ئاسۆ بیاره‌یی
یادو ئه‌زمونه‌كانی پشكۆ نه‌جمه‌دین و من.
یاده‌كانی، گێڕانه‌وه‌كانی بۆ هه‌موو منێكی بوو به پێشمه‌رگه، له و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌ودا خۆم دێته‌وه، كاتێك هێشتا ڕیشم ده‌رنه‌كردبوو باوه‌شم كرد به شاخدا تاكو ئاواتی چینی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بهێنمه دی، هه‌رچه‌نده دوای چه‌ند مانگێك بۆم ساغ بووه‌وه كه كوردستان داگیركراوه و ده‌بێت رزگار بكرێت، هه‌رچه‌نده وه‌كو زۆربه‌ی پێشمه‌رگه، تووشی ترواما(داخورپان) و كاره‌ساتی شه‌ڕ بووم و تا ئێستاش وه‌كو زه‌نگێكی ترسناك له ساته‌كانمدا دام بوونیان ناسڕێته‌وه. هێشتا رۆخساری دایكمم له به‌ر چاوه كاتێك پێكه‌وه به‌ره‌و بناری هه‌ورامان، له رێكه‌وتی 4-12-1983 گه‌یشتینه بنه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ڕه‌چاڵ، ئه‌و( دایكم) به شانازییه‌وه ووتی: ئه‌م كوڕه‌متان بۆ خه‌بات ده‌ده‌مه ده‌ست و له‌و ڕۆژه چه‌ند جارێك نه‌بێت، نه‌مدییه‌وه، تاكو ساڵی 1994 هه‌واڵی كۆچی دواییم بۆ هات.
بۆچی تێروانینێكی سۆسیۆسایكۆلۆژی؟
سۆسیال سایكۆلۆژی ئه زانسته‌یه كه پێوه‌ندی نێوان كۆمه‌لگه و تاك ده‌ستنیشان ده‌كات، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر تاك و تاك له سه‌ر كۆمه‌ڵگه. سۆسیاسایكۆلۆژی ده‌كه‌وێته نێوان زانستی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی. له‌م تێرمانه‌دا له‌سه‌ر یاده‌كانی پشكۆ نه‌جمه‌دین، گرنگه گاریگه‌ری پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌لگه‌ی كوردی و ئه‌و هێزانه‌ی كه ڕه‌فتاری تاك دروست ده‌كه‌ن و ده‌خه‌مڵێنن، بخرێته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر وێنه‌یه‌كی پوخته‌ی بكه‌وێته به‌رده‌م كه تا چئاستێك و چۆن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
كۆمه‌ڵگه ئه‌و كارگه‌یه‌یه كه تاكه‌كان به‌رهه‌م دێنێت و له پێوه‌رو نۆرمه‌كانیدا كۆتیان ده‌كات ( Stvens دیمانه‌ی سۆسیال كۆنستكتره‌كتیڤیزم، لاپه‌ڕه 259)، ژیانی مرۆڤه‌كان گرێدراوه به سۆسیوكلتۆره‌ی كه تێیدا ده‌ژین و كه‌سایه‌تێكی كۆله‌كتیڤیان بۆ دروست ده‌بێت و به‌و پیوه‌رانه هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵگه‌كه بۆی داناوه. كه‌واته بوونی شه‌ڕی خۆ كوژی چه‌ند ساڵه‌ی كورد كه ناوی به‌شه‌ڕی براكوژی ناوبه‌نگی مێژوویی هه‌یه، به‌رهه‌می ئه‌و پیۆه‌رانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی و پاشكه‌وتوو، كه جڵه‌وی تاكه‌كانی خۆی پێ به‌ستووه‌ته‌وه. لێ ئێمه هێشتا له ماڵی خۆمان نه‌بووینه‌ته خاوه‌ن ماڵ ، به‌ڵام زۆرانی ئه‌وه‌مانه كه كامان ئه‌وه‌ی دی بدا به زه‌ویدا و ملی بشكێنێت. ، له خوێنماندا شه‌تاوی دووبه‌ره‌كی و قین فیچقه‌ی دێت و ده‌ڤه‌رێكی تیا نیه به‌خوێنی ئێمه‌ی برا سوورنه‌بووبێت. له هۆشماندا مێخی پێوه‌ره شه‌رخوازه‌كانی بنه‌ماڵه چووه‌ته خواره‌وه و كوشتنی برا و خۆشكه‌كانمان لا ئاساییه تاكو داوای مافمان له داگیركه‌رانی كوردستان. هێنده ئه‌و پێوه‌ر و نۆرمانه‌ی بنه‌ماڵه و خێڵمان لا خه‌سته، كه گوێكانمان ووشه‌ی یه‌كتر نابیستێت، ته‌نها ئاژاوه و شه‌ڕ نه‌بێت. زۆربه‌مان تووشی تراومای خێڵ و بنه‌ماڵه و سه‌رۆك بووین و هۆشی لێ بڕیووین، بووه‌ته باس و ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌مان. ئه‌م بۆچونه ته‌واو له‌گه‌ڵ بۆچه‌نه‌كانی نیتشه‌و فروێد دا یه‌كانگیرن، كاتێك، كه‌لتور، پێوه‌ری و داب و نه‌ریت به زیندان ده‌زانن بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه و له‌بن ده‌رهێنانی هۆشیاری(یوهانسۆن2001 لاپه‌ڕه15(
هێڵی سه‌ره‌كی یاده‌وه‌ریه‌كانی نووسه‌ر:
• ژماره‌ی ئه‌زموونه‌كان 66 و كامێرای گه‌ڕانه‌وه‌ی ماتریاڵ و دیمه‌نه‌كان
پێش شه‌هێدبوونی شاری هه‌ڵه‌بجه، گه‌نجێكی خوێن گه‌رمی هه‌ڵگری تیۆریه‌كانی ماركس و لیننین و به خه‌وی به‌دیهێنانی شۆڕشی سوور و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له پارچه‌یه‌كی پڕ كینه‌و دووبه‌ره‌كی خێڵه‌كی، پاش بینینی سته‌م هه‌ژاری، ئاش به‌تاڵ، هه‌ره‌س، نسكۆ، كاره‌سات، جه‌وری خێڵ و نه‌وخوێنده‌واری، ڕۆ ده‌كاته شاخ بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ی ما‌و (بڕوانه لاپه‌ڕه 152 هه‌ره‌سی ئه‌یلول) و كاسترۆكانی ئه‌وپه‌ڕی دونیا، كه له دوا ته‌مه‌نی ژیانیاندا بوونه دیكتاتۆرێكی دڵڕه‌ق. .یاده‌كانی ئه‌و گه‌نجه لاساره و سه‌ره‌ڕۆیه، پیاوه هێمنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له 272 لاپه‌ڕه‌دا توانیویه‌تی جێگه‌ی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و چه‌ند هه‌زار یاده‌وریانه بكاته‌وه كه ته‌نها هی ئه‌و نین و میلله‌تی ژێر ده‌سته‌ی كوردیش خاوه‌نیانه. م پشكۆ توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك باش دیمه‌نه‌كان و ڕووداوه‌كان وه‌كو كامیریه‌ك بكاته ووشه‌و له گه‌نجینه‌ی مێشكی‌دا بۆ دونیای بوون دروستیان بكات.
