دڵ لەسوژدەی چاوەکانتا بۆت دەخوێنێ ڕۆژ و شەو
نزای ئەونێک تۆپەرستە و چاویش هەرنەیماوە خەو
پەنجەکانم بۆت دەنوسن سەروای دێڕێکی شیعراوی
هەروەک مانگی شەوی تاریک یا کازێوەی خۆرەتاوی
لەکڵاوڕۆژنەی ئەم ئەوینەی پەیامی هەستێکی پێیە
نیگارمەندی جوانیکێشت لەتوکی سەر تا بنەی پێیە
دڵشاد تاقانە
Discussion about this post