لە درێژەی کارو چاڵاکییەکانی تیپی موزیکی مناڵانی سلێمانی سەر بەسێکتەری پەروەردەی ڕێکخراوی مناڵ پارێزی کوردستان لە بەرواری ٣١ی ٥ی ٢٠١٢ لە هۆڵی تەوار بەشدارییان لە هەفتەی مناڵ کرد.
لەم ڕۆژەداو بە هاوبەشی کازیوەکانی سلێمانی تیپی موزیکی مناڵانی سلێمانی بە حەوت بەرهەمی (گۆرانی و موزیکی مناڵان و موزیکی کلاسیک و فۆلکلۆری مناڵان) بەسەرپەرشتی م. توانا حەمە بەشداریان لە هەفتەی منداڵ کرد کە بۆ یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان لەلایەن ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستانەوە ڕێکخرابوو.
ماوە بڵێین موزیک و گۆرانییەکان لەلایەن زیاتر لە ٣٠ منداڵی بەهرەمەندی تیپی موزیکی سلێمانی و کازیوەکانەوە پێشکەش کران و بووە جێگای خۆشحاڵی منداڵان و ئامادەبووانی ئەم چاڵاکییە هونەرییە.
پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی منداڵان