مەسعودى مەلا هەمزە :بە سپۆنسەرى و سەرپەرشتى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو هونەرمەند “نزار مامە” خەریکى بەرهەمهێنانى فیلمێکى دیکۆمێنتیە لەسەر ژیانى مامۆستا سابر زەنگەنە. فیلمى دیکۆمێنتى تیشک لە دەرهێنانى نزار مامەو وێنەگرتن و مۆنتاژی کامەران رواندزى، کە ئەو فیلمە باس لە ژیانى مامۆستا سابر زەنگەنە دەکا قۆناغى وێنەگرتنى تەواوبووەو لە ئێستادا لە قۆناغى مۆنتاژدایە.نزار مامە دەرهێنەرى فیلمە دیکۆمێنتیەکە لە لێدوانێکیدا گوتى: بۆ ساڵیادى کۆچی دوایی مامۆستاى زانست “سابر زەنگەنە” خەریکى کارکردنم لە فیلمى تیشک کە باس لە ژیانى مامۆستا دەکاو بڕیارە رۆژی شەممە 14/8/2010 نمایش بکرێ، کە لەو فیلمەدا هەوڵمداوە ژیان و کار و چالاکییە سیاسی و زانستییەکانى مامۆستا نیشان بدەم، فیلمەکەش بەرهەمى بنەماڵەى کۆچکردووە”.
شایانى باسە دوایین کارى نزار مامە دەرهێنانى فیلمێکى دیکۆمێنتى بوو لەسەر هۆنەردۆستى کۆچکردوو عیرفان زەنگەنە.