دوابه‌دواى چه‌ندین ساڵ كاركردن له‌بوارى شانۆدا، هونه‌رمه‌ندى شانۆكار رۆژگار كه‌ریم رۆژ هاوشان له‌گه‌ڵ ستافیَكى ئه‌كادیمى تیپی شانۆی تیشكیان دامه‌زراند و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌كار و چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه رۆژگار كه‌ریم رۆژی دهرهیَنهر گوتى: تیپی شانۆی تیشك جیا له‌هه‌موو تیپه‌كانى دیكه وه‌ك تیپیَكى ئه‌كادیمى كه زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانمان خاوه‌ن باگراوندیَكى رۆشنبیرین و ده‌رچووى په‌یمانگاو ئه‌كادیمیان، ئه‌م تیپه وه‌ك زهرورهتیَكى واقیعى و پیَداویستییهكى هه‌نووكه‌یی كه بۆشاییه‌ك هه‌یه له ئیَستاى شانۆدا دروست بوو، ئیَمه هه‌وڵده‌ده‌ین كاریَكى باش بكه‌ین و ئه‌م تیپه موڵكى هیچ لایهنیَكى سیاسی نییه‌و هیچ لایهنیَك هاوكارى نه‌كردووین، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و تیپه تیشك بخه‌ینه سه‌ر هه‌موو كیَشهو ئاریشهكانى جه‌ماوه‌ر بهبیَ جیاوازى له‌هه‌موو ئاسته‌كان، مۆڵه‌تى ره‌سمى ئه‌و تیپهشمان له مانگى 11دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیری پیَدرا، ئیَستا بنكه‌ى سه‌ره‌كیمان له‌شارى ههولیَرهو په‌نا به‌خوا له داهاتووشدا له شاره‌كانى دیكه بنكه‌ى بۆ دادهمهزریَنین.
جیَی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ى رابردوودا رۆژگار كه‌ریم رۆژ كارى دهرهیَنانى بۆ شانۆگه‌رى كورسییه‌كان كرد‌و بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ له‌هۆڵی گه‌لى شارى ههولیَر نمایشكرا، شانۆگه‌رییه‌كه‌ش پیَشكهش به‌رۆحى پاكى ئه‌رده‌لان به‌كر كرا.