به‌ندی عه‌لی .. 2012
دام پۆشه ئه‌ی شه‌و
له‌م ڕۆژگاره .. بێزارم
(گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه‌کی پیر)
بمفڕێنه ئه‌ی با
هێزی ڕاکێشانی زه‌وی
په‌ستم ئه‌کا
(گه‌ڵایه‌کی وه‌ریو)
خامۆش به ئه‌ی گڕ
چیتر باوه‌ڕت پێناکه‌م
(تکای په‌پوله‌یه‌کی به‌ئه‌زمون)
مهبارێ .. باران
خۆم تهڕترم له‌ده‌ریا
(دڵێکی زامدار)
لاکه‌وه ئه‌ی خار
کاتی وهم نیه
شه‌ڕت له‌گه‌ڵ که‌م
(هه‌نگێکی موسافیر)
ڕاوه‌سته ، فرمێسک
ئاشتی به‌نیازه
نمایشێکی جلوبه‌رگ بکا
(کۆترێکی خه‌واڵو)
ههڵکوڕمێ ئه‌ی کێو
ده‌رهه‌قی لوتبه‌رزی تۆ نایه‌م
(مێرووله‌یه‌کی ماندوو)
بێده‌نگ به ، ئه‌ی چه‌م
خه‌ریکم له‌گه‌ڵ مانگه‌شه‌و ئه‌دوێم
(شاعیرێکی مه‌ست)
چاو داخه ، ده‌ریا
ئه‌مشه‌و به‌ڕووتی
ئه‌چمه ژوانی یاری نازه‌نین
(ماسییه‌کی نێر)
کڕکهوهو .. که‌مێ
میهرت بێ ، تفه‌نگ
فه‌سڵی به‌هاره
(که‌وێکی کێوی)
لێمگه‌ڕێ ئه‌ی خه‌م
که‌ڵکم نه‌ماوه بۆ حهسحهسێتی
(چاوێکی بێ‌دار)
ووشک به ئه‌ی مه‌ی
ئیتر گۆناکهم
(لێوی په‌رداخێک)
پشوو به ، خامه
نۆبه‌ی شێلانی دوو به‌هێی کاڵه
له‌باخی خه‌ودا
(ده‌ستی بێ عارم)