کاسه‌ی پڕ بووی توڕه‌ییم له دنیا ، به سه‌رو چاوی ژیاندا ناڕێژم
ژیان که (ئه‌و) ی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ خۆیدا و
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌رگ ئیره‌یی پێ ده‌بات ..
ژیان ، که له پشت سهرسامیهکانمانهوه پێی ، هۆگری کردووین به خۆی ..
ژیان ، که تا دنیا زیاتر بمانبوغزێنێ ، ئه‌و زیاتر خه‌ریکمان ده‌کات به خۆیه‌وه ..
ژیان ، که ڕێگایه‌که و هه‌رچۆنێک پیایدا ڕاکه‌ین ناگه‌ینه دوا مه‌نزڵ ..
هه‌رچۆنێک بڕۆین پێی ناگه‌ینه‌وه !
ژیان ، که دڵی به مه‌رگ ده‌سوتێ ،
له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ی به نهێنیه ساده‌کانی نابات …
ژیان ، که منی له ناو دوره ده‌ستی (ئه‌و ) دا ئاشکرا کرد و
ڕه‌نگه دنیا نه‌هێڵێ هه‌ڵم بگرێته‌وه ….!
ژیان ، که (ئه‌و)ی کێشا به غه‌ریبی مندا و به ئاگای هێنامه‌وه له‌وه‌ی
که‌وتومه‌ته چ قوڕو لیتاوێکی دنیاوه …!
ژیان ، که له قوڵایی گۆمه لێڵه‌کانی دنیادا ، له بنیا سه‌ده‌فه‌کانی (ئه‌و)ی تیا بێت
بۆ لاسایی ماسی نه‌که‌مه‌وه ؟
ژیان ، که بریتی بێت له سیحری جوانی چه‌ند دڵۆپه شه‌ونمێک
له سه‌ر ڕوخساری کازیوه‌کانی (ئه‌و) دا …
بۆ شه‌ڕ نه‌فرۆشم به ڕۆژه دوباره‌وه بوه‌کانی دنیا لای حوزنه‌وه ؟
بۆ پێ نه‌که‌مه که‌وش و ئیلا و بیلای سه‌رپه‌نایه‌ک ،
له میهره‌بانی (ئه‌و ) نه‌که‌م ؟
ژیان ، که بریقانه‌وه‌ی جوانی (ئه‌و) بێت له ک‌ش و ماتی به‌یاندا
چۆن شایه‌تمان نه‌هێنم به په‌یامی ئاسمانێک ، که تنۆک تنۆک
ته‌سکینی لێ ده‌چۆڕێ و
پڕاو پڕم ده‌کات له یه‌قینی ئه‌وه‌ی :
( ئه‌و که‌سه‌ی گشت به‌یانیه‌ک تازه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و
له به‌رامبه‌ر حیکمه‌تی گه‌ڵاو گوڵێکی ناو حه‌وشه‌که‌یدا نوێژێک دانابهستێ ،
کافره………. )
ژیان ، که داچاندنی تۆوی ئولفه‌تی (ئه‌و) بێت له ناو زاکیره‌ی ڕوخێنراوما
بۆ شه‌ڕ به ساڵه قات وقڕیهکانی دنیا نه‌فرۆشم ، بۆ ؟
ژیان ، که له مۆسیقای ده‌نگیه‌وه ده‌مباته‌وه شه‌ڕی ده‌نگه ناشازهکانی
که‌ڕه‌نای جه‌نگ و سه‌مفۆنیای مه‌رگ و
هاڕه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ئومێدی ئینسان
چۆن دڵم تژی نابێ له خه‌ون و
چۆن به گژ دنیادا ناچم، چۆن ؟!
ژیان ، که شوێنێکی له شک نه‌یه پێمانی ببه‌خشێ
چۆن ئاسمانه شینه‌کانی ئێمه پڕاو پڕ نابن له هه‌ور و
چۆن بارانی توڕه‌یمان به‌سه‌ر دنیادا نابارێت، چۆن ؟!
توڕه‌یی له دنیا .. هه‌موو جارێک ده‌مباته‌وه به‌رده‌م ته‌نیایی و
خه‌ریکم ده‌کات به دڵدانه‌وه‌ی وڕکه جێماوه‌کانی مناڵیه‌وه..!
خه‌ریکم ده‌کات به گه‌ڕان به شوێن ئه‌و موسافیرانه‌ی به ناو ژیاندا هاتن و
دڵیان به سه‌ر له‌پی ده‌ستیانه‌وه بۆ په‌له‌وه‌ره‌کانی ئاینده ڕۆکردبوو..
که‌چی له دنیادا بێ سه‌ره و شوێن چوون ..!!
خه‌ریکم ده‌کات به ته‌فسیر کردنی بێده‌نگیه‌وه ،
که شینایی به‌شی ئاسمان ده‌دات و .. سه‌وزایی به‌شی باخ و
تاوێری گه‌وره گه‌وره به شاخ ده‌به‌خشێت ،
بۆ مه‌ڵاس دانی هێمنی له پشتیانه‌وه !
