تکایە رێز لە ئاڵای کوردستان.. بگرن … !
شاخی رنگاوڕەنگی گویژە باعسی کەیفوسوور
ھەردەمە بەڕەنگێک دەپۆشی گاسپی گاسەوز وسوور
خۆر رەگی زەردیشتدیارە میللەتێکین بێ قسوور
(( زێوەر ))
ئەوچەند بەیتی ھۆنراوەیەی شاعیری خوالێخۆشبو مەبەستی لەوئاڵای کوردستانە ، ھەڵبەتە لەوبارو دۆخەدا، شاعیرنەیتوانیوە یەکسەرباسی ئاڵاکەمان بکات ، لەبەر بارودۆخی ئەوسەردەمە .
لەبیرم دێت منداڵ بووم ئەجومەسینەما ، پێش فلیمەکە ، پێشەکی : بەمارشێکی مەلیکی و ئاڵای دەولەتو مەلیکی عێراق ، مەلیک فەیسەڵی دووەم، سینەما دەکەوتەئیش ئاڵای دەوڵەتی عێراق لەسەروو مەلیکەوە بوو دەشەکایەوە ، تامارشەکە تەواودەبوو ھەرچی لەناوسینەماکەدابوو ، دەبوایە ھەڵبسایەتەسەرپێ بۆڕێزلێنان لەئاڵاکەو لە مەلیک فەیێەڵ.
لەفلیمە جەنگیەکاندا دەی بینین ، چەندین سەرباز دەکوژرێت ،تەنھا لەبەر ئەوەی ئاڵاکەیان نەکەوێتەسەرزەوی ، تاوەکو ئەگەیشتینەسەرئەو شوێنەی کەئەیانگرت.
ئاڵاکە لەبەرزترین شوێن ھەڵئەدەن؟
یان دەبینین ئەو سەربازانەی لە چەنگدادەکوژرێن ، بۆ رێزلێنانیان ، ئاڵای وڵاتەکەیان ئەخەنەسەر سندوقی تەرمەکانیان . یان ئاڵاکە ھەڵئەدرێت بەماشوسردودی نیشتیمانی ، یان ئەو دەوڵتە یا ئەو نەتەوەیە وەبەسڵاوی سەربازی رێز لە ئاڵاکەدەگیرێت وەکو سومبولێکی نەتەوەیو دەوڵەت .
لە زەمانی رژێمەکانی پێشوی عێراق لە قوتابخانەکان بە (( تحیە العلم )) ناودەبرا ، کەواتە ئاڵا رێزو تایبەت مەندی خۆی ھەیە ، جاچ ئاڵای دەوڵەت یان پارتێکی سیاسی و رێکخراوە نێو نەتەوەیەکان و رێکخراوە خێرخوازەکان و کۆمپانیاو سەرمایەدارەکانی جیھان بێت، کەھەر یەکەو ئاڵا و ئارمی تایبەتە بەخۆی ھەیەو ڕێزیشی لێدەگیرێت .
گەلی کوردمان ئاڵای تابەتی بە خۆیی ھەیە کەلە سەر داموو دەزگا حکومیەکان و پارتە سیاسیەکان و ئوتێل و زۆر شوێنی ترش ھەڵکراوە. تاکو ئیستا زۆر کەس ھەیە کە نازانن ئەو ئاڵایە جۆن ھەڵدەکرێت ، بۆ نمونە لەزۆر شوێن بینیومانە کە جۆنیەتی ھەڵدانی ئاڵاکە بە لینگەوقوج ھەڵدراوە کە بۆ خۆشیان نازانن کام رەنگ لەسەرەوە دایەو کام لە خوارەوە وەیان بینیومانە کەزۆربەی دڕاوەو ناشرین بوە ناناسرێتوە … نیوەی ماوەتەوەو نیوەکەی تریشی ھەرخوا بۆخۆی ئەزانێ بەقودرەتی قادر جیلێھاتووە ؟!!
بەداخەوە ئەو بەرپرسە بەرێزەی ئەو شوێنە نازانێت کە ئاڵایەکی تر ھەلڕ بداد لە جیاتی ئە ئاڵایەی کەدڕاوە وەیان کۆن و ناشرین بووە. مەبەستم لەم نوسینە ئەوەیەکەئێمەش دەبێت وەکو گەلانی جیھان لەکوردستانداو لە دەرەوەی ووڵاتیش رێز لەم ئاڵایەی خۆمان بگرین و وە موقەدەسیش بێت لامان .
جاران لە ئاھەنگو بۆنەکاندا کە زەماوەند دەکرا ئەوەی سەرجۆپی ھەڵپەرکێکەی ئەگرت دەستەسرێک یان تەزبیحێکی بە دەستەوەئەگرت .
ئیسابە پێجەوانەوەیە لەبۆنەو ئاھەنگەکاندا سەرچۆپیگر ئاڵایەکی کوردستانی بەدەستەوە دەگرێت، کەئەم دیاردەیەش لە ھیچ شوینێکی ئەم جیھانەدانیە و نەبینراوە، تەنھا لای ئێمەنەبێت ، کە ئەویش گالتەپێکردنە بەئاڵای پیرۆزی کوردستان ، کە ئەو ئاڵایەشمان بۆتە چقڵی و دڕکێکو جەقیوەتە ناو جاوی ناحەزانو دوژمنانمان ، جاتکا لەدامو دەزگا حیزبیو حکومیەکان و بە تایبەتی ھاوڵاتیان دەکەم لەمەو دووا سەرجۆپی بەئاڵای کوردستان نەگرن ، چونکە ئەوە ئاڵای نەتەوەیەکە چەندەھاساڵە لەخەباتدایەوە چەندین ھەزار شەھیدی داوە تاکو گەیشتۆتە ئەو ئاواتی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم ووڵات دا ھەڵکرێت. ئەوئاڵایە ھی کابرایەک نیەو سەرچۆپی و زەماوەندی پێوەدەکات ئاڵای نەتەوەیەکە ، دەبا لەمەودوا رێزلە ئاڵای کوردستان بگرین و ھەرشەکاوەبێت ئاڵای کوردستان , مردنیش بۆناحەزوو دوژمنان
یەکێ لە نووسینەکانی سەرکەوتی رەشید ئەفەندی پێش کۆچ کردنی .