هونەرمەند تیرێژ ورمێیی لەدواین کاری هونەری خۆیدا ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی ( لۆری جان) ئامادەکردووە ، ئەم ئەلبومە لە( 12 )بەرهەم پێک هاتووە و کە دوو بەرهەم لەگۆرانیەکانی بەزاراوەی سۆرانیە و ئەوانی تریشتی بە کرمانجی ووتوە و زۆرینەی تیکست و ئاوازەکانیش هی هونەرمەند خۆیەتی ،
لەلێدوانێکی تایبەت تیرێژ ئاماژەی بەوەدا کەوا ماوەیەک بێدەنگ بوو بەڵام بەردەوامی بە کارەکانیدا و پاشان تیشکی خستەسەر ئاستی بەرهەمەکان بەوەی کەوا تەواوی کارەکانیش لە ستۆدیۆکانی تورکیا بەئەنجام گەیانراوە و بەرهەمەکانی لەسەر شێوازێکی نوێ ومۆدێرن تۆمارکردووە ، لەبارەی کاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەش و تیرێژ ئاماژەی بەوەدا کە لە( %90 ) کاری ئەلبومەکە تەواو بووە و بەنیازیشە قۆناغی کۆتایی ببڕێت و لەگەڵ کۆمپانیایەکی هونەری گرێبەست ئەنجام بدات تاکو بەزووترین بڵاوی بکاتەوە و بگاتە دەستی هەوادارانی .