لەگەڵ یادت قامکەکانم لەسەر لاپەڕەی ڕۆژژمێرەکەم بەجێما
وانەکانی دڵداریم لێ ون بوو ونبوو ڕۆژژمێری تەمەن قامکەکانی خەیاڵم لەنێو بۆتەی ڕۆحێکدا دەئافرێن و چاوەکانم وێنەی پڕۆفایلەکەتی لە قاپگرتووە بۆیە لەهەر چاوترووکانێکدا دووپات ئەبی لە شاشەی مێشکمدا خەو خەیاڵێکە لەکەناری هەر خەزانێکا شارێک ئەخولقێندرێ حەز نیشتمانێکە لە ئۆغر ڕوو لە نشێوییە گەڵاڕێژەکانی خەزان لە غەمگینییە قەدگرتووەکانی تەمەن توولەڕێیەکان حەز دەبەنەوە سەر دوا نشینگەی هەناسە لێوم بە هەناسەکانتەوە سەرگەردانە و چاوم مۆمی هیوا کز کز ئەسووتێنێ لە شوێنکی ئەم چیرۆکەدا شەو بڕیاری لەسەر قەدەغەیە پیاسە تیسکە شەقام لەخۆ بایی. سنە ئیلهام موڕادی
Discussion about this post