ئێوارەی 4-2-2010 کاتژمێر 4 لە هۆلی میدیای شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کۆمەلێک لە هونەرمەند و رۆشنبیر و ڕاگەیاندکار و نوێنەرانی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی فراواندا، تیپی مۆسیقایی چرا هەستا بە سازدانی کۆنسێرتێکی هونەری ( گۆرانی و مۆسیقا) بۆ هەریەک لە هونەرمەندان ( کامەران عبدالرحمن ، هادی رسول، ئاوارە فتاح) و چەند بەهرەمەندی تازە پێگەیشتوو..
تیپی مۆسیقای چرا تیپێکی موزیکی کوردیە و لە 29-12-2008 دووبارە دامەزرایەوە و زیاتر لە 20 موزیکژەنی گەنج لە خۆی دەگرێ و تا ئێستا چەندین چالاکی هونەری لە شاری هەولێر و دەوروبەری بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە..
سەبارەت بە پالپشتی و هاوکاری کردنی تیپەکە ( ئـاسـۆس مـحـمـود ـ بەڕێوەبەری تیپی مۆسیقای چرا) وتی: تیپەکەمان مۆلەتی فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. وە مانگانە بڕی 750000 دینارمان بۆ بڕاوەتەوە، بەلام لەو برە پارەیە تەنیا دەتوانین کرێی شوقەو کارەباو چەند شتێکی سادەی لێ بدەین و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەو شێوە هاوکاری نەکردوین، بۆیە ناتوانین چالاکیەکانمان زۆر چڕ و فراوان بکەینەوە بۆ نمونە ئێمە بۆ سازدانی ئەم کۆنسێرتە نزیکەی (2ملیۆن دینار)مان سەرف کردووە لەسەر ئەرکی خۆمان. ماوەیەک بەر لە کۆنسێرتەکە داوای هاوکاریمان کرد بۆ سازکردنی فیستیڤالێکی گەورەی هونەری( مۆسیقا و گۆرانی و هەلپەركێ) لە سالیادی دامەزراندنی تیپەکە بەلام بۆیان دابین نەکردین ناچار کردمان بەو کۆنسێرتە بە تێپەر بوونی زیاتر لە مانگێک لە سالرۆژی تیپەکە ، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەنددار دەکەینەوە کەوا چاو بە بودجەی تیپەکەمان بخشێننەوە بۆ ئەوەی بتوانین لە چالاکی و خزمەتەکانمان بەردەوام بین بە تایبەت وا بەرەو بۆنەکانی ئادار و نەورۆز دەچین…
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی کردن بە تیپی مۆسیقای چرا:
ئـاسـۆس مـحــمـود… بەڕێوەبەری تیپ
mob:009647504672681