ساڵی 1991 کاتێک که خه‌ڵکی کوردوستان ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ئه‌و ساڵه‌ی بــــهرپا کرد‌و دام ده‌زگای ڕژێمی به‌عسی ڕاماڵی و بۆ یـــــــــــــــهکهم جار باشوری کوردوستان ڕزگار بوو له ده‌ست ڕژێمێکی خۆێن ڕیژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌فله‌قی ، هــــــــــــــــــه‌ر چه‌نده له دوای ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه نه‌ته‌وه‌که‌مان توشی گه‌لێک نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری بوو به تایبه‌تی کـــارهساتی کۆڕه‌وه ملیۆنێکه که ده‌یان هه‌زاران مرۆڤی کورد له ژن و پیرو په‌که‌وته‌و ههرزهکـــــار تێیدا له ناوچون به هۆی ئه‌م کاره‌ساته‌شه‌وه سۆزی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و بگره سۆزی هـــــــــــــهموو جیهان کرایه‌وه بــــه ڕووی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بـــــــــــــوه هۆی پشتگیری ئه‌مه‌ریکاو و فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو کۆمـــــــــــهڵهی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وڵاتانی ئه‌ورپاو جیهان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارێک ده‌رچوو بــــه پاراستنی کورد له ده‌ست شاڵاو ڕاودونان ،
بـــــــــــــــهم هۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی بگه‌ڕیته‌وه سه‌ر زید و خاکی خۆی و وڵاته‌که‌ی ئاوه‌دان بکاته‌وه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی بــــــــــــــهعس دام ده‌زگاکانی خۆی له زیاتر له نیوه‌ی خاکی هه‌رێمی کوردوستان کشانه‌وه و ئه‌مه‌ش وای کرد کـــــــه بۆشایه‌کی گه‌وره له حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی هــــــــــــــــهرێم بکه‌وێته ژێر ده‌ستی کورد‌و هاوپه‌یمانێتی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و به‌ره‌ی کوردوستانی ئــــــــــــــــــــــهو سه‌رده‌مه و ئه‌وسای کوردوستان ئه‌مه‌ش وای کرد زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو دروست بێت بۆ نـــــهتهوهی کورد له باشوری کوردوستان دوای زیاتر له په‌نجا ساڵ لــــــــــــــــــه ئه‌زموونی کۆماری دیموکراتی مه‌هاباد و حوکمڕانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر ، له پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له باشوری کوردوستاندا یه‌که‌م په‌رله‌مان دروست بوو و ه یـه‌که‌م کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان دامه‌زرا ، لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر درێژه بــــــــــــــهم خاڵه بده‌م ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیکه‌مه خاڵی سه‌ره‌کی له‌م باسه‌دا ئـــــــــــهوهیه که هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی کوردوستان وای کردوه که بۆته دراوسی ئێران و تورکیا‌و سوریا و له مێژه‌وه خاکی کوردوستانیش دابــهش کراوه له نێوان ئێراق و ئه‌م سێ وڵاته‌دا ، هه‌مێشه ئـــــــــــــــه‌م وڵاتانه پێکه‌وه هه‌وڵی له‌ناو بردنی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان داوه و سه‌رکوتی هه‌موو شۆڕش به‌رخودانێکی گــــه‌لی کوردیان کردوه و هاوکاری سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگی یه‌کتریان کردوه بۆ له ناو بردنی هـه‌موو جولانه‌وه‌یه‌ک و شۆڕشیکی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌توانم بڵێم له دوای ساڵانی 