• بوون به پێشمه‌رگه
بوون به‌پێشمه‌رگه، یان گۆڕینی جۆری تێكۆشان له خه‌باتی ڕێكخراوه‌ییه‌وه بۆ بوون چه‌كدار، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ئه‌و لاوه خوێن گه‌رمه ده‌خاته كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆه(intra) وه و جیوازی نێوان پراكتیزه‌كردنی ئه‌و تیۆریانه كه هانیان داوه و كلیلی چاره‌سه‌ركردنی میلله‌ته‌كه‌ی تیادا به‌دی ده‌كات. له‌لایه‌كی دییه‌وه ده‌كه‌وێته ناو كێشه‌كانی نێوان خۆی و كۆمه‌ڵگه سیاسیه‌كه‌ی(inter)وه، كێشه‌كانی جه‌لالی كۆنترا مه‌لایی ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنن و شه‌ڕی براكان هیوای گه‌یشتن به ئامانج لاواز ده‌كه‌ن و تیرۆریه‌كانی ماركس و ماوی لا ده‌شێوێنن. نووسه‌ر خۆی وه‌كو ئامیرێك ده‌بینێت بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ئه‌و سانسۆره خێڵه‌كی و بنه‌ماله‌ییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، له سه‌ر تاكه‌كان دروستی كردووه بۆ كۆنترۆلكردنی ده‌روونی و جه‌سته‌یی(سایكۆلۆژی و فیزیكی)یان كه خشته‌یه‌كی نه‌گۆڕ ڕه‌فتار و بیریان بگوشێت و له ده‌ره‌وه‌یدا نه‌توانن په‌ی به دنیای ئازاد و ڕه‌ها ببه‌ن. مه‌ترسی دروستبوون ئه‌و خشته نه‌گۆڕه ئه‌وه‌یه ، كه دۆخی دۆگمی و نه‌گۆڕی له نێو گروپێك خێڵێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێك ده‌خات ، كه ده‌بێته ئه‌نجامی خۆ په‌راویزكردن و سه‌یركردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه به نه‌یار، (سڤێد به‌رگ 2003، لا209-223). به تاڵكردنه‌وه‌ی تاكه‌كان له هه‌موو خودێك، بوونێك و كه‌سایه‌تێكی تۆكمه، ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست ده‌كات، كه سه‌ره‌وه‌ری و مانه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی (گروپ، خێڵ و بنه‌ماڵه..هتد) پێش خۆیان ده‌بێت و وه‌كو مرۆڤێك نامۆیان ده‌كات به بوونی خۆیان ، هه‌مان سه‌رچاوه،( سنووره‌كانی خودی تاك، لاپه‌ڕه166 تاكو 175). كه‌واته لێره‌دا بارێكی ئاساییه كه نووسه‌ر، زوو هه‌ست ده‌كات به‌و نۆرم و پێوه‌رانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بن به‌ڕێوه، له یاساكانی خێڵ و بنه‌ماله له تۆڵه، ڕق، سۆز، به‌سته‌ری خوین تێپه‌ڕناكات.
• + جیاوازی نێوان شار‌و لادێ له دۆزی كێشه سیاسیه‌كاندا
نووسه‌ر ڕاشكاوانه باسی جیاوازی كێشه سیاسی و خێڵه‌كیه‌كان له نێوان شار و لادێ‌دا ده‌خاته‌ڕو كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی +چه‌كداری. جیاوازیه‌كان له شاردا به به‌یڤ و دوور له به‌كارهێنانی چه‌ك خۆیان نیشان ده‌دا، به‌ڵام له تاریكستانی ژیانی پارتیزانیدا(لادێ‌دا) ده‌بوونه تیغی فیشه‌ك و براكان له نیوان چه‌ند به‌ره‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌دا(مه‌لایی ،جه‌لالی، حسك و پاسۆك و ئیسلامی، شیوعی، بڕوانه لاپه‌ڕه 43) و دابه‌ش ده‌بوون و ئه‌نفالێكی وه‌كو پشت ئاشان و هه‌كاریان به‌رهه‌م ده‌هێنا و هه‌زارانی وه‌كو ئه‌حمه‌د گریانه و مامه رێشه ده‌بوونه كاوڕی قوربانی بۆ رازیكردنی سه‌رۆك خێڵ و بنه‌ماڵه.
• گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و بۆسه‌دانان بۆ براكان، به‌سته‌ری خوێن و بنه‌ماڵه
له كۆمه‌ڵگه كۆله‌كتیڤ و هه‌ره‌وه‌زیه‌كاندا تاك سه‌روه‌ری خۆی له‌ده‌ست نیه و به‌سته‌ری خوێن و پێوه‌ری بنه‌ماله و خێڵ باڵا ده‌سته و سه‌رۆك بنه‌ماڵه و خێڵ خاوه‌نی هه‌موو بڕیاره‌كانه. له‌و جۆره كۆمه‌ڵگانه كه تاكه‌كان بوونیان نیه و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆ مانه‌وه‌ی بنه‌ماله، گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه دیارده‌یه‌كی دیار و ڕونه. لێره‌دا نووسه‌ر ئۆستایانه توانیوویه‌تی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌یی له ناو ئه‌و هێزه بزوێنه‌رانه‌دا وێنه‌بگرێت كه چۆن كارئه‌كته‌ره‌كان بۆ سوودی خۆیان دیساینی ده‌كه‌ن: بڕوانه شه‌ڕی كانی ژه‌نان(گورزی تۆڵه!) لاپه‌ڕه 73 تا 79 كه چۆن هه‌ڵگرانی بیری مۆدێرن(كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی) ده‌بنه سووته‌مه‌نی بڕیار سه‌رۆك خێڵ(جه‌لالی و مه‌لایی) كه چۆن له گه‌رمه‌ی خه‌ودا براكان یه‌كتر ده‌كوژن و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر دۆخی ئاژه‌ڵ. لێره‌دا هه‌ردوو لا بكوژ و قوربانی هوشیاری خۆیان له ده‌ست نیه. هه‌ره‌وه‌ها خۆدی نووسه‌ریش ده‌بیته قوربانێێك و له شه‌ڕی خێڵه‌كیدا به‌شداری ده‌كات. . نووسه‌ر توانیویه‌تی وێنه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی خێڵه‌كی كوردی بخوێنێته‌وه و كه چۆن ساڵ دوای ساڵ به‌ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵانه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌ژێته‌وه. ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامگیری توێژینه‌وه‌كانی پێره بۆردژۆ(1930-2002) كه كۆمه‌ڵناسێكی فه‌ره‌نسیبووه هاوگیر ده‌بێته‌وه كه ده‌ڵێت: ده‌سه‌لاتی سیمبۆلیی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست ئه‌و هێزانه‌وه‌یه كه زاڵن به‌سه‌ر پێوه‌ر و نۆرمه‌كاندا، (بروانه لاپه‌ڕه 414 تاكو 415 تیۆریركانی كۆمه‌ڵگه،( Andesrson & kasperson 2004). به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ش پێوه‌ندی به ئاستی گرێدانی خۆێنی نێوان تاكه‌كانی ئه‌و خێڵه یان بناماڵه‌یه هه‌یه و تا چه‌ند بۆ سه‌رۆك یان ده‌سه‌ڵاتدارنیان مله‌كه‌چن. ژیانه‌وه‌ی گیانی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی بۆ نموونه نێوان خێڵه‌كان، پارتییه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانی ناو گه‌لی كورد، پێوه‌ندیێكی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به‌و فاكته‌رانه‌وه كه ده‌بنه هۆكاری ژیانه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ر و داب و نه‌ریته كۆنه به‌درێژایی ساڵه‌كان.
ئه‌كته‌رێكی دیاری یاده‌كان و شه‌ڕی كورد كوژی
“نه‌وشیروان، پێی وابوو ناكۆكی له گه‌ڵ پارتی و ماڵباتی به‌رزانیدا سه‌ره‌كییه و ئه‌وان له به‌ره‌ی دژه شۆرشدا وه‌ستاون.!” بڕوانه سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه 208.
