مەنسوور جیهانی ـ تڕه‌یله‌ری فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” سێیەمین بەرهەمی بڵندی “توورج ئەسڵانی” بۆ نمایش لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکرایه‌وه.
فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی”، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد مووڤی” MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی “ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید” لە هەرێمی کوردستان و سووریا، لە ڕۆژی جەژنی قوربان واته ٢٠ی جوولای ٢٠٢١ و هه‌روه‌ها لە ڕۆژانی دوایی له سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه تڕه‌یله‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له لایه‌ن “حه‌مید نه‌جه‌فی ڕاد” سازکراوه و به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه بڵاوکرایه‌وه.
لە “بێ نیشتمان”دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ “هانی موجتەهیدی” گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕۆال ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/landlessmovie/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان”.