1991کیشه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران و تورکیا توپ‌باران و موشه‌ک بارانی باشوری کوردوستانیان کردوه به تۆپ و ته‌یاره ، ئۆپهراسێونی ســـــــهربازیان کردۆته سه‌ر خاکی هه‌رێم به بیانووی سه‌رکوتکردن و له نـــاو بردنی په‌که‌که و پژاک و هه‌موو هیزه کوردیه‌کان و په‌یتا په‌یتا کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی و چوار قۆڵی کراوه به مـــهبهستی له‌ناو بردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و سه‌رنه‌گرتنی و ته‌شه‌نه‌کردنی بۆ ناو بــهشهکانی تری کوردوستان له خاکی وڵاته‌کانیاندا.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه و به درێژایی ئه‌م 18 ســــــــاڵهی که حکومه‌تی هه‌رێمی تێدا دامه‌زراوه ده‌ستی نه‌پاراستوه و تۆپ بارانی ناوچــــــــــــــــــــــه سنوریه‌کانی کوردوستانی کردوه و دژیایه‌تی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی هـــــــــهرێمی کوردوستانی کردوه بۆ سه‌رنه‌گرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ژێر ده‌سته‌یی گه‌لی کورد ، سه‌رده‌مانێک ڕاگیراوه‌و دوایی مــــــــاوهیهک سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه ، نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه ناڵندویهتی به ده‌ست ئێمپڕاتوریه‌تی عوسمـــانی و سه‌فه‌ویه‌کانه‌وه که میراتگره‌کانیان نه‌ته‌وه‌ی فارس و تورکی ئێستایه ، گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ ساتـــــــــــــــه مێژوییه‌کان
ڕۆژێک یا زه‌مه‌نێک یا ساڵانێک نابیبینهوه نه‌ته‌وه‌ی کورد توانیبێتی به ئاسوده‌یی لــــــه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی ژیا بێت ، هــــــــهموو کاتێک ترس و دڵـــهڕاوکی کوشتن و توقاندن و ڕاگواستن خه‌می گه‌وره‌ی کورد بووه..!!؟
لــه ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌و حوکمڕانی کورد تورکیا‌و به تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران چی بۆ کوردی باشور کردوه له مه‌ینه‌تی و کوشتن و ماڵ وێران کردن زیاتر نـــــــــــــــــهبێت ، له کاتێکدا په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکه‌وتنی بــــــــهرچاوی به خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام ڕۆژانه ئه‌م کۆماره ئیسلامیه تۆپبارانی خاکی کوردوستانی کردوه ، گــــــه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران به‌یه‌کدادانی سوپاکه‌ی لــــــــــــــــه گه‌ڵ گه‌ریلاکانی پژاک و په‌که‌که‌ی کردوته بیانو کۆتایی پێکدانهکانیش تۆپباران ده‌وه‌ستێنی ، زۆر داوایه‌کی ئاسته‌نگ و دژواره ، ئه‌ی خۆ ساڵانی پێشوتر ئه‌م بزوتنه‌وانه ئه‌وه‌نده چالاک نه‌بوون کــــــــــه گه‌واهی ڕاستی ئه‌م بیانوه بسه‌لمێنی ، ئێران ئه‌و که‌ڵ و په‌ل خوارده‌مه‌نی و شتومه‌کانه‌ی کـــــــــــــه دهێنێریته سه‌ر مه‌رزه‌کانی و ده‌گاته کوردوستان زۆربه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوون ڕۆژانه به سه‌دان ته‌ن لـــه‌م که‌ل و په‌ل و خۆراکانه دهسوتێنری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه و له‌ناو ده‌بردرێن ، له لایه‌کی تره‌وه خۆ ئێران بــه خۆڕایی نایداته هه‌رێمی کوردوستان و به پاره ده‌کردرێت و ده‌فرۆشرێت به کوردوستان بـــــه پێ ئاماره‌کان ساڵانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌گاته چه‌ندان ملێون دۆلار ، له‌بواری ئــه‌م ئالوگۆڕه بازرگانیشهدا كێشه‌ی تر بۆ هه‌رێمی کوردوستان دروست بووه ئـــــــــــــــــــهویش بازرگانی تلیاک و ماده هؤشبهرهکانه که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زیادی کردوه‌و به زۆری له ئێرانه‌وه دێته کوردوستان و ئــــهمهش زیانێکی گه‌وره‌ی گه‌یاندوه‌ته باری ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی کوردوستان و گه‌نج ولاوانی هه‌رێم ، ده‌توانم بڵێم پێشتر ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر نه‌بوه گه‌ر ههبوبێتیش زۆر که‌م بوه.؟