پشكۆ زۆر جار هه‌وڵی داوه ئۆبجه‌كتیڤانه‌و بێلایه‌ن ڕووداوه‌كان بگێڕێته‌وه و وه‌كو ته‌ماشاكه‌رێك له ته‌رازووی بۆچه‌نه‌كانی هه‌ڵیان بسه‌نگێنێت، تاڕاده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، نووسه‌ر له لاپه‌ڕه 154 تا 157 باسی ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزی نه‌وشێروان موسته‌فا ده‌كات ، كاتێك خۆی، پشكۆ و چه‌ند ئه‌ندامێك سه‌ردانی ده‌كه‌ن( نه‌وشێروان موسته‌فا كه سكرتێری كۆمه‌ڵه ده‌بێت، مۆن و توڕه، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرێت كه بۆچی دیلێك له ده‌ستیان ڕای كردووه و پشكۆ هاوڕیانی به ترسنۆك ناوزه‌د ده‌كات). نووسه‌ر به پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌یه‌وه(نه‌وشێروان موسته‌فا)دژی دیل كوشتن و كینه هه‌ڵگرتن بووه. به‌ڵام سه‌یره كه نووسه‌ر ساڵانیكی زۆر توانیویه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی وا په‌سه‌ند بكات، كه ئاگری تۆڵه نه‌ك شۆڕش فێری پارتزانه‌كانی كورد بكات و سه‌نگه‌ری بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت. ته‌نانه‌ت كارئه‌كته‌رێكی به‌رزی وه‌كو مه‌لا به‌ختیار ئاگای له‌و راستییه‌بووه كه تاچه‌ند نه‌وشیروان موسته‌فا، مرۆڤێكی دڵ پر كینه‌و و ڕه‌ق بووه، لاپه‌ڕه 155 تا 157. كه‌واته له شه‌ڕی براكاندا، هه‌موو به پێی پله‌ی لێپرساوی تاوانبارن له به فیڕۆدانی خوێنی لاوانی كورد. لیره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن كۆمه‌ڵگه تاكه‌كان به‌پیوه‌ره‌كانی خۆی، له قاڵبی بنه‌ماڵه و خێڵدا په‌روه‌رده ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی. سه‌رانی كورد به‌شێوازێكی كارامه تا ئه‌مڕۆش ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان به قازانجی تایبه‌تی خۆیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌شه(به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پێوه‌ره دڕنده‌كانی بنه‌ماڵه) بزوتنه‌وه‌ی كوردی له باشوور ئیفلیج كردووه و به‌رامبه‌ر یه‌كتر دڵڕه‌ق و بۆ داگیركه‌رانی كوردستان ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمی.
ئه‌م ده‌ربڕیه‌نه‌ی نووسه‌ر و بێلایه‌نی له باسكردن و گێڕانه‌وه‌ی ڕوودواوه‌كان، ئه‌نجامگیریه‌ك ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه:
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای پێوه‌ندیكردنی به شاخه‌وه، بیرباوه‌رڕیكی چه‌پی هه‌ڵگرتووه و نه‌گونجاوبووه له گه‌ڵ پێوه‌ندییه خێڵه‌كیه‌كان، زۆر ڕاشكاوانه‌و بێ سڵكردنه‌وه باسی زاڵبوونی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كی ده‌كات كه لێچونیی شه‌ڕی مه‌لایی و جه‌لالی ده‌بینێت.
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ئاڵای شۆڕش و زیندانی بوونی له‌لای خودی ینك و ئازاردانی، ویستوویه‌تی ڕوی شه‌ڕانگیزی ینك به‌گشتی و لایه‌نه‌كانی تر بخاته ڕو.
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له ژێر كۆنتێكستێكی نوێدایه ، بێگۆمان بۆچونه‌كانیش گۆڕاوون و ڕوداوه فره لایه‌نه‌كانی به‌شیوه‌یه‌كی تر هه‌ڵده‌سه‌نگاندووه و ته‌ماشا ی كردوون
گرنگی یاده‌روه‌ریه‌كانی وه‌كو داتایه‌كی سۆسیۆسایكۆلۆژی
• تراومای وێنه‌و شه‌ڕه‌كان
له زۆربه‌ی یاده‌كاندا، شه‌ڕه‌كان له هه‌ناوی نووسه‌ردا وه‌كو پشكۆیه‌كی گه‌ش باڵ به‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌كاندا ده‌كشێنن وچزه له جه‌سته‌ی نووسه‌ر هه‌ڵده‌ستێنن. شه‌هیدبوونی هاوڕێكانی، كوشتنی برا دوژمنه‌كانی، سووتاندی گونده‌كان، ڕوی دزێوی داگیركه‌رانی كوردستان، قێژه‌ی منداڵان و وێنه‌ی لاوێن و پڕ ئه‌مه‌كی دایكی، ناسۆره‌كانی ده‌كه‌نه پوازگه به‌رد و هه‌موو ساتێك برینداری ده‌كه‌ن. كاره‌ساته‌كان نووسه‌ر ده‌یانگێرێته‌وه ،به‌ڵام ته‌نها هی ئه‌وه نین و زۆر له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی كه له ژیاندا ماون ، سات نیه خه‌و به شه‌ڕ و به‌گوڵ و بۆردومانه‌وه نه‌بینن.
گرنگی ئه‌م یاده‌ورانه وه‌كو ماتریاڵێكی سۆسیۆسایكۆلۆژی له سه‌ر ئاستی ماكرۆ و میكرۆوه، له سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگه، ئه‌زمونێكن بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه كه تووشی میلله‌تی كورد هاتوون و ده‌به‌ن. لێ كاریگه‌ری تراوما یان كاره‌سات وه‌كو تیغێك یان درێلێك پێكهاته‌ی بوونی مرۆڤ ده‌شێوێنن و ژیانی لێ تاڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جوان بێت یان تاڵ، سروشتی بێت یان دروستكرد، بۆنی كاره‌ساتی لی دێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌تووشی كاره‌ساتی تراوما ده‌بێت. سۆسه‌ن كاپلاند كه پله‌ی پرۆفیسۆری هه‌یه له دروونناسیدا، له‌گه‌ڵ چل منداڵی جوله‌كه‌دا، دوای 40 ساڵ چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵدا كردوون، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تراواما وه‌كو زه‌نگیك ژیانی مرۆڤ ده‌شێوێنێت.
• گرێدانی ده‌روونی
نووسه‌ر به‌سته‌رێكی ده‌روونی له نێوان و خۆیی و یاده‌كانیدا دروست كردووه، یان ئه‌وه تراومای یاده‌كانن كه گیانی نووسه‌ریان به خۆوه گریداوه و دووباره و ده‌باره باسی برایی و خۆین و هاوژیان ده‌كات، ده‌روونێكی پڕ له كۆیادێكی تاڵ وهه‌ندێ جاریش خۆش. نووه‌سه‌ر زۆر باسی تراومای خنكاندنی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵه ده‌كات، كه‌ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی دوو ڕۆژ ده‌بێت و له‌گۆی ئاوی سیرواندا ده‌خنكێت،( لاپه‌ره 216 پشكۆ نه‌جمه‌دین 1978-1983). ئه‌و كاره‌ساته تاكو ئه‌مڕۆش میشكی نووسه‌ر ده‌گوشێت، تراومایه‌كی پڕ زه‌نگه.”.مامۆستا گیان من نامه‌وێت بمرم”، هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه223.
خاڵه لاوازه‌كان
• نووسه‌ر زۆر جار گێڕانه‌وه‌ی یاده‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێی تێكه‌ڵ یه‌كدی كردووه، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به ته‌مه‌نی بیست ساڵه‌ی یاده‌كانه‌یه‌وه هه‌یه‌تی و نه‌بوونی ڕۆژمێرێك كه نووسه‌ر بتوانێت پشتی پێ ببستێت. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ نه‌بوونی بایه‌خدان به‌كلتوری نووسین له نێو كوردا.
• پاش و پێشكردنی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان، بۆ نموونه نووسه‌ر له‌لاپه‌ڕه 248 واته له كۆتایی كتێبه‌كه‌یدا باسی یادێكی بوون به پێشمه‌رگه‌یی خۆی ده‌كات سالێ 1978. ئه‌م جۆره شێوازه سه‌ر له خوێنه‌ر تێك ده‌دات و هه‌میشه له بازنه‌یه‌كی بێ ئه‌نجامدا گیری ده‌كات. هه‌رچه‌نده نووسه‌ر خۆی له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كارێكی ئه‌كادیمی نانوسێت.
• باسه میژووییه‌كان هه‌ندێ جار له ناو چه‌قی یاده‌كاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، (بروانه لاپه‌ڕه 143 مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان). رونتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر نووسه‌ر به‌شێكی یاده‌وریه‌كانی ته‌رخان بكردایه بۆ به‌شی مێژوویی، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یاگاداری پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بێت له مه‌به‌ستی نووسه‌ر تێ ناگات و په‌یامه‌كه ناگات. هه‌روه‌ها هێشتا مێژووی كوردیش له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان نه‌نووسراوه‌ته‌وه تاكو خوێنه‌ر بتوانێت پێی ئاشنا بێت.
