له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
بیرکردنه‌وه‌ی باش و خراپ له مێشکی هه‌ر یه‌کێکماندا دێت و ده‌ڕوات. هه‌ندێکمان چێژ و خؤشی له بیرکردنه‌وه خراپه‌کانمان وه‌رده‌گرین و له‌گه‌ڵیاندا ده‌ڕۆین و وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆریش به‌فیڕۆ ئه‌ده‌ین. ئه‌گه‌رچی له پاش گه‌یشتن به ئه‌مانجه خراپه‌کانمان دووچاری جۆرێك له په‌شیمان بوونه‌وه‌و دڵگرانی و بێمانای له ده‌ره‌نجامی کاره‌که‌مان ده‌بینه‌وه. ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پلانمان بۆ کاره‌کانمان کاتی بووه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سیدا بووه، بێئه‌وه‌ی هیچ جۆرێك له‌گه‌شه‌کردنی باشی له‌گه‌ڵدا بێت.
ئه‌گه‌ر بکۆڵینه‌وه له‌وانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیه‌ن، هه‌ست ئه‌که‌ین که ئه‌وان زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌دا کارده‌که‌ن که ده‌زانن باشن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیایه. ئه‌ومرۆڤانه‌ی که وزه‌یان له پێناو گه‌شه‌کردنی باشی خۆیان و مرۆڤایه‌تیدا به‌کارهێناوه، ئه‌وان به ژیرانه‌تر کاریان کردووه‌و نه‌یان هێشتوه یه‌کێك له‌و بیرکردنه‌وانه‌ی که بێئاگاییان پێیان ئه‌دات به فیڕۆ بچێت.
ڕه‌نگه زۆرێك له ئێمه ئه‌وه بزانێت که باشترین بیرکردنه‌وه ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ن که له کاتی پشوودا یان دووای پشوویه‌کی ده‌روونی و هزریه‌وه دێن. یان ده‌توانم بڵێم کاتی خه‌وتن و دوای به‌خه‌به‌ر بوونه‌وه‌مان واته سه‌ر له به‌یانی. که له‌م کاتانه‌دا مێشك خه‌ریکی داخستنی ده‌رگای بهئاگاهیه و ده‌رگا بۆ نائاگاهی ده‌کاته‌وه. هه‌ر له‌و کاتانه‌دا سه‌رچاوه شاراوه‌کانی ناوه‌وه‌مان ده‌رده‌که‌ون و مرۆڤی ژیر وداناش ئه‌وانه‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌و سهرچاوانهیدا کارده‌کات.
ڕێنمایم بۆ تۆی به‌ڕیزو ده‌روون به‌هێز که ده‌ته‌وێت به‌رده‌وام کاربکه‌یت بۆ زیاتر به‌هێزکردنی ده‌روون و که‌سایه‌تی خۆت له ئاستێکی به‌رزدا ببینیته‌وه، ئه‌وا (ئه‌دیسۆن) بکه به نمونه‌یه‌کی زیندو باش بۆ خۆت!
ئه‌دیسۆن هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن قه‌ڵه‌م و کاغه‌زی له‌لای سه‌ریه‌وه داده‌نا. ئه‌و ده‌یزانی که له‌کاتی خه‌وتندا هه‌ندێ بیرۆکه له مێشکیدا سه‌ر ههڵدهدهت که ده‌کرێت سودی هه‌بێت بۆ مه‌به‌سته پیرۆزه‌که‌ی. هه‌ر شه‌وێکی پڕبوو له بیرۆکه و ئه‌ویش هه‌مووی ده‌نوسییه‌وه. به‌یانیان که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستا ده‌بووه خاوه‌نی هه‌ندێ بیرۆکه‌ی تر به هۆی نووسراوه‌کانی شه‌ویه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له کاتی خۆیدا نهینوسیایهتهوه ڕه‌نگه سبه‌ینێ که له خه‌و هه‌ڵده‌ستا هیچی به‌بیر نه‌هاتایه‌ته‌وه( هه‌ر وه‌ك ئێستای ئێمه!؟).
که‌وابوو ئه‌م ڕێگاو پێشنیاره‌ی من تاقی بکه‌ره‌وه، له‌وانه‌یه تۆش که‌سێکی دانا‌و فه‌یله‌سوفێك بیت، کێ ده‌زانێ تۆ چ داهێنانێك ده‌که‌یت!؟
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێدانه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له‌م جۆره تاقیکردنه‌وانه‌دا تۆ مێشکت باشتر ڕاده‌هێنیت که خۆی ئاماده‌بکات بۆ هێنانی بیرۆکه‌ی باش و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ وا داواده‌که‌یت له مێشکت. مێشکیش پێویستی به ڕاهێنان و ڕاهێنانه‌وه هه‌یه.
سه‌رکه‌وتوبن………………
عه‌بدوڵا تۆفیق
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید