مەسعودی مەلا ھەمزە :لە درێژەی چالاکییەکانیان و بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی دنیا، تیپی نەتەوەیی ھونەرەمیللییەکانی ھەولێر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵتی کیچەرا لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەشدارییان کرد.
بەدرەدین بابەکر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تیپی ھونەرەمیللییەکانی ھەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی”بە وەفدێکی ٢٢ کەسی تیپەکەمان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کیچەڕا لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەشداری کردو توانیمان چەند بەرھەمێکی کوردی نمایش بکەین”.
بەدرەدین گوتیشی”لەم فێستیڤاڵەدا ١٠ وڵاتی جیھانی بەشداربوون و تیپەکەمان ٢٢ نمایشی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی پۆڵۆنیا ئەنجامدا، کە نمایشەکان بوونە مایەی سەرنجی ئامادەبووان”.