هێشتایادی زامی قوڵی نسکۆ و له‌ناوبردنی شۆڕشی گهلــــــــــــــــهکهمان له بیری هیچ تاکێکی کوردا نه‌سڕاوه‌ته‌وه که ئێران بهڕێکهوتنامه شومه‌که‌ی جه‌زائیری ساڵی 1970ی نێوان خۆی و ســــــــــهدام
بۆمیدینی سه‌رۆکی جه‌زائیر و ســــــــــــــهرپهرشتی ئه‌مه‌ریکا ، چۆن مۆرکرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا و پشتی کرده نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌وره‌ترین شۆڕشی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردی کرده قوربـــــانی و به سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و هێزی سه‌ربازی کوردیان تێدا فـــــــــــهوتان ، نه‌ته‌وه‌ی کوردیان له‌و ڕۆژه‌دا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کرد ، پاشتریش ڕێکهوتنامــــــــــــــــــهکه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بوه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌رێکی خۆیناوی له نێوان ئێراق و ئێران ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بـه‌رده‌وامی گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مرۆیی لێکه‌وته‌وه‌و تێدا زیاتر له دوو ملێون مرۆڤ لـــــــــه هه‌ردو لا کوژران و بــه سه‌دها هه‌زاری تریش بریندار و شۆین بزر بون ، تا ئـــــــــــــــــــــــــــهم ساته‌ش ئه‌و کێشه‌یه بوته هۆی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بــــــــــــــه گشتی ، ئێستاش دوای چه‌ندان ساڵ له نه‌هامه‌تی خه‌ڵکی کوردوستان ماوه‌ی چـــــــــــه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌خه‌ستی کـــهوتوته تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێم لـــــــــــــــه سۆران و پشده‌ر و ژاراوه و سه‌نگه‌سه‌ر و چۆمان و باڵه‌کایه‌تی و ژیانی ئاسایی له خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه کردۆته دوزه‌خ و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری لــــه ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی و بـــــــــــه ده‌یان باخ و ڕه‌ز و به‌ربومی کشتوکاڵی و مه‌ڕو ماڵاتــــی هاوڵاتیانی له‌م ده‌ڤه‌رانه سوتاندوهچگه له‌وه‌ی زه‌ره‌ری زۆری گه‌یاندوته خانوی جه‌ماوه‌ری سڤیلی ئـــــــــــــــــهم
ناوچانه‌و جێگای نیشته‌جێ لێتێکداون و ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردانی کردون ، ئـــــــــــــــــــــهمه چ یاسا‌و ڕێسایه‌که ئاینی ئیسلامی پیرۆز ئه‌مه قبوڵ ناکات..!!؟
