تۆ ده‌لێم ، تۆ ، تۆ ده‌ڵیم
مه زنه م مه که به کچێکی دڵ ره‌ق
دلی من وه ک په موو وایه
له دڵی هه‌موو که‌سێکدا یه
وه ک فریشته ! نا نا وه‌ک په ری ئاسا
مه یلم باشه و دلم هیچ بوغزێ هه‌لناگرێ
رێگا ناده‌م به‌خۆم هیچ کات !؟
تۆ!!، واده بینی
له م چاوانه خه‌تایه‌ک کراوە ؟
ئه م روخساره ی من
هه‌لکه‌وته‌ی دڵێکی رقاویه ؟
ته‌نها به قین فێر کراوه ؟
سوێند بێ ، به پاکیم
له راستیدا گومانێکم نیه
دلهی پرسۆزم ئاوێته‌ی خۆشییه
وشه‌ی جوانی نه‌بێت ، له دوولێوی من
کوا هه‌ستی بریندارکه‌ری تیا روێندراوه
ئه مجارهش تۆ ئه‌ڵێم !!!
لەو چاوانەو لەم ڕوخسارەم
گومانێک هه‌یه !؟
پر بو غزو قین بن
یان لهراستدیدا نورێک دانراوه
دلی پرئێشمی تیا چه‌قێنراوه
من ده پرسم، هاوڕێیان
وام ده بینن گه‌ر وایه
بۆم بنوسن
دلهی من له‌کام به‌رده
له چ ناوچه‌یه‌ک دانراوه
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی
5.2010