له میانه‌ی خولی ره‌مه‌زان بۆ تیپه میللییه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر، ئه‌مرۆ تیپی تۆپی پێی چراتیڤی له‌گه‌ڵ تیپی تۆپی پێی شه‌نیار به‌یه‌ك گه‌یشتن، له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو تیپ ئاستێكی باشیان نیشاندا سه‌ره‌نجام یارییه‌كی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی چرا تیڤی كۆتایی پێهات.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه و له خوله‌كی 15 یاریزان “بڵند قاسم” گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد و له خوله‌كی 26 دا یاریزان “جبار به‌كر” به گۆڵی دووه‌م تیپه‌كه‌ی له سه‌ركه‌وتن نزیكتر كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له خوله‌كی 10ـی گێمی دووه‌می یاریه‌كه یاریزان “توانا عه‌زیز” به گۆڵی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپی تۆپی پێی چرا تیڤی مسۆگه‌ر كرد.
شایانی باسه خولی تۆپی پێی ره‌مه‌زان كه به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه له لایه‌ن ناوه‌ندی دووی یه‌كێتی لاوانی كوردستان رێكخراوه ، (136) تیپ تیایدا ركابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و تا كۆتایی ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت.