زانا دڵشاد دزەیی: سینەماکاری لاو تۆفان ئەبوبەکر خەون بەوە دەبینێ وەکو سینەماکارێکی کورد بچێتە سەر فەرشی سووری فیستیڤاڵی سینەمایی کان.
تۆفان ئەبوبەکر کە خاوەنی چەند فیلمێکی دیکۆمێنتییە بە(سڤیل)ـی راگەیاند،
خەون بە فیستیڤاڵی سینەمایی (کان)ـەوە دەبینێت و گوتیشی “ھەوڵدەدەم بەھەر نرخێک بێت ئەو خەونەم لەماوەی پێج ساڵی داھاتوودا بەدی بێنم و بگەم بە فیستیڤاڵی سینەمایی کان و بەجلی کوردییەوە بەشداری بکەم”. ھەروەھا تۆفان دەڵێت “ھیوادارم سینەماکارانی کورد و لایەنی پەیوەندیدار ھاوکاری بەدیھێنانی خەونەکانی گەنجان بکەن، نەک پشتیان تێبکرێ، من دڵنیام دەگەم بە خەونەکەم و لێی پەشیمان نابمەوە”.