• بۆ ئاشنایی بوونی خوێنه‌ر ده‌بوو نووسه‌ر كورته‌یه‌كی مێژوویی پوختی له‌سه‌ر هه‌موو رێكخراوه‌كانی ناو ینكی پێشكه‌ش بكردایا.
• نووسه‌ر زۆر له گێڕانه‌وه‌ی یاده‌كاندا پێ داگرتووه‌و باسی كردوون، به‌ڵام به‌شیوه‌یه‌كی ڕون ئه‌و ئه‌زمونانه ناخاته به‌رده‌م خوێنه‌ران كه كامه‌نن تا وه‌كو سوودیان لێ وه‌ربگرێت بێجگه هه‌ندێ جار له باسكردنی ڕای خۆی.
• باس نه‌كردنی كاره‌ساتی هه‌كاری به شێوه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل، بڕوانه لاپه‌ڕه71 تاكو 72، ئایا ئه‌و پرسه نێهنیانه كامانه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی ینك به هه‌موو پێكهاته ڕێكخراوه‌كانیه‌وه، ئه‌وسا و ئێستا وێری ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه بڵاویان بكاته‌وه، ئایا ئه‌وه به‌شێك نیه له مێژووی كورد؟ ئایا نووسه‌ر بێداری ئه‌و بریاره هه‌ڵانه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی وه‌ری گرتوون سه‌باره‌ت به ناردنی زیاتر له 1200 كادیری كۆمه‌ڵه؟ یان ئه‌ویش بێده‌نگه؟ لیره‌شدا ده‌بێت دیسان ڕۆلی تاڵه‌بانی وه‌كو ڕابه‌رێكی ئه‌وسا و ئێستای ینك ده‌ستنیشان بكرێت، له هه‌موو هه‌نگاوێكی ینك به گشتی، چونكه هه‌رده‌م سه‌ركرده‌بووه.
خاڵه به‌هێزه‌كان
ئه‌وه خاڵه به‌هیزه‌ی كه شایه‌نی باسه نووسه‌ری “یاد و ئه‌زموون” توانیوویه‌تی په‌نجه‌ی بێ ترس بخاته سه‌ر ئه‌وه‌یه:
ناوبردنی ئه‌و كاره‌ئه‌كته‌رانه‌یه كه شه‌ڕی براكوژی (جه‌لالی و مه‌لایی) یان به‌رهه‌مهێناوه‌ته‌وه و به سه‌دان كوڕی كوردیان له پێناوی بنه‌ماڵه‌كانیاندا داوه به‌كوشت. هه‌رچه‌نده ئه‌م یادانه، ته‌نها دڵۆپێكن له دیرۆكی بزوتنه‌وه‌یه‌كی درێژ، به‌ڵام وه‌كو شایه‌تحاڵكن بۆئه‌وانه‌ی كه تاوانیان دژی مرۆڤ ئه‌نجام داوه و ڕاستیێكن، كه ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی بیلانه‌ن هه‌بووایه ده‌بوو هه‌ریه‌كه به پێی تاوانی خۆی سزا بدرایه. باشتربوو ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ساڵانی 1990تا 1996 ئه‌م یادانه‌ی تۆمار بكردایه، هه‌رچه‌نده دوورنه‌بوو ببنه جێگه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی، چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌و یادانه ته‌نها مێژوو و هیچی تر، ته‌نها توێژێكی هێجگار كه‌م ده‌یخوێننه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه بوون.
سه‌رچاوه‌كان
نه‌جمه‌دین، پ. (2008). یاد و ئه‌زموون. سوێد: چاپخانه‌ی كتابی هه‌رزان، چاپی یه‌كه‌م
Kaplan, S. (2003). Barn under Förintelsen då och nu. Finland: tryckning WS BO Bookwell. ISBN 91-27-09648-8
Stevens, R ( 1998). Att förstå människor. Lund: Studentlitteratur.
Andersson, H & Kaspersen, L.B. (2003). Klassisk och modern Samhällsteor. Lund: Studentlitteratur.
Johansson, T.(2001). Socialpsykologi – subjektivitet, överskridande och förändring. . Lund: Studentlitteratur.
Svedberg, L. ( 2003). Gruppsykolog- om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur.
ئاسۆ بیاره‌یی