پیرۆزی ئیسلام ڕێگای ده‌ست درێژی و ناعه‌داله‌تی و ناڕه‌وایی نه‌داوه ، کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاگر و ئاسن له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵات مامه‌ڵه ده‌کات ، ڕۆژانه به ده‌یان خــهباتگێڕ به به‌رچاوی خانه‌واده‌که‌ی و هاوڵاتیانه‌وه له سێداره ده‌دات له‌سه‌رجاده‌کان ، ئــــــه‌م هۆیانه بونه‌ته هۆی خه‌بات و به‌رخودانی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کـــه هه‌میشه زوڵم لێ‌کرا و ماف خوراو بون ، له لایه‌کی تریشه‌وه دیفاع له مافی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌کات و هاوکاری لۆجستی و سهربـــــازی و مادی و مه‌عنه‌وی حه‌ماس و حزب الله ده‌کات بۆ به‌گژا چونه‌وه‌ی ئیسرائیل و خۆی بــــــــه پارێزه‌ر و ماڤ وه‌رگری فه‌له‌ستینیه‌کان و چه‌وسێنه‌ران ده‌زانی ، لـــــــــــه ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی ڕزگاری ئێراقیشه‌وه ده‌ستی خستوته ناو هه‌موو کاروبارێکه‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه و گیروگرفته‌کانه یــــــــارمهتی گرۆپ و ملیشیاکان ده‌دات به چه‌ک و هاوکاری سه‌ربازی و نایه‌ڵیت ئێراق له دوای ئـــــــــــه‌و هه‌موو ساڵه له کوشت و قات و قڕی و نه‌هامه‌تی ههنـــــــــــــــــاسهی ئازادی بنۆشی ، گوایه ئه‌م تۆپبارانه تۆڵه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای پاسدارانه کــــــــهچی تائێستا ده‌یان هــــــــــــاوڵاتی بێ دیفاع بـــــــه هۆی ئه‌م تۆپبارانه‌وه شه‌هید و بریندار بون ، لـــه لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی ئێراقی بێده‌نگه له‌م کرده‌وانه و شێوازێکی فه‌رمی نــــــــــهگرتوته به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ده‌ست درێژیانه که ده‌کرێته سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردوستان که به‌شێکه له خاکی ئێراق ، ئـــــهمهریکاش که هێزێکی گه‌وره‌یه‌و به ڕزگاری که‌ری گه‌لانی ئێراق داه‌نرێ تا ئێستا بــــــــــه شێوازێکی فه‌رمی به‌رگری له‌م ده‌ستدرێژانه نه‌کردوه حکومه‌تی ئێران کونسڵگه‌ری له هه‌ردو شاره گه‌وره‌که‌ی هه‌رێم هـــــــــــــــهیه که هه‌ولێر و سلیمانیه لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه جیاوازی چێه لـــــــــــــــــه نێوان ئه‌و ڕژێمه فاشتهی دۆێنی سه‌دام که هـه‌موو سنوره‌کانی کوردوستانی دوای ئه‌نفال کردنی دانیشتوانه‌ی ته‌خت و ڕایگواستنه نــــــــــــــاو ئۆردوگا زۆره ملیهکان به کیمیای و گازی کوشنده باخ وڕه‌ز و کیڵگه‌کانی خـــاپور کرد ، له دوای ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه چه‌ن ساڵیکه دانیشتوانه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ســــــه‌ر زیدی خۆیان به هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ک هه‌وڵی ئاوه‌دانکردنه‌و و چاکردنی باخ و کـــــــــــــانی و کیڵگهو ڕهزهکانیانن ، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاتێکی دراوسێ کــــــــــــــــه ئه‌ویش کۆماری ئیسلامی ئێرانه توشی هه‌مان کاره‌سات و کۆڵه‌واری نه‌هامه‌تی ببنه‌وه ، بۆیه ئـه‌م تۆپبارانکردنه کارێکی ناڕه‌وا و ناعه‌داله‌تی ئیسلامێتی ئێرانه ده‌بی ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار بکرێت بـــــــــــــــــــــــه هه‌موو توانایه‌که‌وه هه‌موو ڕێکخراوه مرۆیی
خێرخوازه‌کان و وڵاتانی جیهان لێ ئاگادار بکرێته‌وه بۆ ئه‌وی گه‌وره‌ترین جه‌خت بکرێت لـــــــــــــــــه کۆماری ئیسلامی ئێران وازی پێبهێنری له‌م کرده‌وه نا ئینسانی و قێزه‌وه‌نه کـه دژ به مافهکــــــانی مرۆڤه وه به زوو ترین کــــــــــــات قه‌ره‌بوی دانیشتوانی قاره‌مانی ئــــــــــــــه‌م ناوچانه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و مادی مه‌عنه‌وی بکرێته‌وه ، سه‌رکه‌وتن بۆ کۆمه‌ڵانی خۆڕاگر….
ئاسایش عوسمان دانش
ڕۆژی 7 ی یونی ساڵی 2010 ، بۆرۆس ، سوید