به هه‌ردوو باڵه‌وه له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی تری کوردستانی ئێران ده‌توانن له ڕێگای دادگای نێوده‌وڵه‌تی کێسی دکتور قاسملۆ جاره‌کی تر بکه‌نه‌وه و داوای دادگایی کردنی بکوژانی له وڵاتێکی بێلایه‌نی وه‌کو سوێد و سویسرا و نه‌رویژ و فه‌ره‌نسا بکه‌ن و بۆ خه‌ڵکی یان ئاشکرا بکه‌ن . ئه‌و کاره هینده سه‌خت نی یه که داوای ئه‌و دادگایی یه بکرێت ، بەتایبەت کە دکتور قاسملوو هاوڕێ ی دیبلوماتی چاکی هەبووە . دکتور قاسملۆۆ له بواری نووسین دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه و جێی ده‌ستی دیاره له ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی کوردستان که به‌درێژایی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌رده‌چوو پاش روخانی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد ، جگه له‌وه‌ش خۆی له‌گه‌لێک بواری مێژوویی و سیاسی ده‌دا و سامانێکی باشی بۆ کورد به‌جێ هێشتووه . دکتور قاسملوو بۆخۆی ئه‌ندامی حزبی توده بوو که دژی حزبی توده خه‌تی خۆی گرت بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌که به‌ته‌نها نه‌مێنیته‌وه له‌گه‌ڵ موجاهیدی خه‌ڵق به‌ره‌ی به‌ست و له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی وهل بوو ده‌ستی تێکه‌ڵاو کرد . ئه‌و دوو کاره به زیانی ناو و ده‌نگی قاسملوو گه‌ڕاوه. په‌یوه‌ندی قاسملوو له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به‌تین بوو به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی قاسملۆ یه‌کێتی برده وه لای صه‌دام حسێن وهل بوو . بۆ چاکه‌ی ئه‌وکاره هه‌نووکه‌ش ئه‌من جاره‌کی تر ده‌نووسمه‌وه که جه‌لال تاڵه‌بانی له نهێنیه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه‌ی دکتور قاسملوو و ڕژێمی بۆگه‌نی ئیران ئاگادار بووه و ڕه‌نگه هه‌ستی به‌وه‌ش کردبێت که ڕژێمی بۆگه‌نی ئیران نیازپاک نه‌بووه به‌رامبه‌ر داواکانی حزبی دیموکرات و قاسملوو . پاش سێ ساڵی تر یان هه‌شت ساڵی تر ده‌بیته 25 یان 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه و هیوادارم ئه‌وکاته هه‌موو نهێنیه‌کان ئاشکراببن و بزانین تاوانه‌که چۆن پیلانی بۆ داڕێژراوه و چۆن ئه‌نجام دراوه . ریز و خۆشه‌ویستم بۆ ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره وای لێکردم زیاره‌تی گلکۆی ئه‌و نه‌مره بکه‌م لە پاریس و گوڵێک له‌سه‌ر سینگی دابنێم . هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌باری فکری یه‌وه هه‌ردووکمان له‌یه‌کتر جیاوازین و ئه‌و ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراتی جیهانی بووه من دژی ئه‌و ڕێبازه بووم که ئه‌و باوه‌ڕی پێی هه‌بوو . له نزیکه‌وه‌ش یه‌کترمان ناسیووه و به دیداری یه‌کتر شادبووین . دۆستێکی نزیکی حزبی شیوعی عێراق و هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د بووه . گەلێک نووسین و بابەت دەربارەی ئەو تێکۆشەرە گەورەیە نووسراوە . عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ساڵی 1930 له شاری ورمێ له خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایک بووه . خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له ورمێ و تاران ته‌واوکردووه . هه‌ر له ساڵانی 1945 وه به‌شداری کاری سیاسی ده‌بێت و له رێگای یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کار ده‌کات . له‌به‌ر هه‌بوونی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ساڵی 1948 چووه پاریس بۆ خوێندن پاشان چووه پراگ . هەر لە پراگ هاوسەری ژیانی هێنا . زیره‌ک بوو له‌زمان دا زمانه‌کانی کوردی ، فارسی ، تورکی ، عاره‌بی ، فه‌ره‌نسی ، ئینگلیزی ، چیکی ، رووسی به باشی ده‌زانی . دکتورقاسلوو خودی خۆی پێشەکی بۆ تاریک و روون مامۆستا هێمن نووسی هەر خودی حزبەکەشی بە جاش ناوی برد ، کە دکتور قاسملوو دەیزانی هێمن و مامە غەنی و حەمەدەمین سیراجی و هاوڕێ یەکانی یان هەرگیز جاش نەبوون و لەبەری دژی میللەتەکەیان نەبوون . له هه‌وراز و نشێوی رێگای تێکۆشانی حزبی دیموکرات و تێکۆشانی له کوردستانی ئێران ، له ساڵی 1971 له کۆنفرانسی سێیه‌م دکتۆر قاسملوو به سکرتیری حزبی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرا تا ڕۆژی شەهید بوونی بەرپرسی یەکەمی بەشێکی ئەو حزبە بووە . دکتور قاسملوو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی حزبی دیموکرات له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و دکتور فازل ره‌سول له رێکه‌وتی 13/7/1989 له ڤێنا پایه‌ته‌ختی نه‌مسا [ئوتریش] له کاتی گفتوگۆکردن ، به ده‌ستی تێڕۆڕیسته‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌هیدکران .
بۆ یادی ئەو ڕۆژە رەشە چەپکێک گوڵ بۆ سەر گڵکۆی تێکۆشەر دکتور قاسملوو و هاوڕێ یەکانی . سەرشۆڕی و ڕیسوابوون بۆ بکوژانی ئەو نەمرانە .
فه‌هد گرده‌وانی 13/7/2011ستۆکهۆڵم