بە بۆنەی ١/٦ ساڵیادی منداڵان تیپی مۆسیقای سۆمای منداڵان ئەلبوومێکی گۆرانی پێشکەشی منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان دەکات ،
فەخرەدین عزەدین سەرۆکی تیپی( سۆمای منداڵان) بۆ راگەیاندنەکان بەم شێوەیە ھاتە ئاخاوتن: بە بۆنەی ١/٦ رۆژی جیھانی منداڵان بە پێویستمان زانی وەک تیپەکەمان ئەلبوومێکی گۆرانی بۆ منداڵەکانی کوردستان بەرھەم بێنین، ئەم ئەلبوومەش دەبێتە نوێترین ئەلبوومی تیپەکەمان بۆساڵی ٢٠١٢ ، ئەلبوومی ئەم جارەمان پێکھاتووە لە ٦ تراکی گۆرانی کە کاری موزیکی ئەم ئەلبوومەش لە لایەن ھونەرمەند (فەرھاد حەسەن و خۆم کارمان بۆ کردووە ھەروەھا ھونەرمەند (سەلام محەمەد ) کاری دەنگی بۆ ئەنجام داوە.
فەخرەدین دەشڵێ: پەیامی ئێمە لە بڵاو کردنەوەی ئەم ئەلبوومە ئەوەیە کە ھەمیشە منداڵی کورد پا بەند بێت بە وانەکانی رۆژانەیان و ھەروەھا گوێ رایەڵی فرمانەکانی مامۆستا و دایک و باوکیان ببین و ھەمیشە ژینگەی کوردستان بپارێزن
جێگای ئاماژە پێدانە تیپی سۆمای منداڵان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر و وەرزش و لاوان / ھەولێر ە .