بێده‌نگی ، که له ئه‌زه‌له‌وه سوچێکی قه‌ناعه‌تی گرتووه و
به گه‌ڕه‌لاوژه‌کانی ئێمه پێده‌که‌نێت …
توڕه‌یی له دنیا .. خه‌ریکم ده‌کات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانه‌وه
ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له به‌ینی زه‌رده‌خه‌نه په‌مه‌ییه‌کانی خۆیی و
خۆشخه‌یاڵیه دڵ ساده‌کانی مندا
جارێک له ناو ته‌پ و تۆزی حیکایه‌ته‌کان و
جارێک له ناو غوباری لێک دابڕان و
جارێک له به‌رده‌م قیبله‌نومای سه‌فه‌ردا پێم مۆر ده‌کات …
ئێی دنیا .. ،
ته‌نیا ژیان ده‌زانێت ، له ناو هات و هاواره‌کانی تۆدا
بێباکیت چه‌ند شاره‌زایه له هێنانی هه‌ر ڕۆژه‌ی
مۆدێلێکی تازه له مه‌رگ و له‌ت و په‌ت بوون ..
ته‌نیا ژیان ده‌زانێت ، چ درۆیه‌کی فراوانت له خۆتدا بۆ ڕاخستووم ..
ده‌ستێکت گهڕیدهییم ده‌سپێرێ به که‌ڵکه‌ڵه‌ی سبه‌ینێ و
سه‌رنجێکی ساردت له سه‌روه‌ختی هه‌موو ماڵئاواییهکانمدا
سارد ترم ده‌کاته‌وه له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌فافه چڵکنه‌کانی تۆ
بۆ به‌رده‌م فواره‌ی کۆلانهوهکانی یاده‌وه‌ری ..
تا دڵ بڕ کات ، له تۆدا شوێنێک نه‌ماوه
باخێکی گشتی له گوڵزاره‌کانی خۆشه‌ویستی تیا دروست که‌ین ..
گه‌ڕه‌که چراخانهکانی خه‌ون له ئاسمانه‌کانه‌وه داگرینه سه‌ر زه‌وی و
تۆ نه‌یکه‌یت به فه‌رته‌نه ..
نازانم له چاویلکه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی تره‌وه ، به‌ڵام له ژیانه‌وه
به دوور بینی ڕۆح چه‌ند سه‌یری دوێنێ و سبه‌ینێت ده‌که‌م
زه‌مه‌نێک نابینرێ خاڵی له تێوه‌گلانی من به مه‌راق و
وه‌رزێک به دی ناکرێ ،
بۆ تازه کردنه‌وه‌ی هودنه‌ی نێوان من و تۆ ..
یه‌که‌م جار که هاتم ، ده‌مزانی هێنده عه‌بووسی
بۆیه به ده‌م زریکه و گریانه‌وه هاتم ،
هه‌ر واش ده‌ر چووی …!
ئه‌و ساته‌ی که‌وتینه ڕێ ، منت نایه بن هه‌نگڵی خۆت و
دوایش له پێچێکی دڵڕهقیتدا،
وه‌ک مشتێ لم ڕۆت کردمه ناو بیابانی فه‌رامۆشیه‌وه ..
وه‌ک باخه‌وانێکی ناشاره‌زا ، قۆخێکی ناساغت
له خه‌ڵفه چواله‌ی مناڵیم موتوربه کرد ….
له‌وساوه ڕۆژێک ئاشنایی پێی نه‌کرا بگاته سه‌ری کۆڵانێکی من و
نه‌که‌وێته بۆسه‌ی جه‌لاده‌کانی تۆوه .
هه‌موو ئاگربهستهکانیشت له‌گه‌ڵ مندا ،
که‌وا خه‌ریکم هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنمه‌وه………..
ئازاد کردنی ڕه‌وێک سه‌ربازی دیل و په‌ژمورده‌ی پێکه‌نین بوو
به‌سه‌ر وێرانه‌ی لێو بهباریم ..
ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ته‌رمی نیازه مهنکوبهکانم بوو
به ئه‌هلی له مێژه‌وه ماندووی کۆستکهوتوویم ..
خه‌به‌ر کردنه‌وه‌ی ئاواییه خه‌واڵوه‌کانی به‌رائه‌تم بوو
به قیژه‌و هاواری نزاره‌کانی خۆشنوودی ؛
له حه‌سره‌ت په‌تای ناواده‌ی هه‌ڵوه‌رین ..
هه‌ڵکه‌ندم بوو ، له ته‌ڵانه‌ی شه‌تڵه ڕێحانه‌کانی دایکمه‌وه
بۆ باخچه‌ی پاشا !
ڕاگواستنی زۆره مله‌ی گه‌رم و گوڕیم بوو
له بێدهرهتانیهوه بۆ ناو ههڕاجگای کارخانه‌کان ….
ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ تۆدا ،
نه‌که‌ومه شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه ؟!
که گه‌وره‌ترین په‌ژاره‌ی ژیانیش ئه‌وه‌یه
تۆ به فیزه‌وه به‌لای خۆیی و من و (ئه‌و ) دا ده‌ڕۆیت ..
به منه‌ته‌وه ڕۆژه دوباره ودۆزهخیهکانی خۆتمان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌که‌ی .
به پێی پیسه‌وه به ناو چیمه‌ن و لاله‌زاری ،
زه‌ینی ئێمه‌ی ئینساندا تێده‌په‌ڕی و
بۆگه‌نی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی خۆتی ، تیا جێ ده‌هێڵی…